دەبێت فەرھەنگی ئینکاری کورد و پەراوێزخستنی مافەکانمان کۆتای پێبھێندرێت.

دەبێت فەرھەنگی ئینکاری کورد و پەراوێزخستنی مافەکانمان کۆتای پێبھێندرێت.
خەلکی کوردستان بۆ ماوەی چەند سالێکە رووبەرووی چەندین گوشار و سزای سیاسی بویتەوە، کە ئەمەش پێچەوانەی ھەموو بنەما یاسایی و دەستوریەکانە، چونکە نابێت ھیچ کاتێک بارو گوزەرانی ھاولاتیان و مووچەی فەرمانبەران وەک چەکێک لە دژی خەلکی کوردستان بەکاربھێنرێت ، کە سوپاس بۆ خوای گەورە ھەموو ئەمانە نەبوونە رێگر لە بەردەم ئیرادەی کوردستانیان بەلکو زیاتر وەک جەنگێکی دەروونی سەیری سزاکانی حکومەتی عێراقیان دەکرد و خۆراگرانە بەرپەچی پیلانەکانیان دایەوە، کە لەرابردووشدا قۆناغی سەختریان تێپەراندووە، بۆیەش گرنگە بریار بەدەستانی عێراق چاک لەو راستی یە حالی بن کە کێشەکانی عێراق ـ کوردستان بە کارتی فشار چارەسەر نابن بەلکو پێویستە لە رێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ھەولی چارەسەری کێشەکان بدەن، ئەمە لە کاتێکدایە بە درێژای مێژووش ھەمیشە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ھیچ کاتێک ئامادەنەبووە تەعەدا لە ھیچ کەس و لایەن و ھێزێک بکات وە تەعەداشی لە ھیچ ھێز و لایەنێک قەبول نەکردووە لە دواھەمین داستانیشدا لە پردێ و زومار و سحێلاو تلسقۆف ئەم راستیەیە سەلمێنرا، کە جگە لەوەی داستانەکە ئیلھام بەخشی بەرخودانی پێشمەرگە بوو وانەیەکی گرنگیش بوو بۆ بەغدا کە چۆن پێشمەرگە شکستی بە ھێرشی میلیشیا عێراقیەکان ھێناو دەریشی خست ئەگەر خیانەت و پیلان نەبوایە ئاستەم بوو کەرکوک و ناوچەکانی تری کوردستانی جارێکی تر داگیربکرێنەوە، بەلام لەگەل ئەمەشدا سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ھەموو کات ویستوویەتی لە رێگای ئاشتی و لە چوارچێوەی دەستوردا کێشەکان چارەسەر بکرێن کە گۆرانکاریەکانی چەند رۆژی رابردوو لە سیاسەتی حکومەتی بەغداد جێگای دلخۆشین و دیبلۆماسیەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانی سەلماند کە لەژێر رۆشنای ئەم گۆرانکاریانە پێویستە دەسەلاتدارانی عێراق چاک لەوە حالیبن کە کێشەی گەلی کوردستان کێشەی نەتەوەیی و دەستوری و خاکە کە ئەمەش سادەترین مافی ھەر مرۆڤێکە بۆیەش نابێت وا بیربکەنەوە کە بە کردنەوەی فرۆکەخانەو ناردنی برێک مووچە و بودجە ئیدی تەواو ھیچ کێشەیەکمان نەماوە چونکە تا کێشەی نەتەوەییمان چارەسەر نەکرێت ئەوا کێشەی کورد چارەسەر نابێت کە حەقە بە جدیش بیر لەو مەسەلەیە بکرێتەوە ھەول بدرێت لەسەر بنەمایەکی راست و دروست لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا سەرجەم کێشەکان چارەسەربکرێن چونکە رابردوو دەریخست بە پێشێلکردنی دەستور نەتوانرا گرفتەکانی نێوان ( بەغداد- ھەرێم) چارەسەربکرێن بۆیەش دەبێت فەرھەنگی ئینکاری تاکی کورد و پەراوێزخستنی مافەکانمان کۆتای پێ بھێندرێت کە ئەمەیان فەرھەنگێکی شۆڤینیەو میراتی رژێمی لەناوچووی بەعسە کە ھەمیشە بروای بە مافی نەتەوەکانی تر نەبووەو کاری لەسەر شکاندنی شکۆی مرۆڤ دەکرد، بۆیەش لە سایەیی حیکمەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و قارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و خوێنی ئالی شەھیدان و خۆراگری خەلکی کوردستان قۆناغە سەختەکەمان تێپەراند و وا بەرەو کۆتای دێت بەلام ئەمەش مانای ئەوە نیە کە ئیدی خەونی دێرینی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بە کۆتاھاتووە، کە سەدەیەکە لەم پێناودا خەبات و قوربانی دەدرێت و و ئامانج و ستراتیژیەتی ھەموو شۆرش و راپەرینەکانیش سەربەخۆیی بووە، وە بینیشمان چۆن لە ٢٥ـی ئەیلولی رابردوودا زۆرینەی خەلکی کوردستان دەنگیان دا بۆ سەربەخۆیی، کە ئەمەشیان تاوان و گوناھ نەبوو بەلکو مافێکی ئاینی و نەتەوەیی و سروشتی خەلکی کوردستان بوو، راستە بەھۆی چەند ھەلومەرجێکی سیاسی و بەتایبەت خیانەتە مێژوویەکەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر ئەنجامی ریفراندۆم سرکرا بەلام گرنگە دوژمنان باش بزانن ئەگەر بە زەبری ھێز و رێکاری سەربازی وەلامی خواستی رەواو دیموکراسیانەمان بدەنەوە بەلام ناتوانن بەربەست بۆ پاشگەزبوونەوەمان لە سەربەخۆیی دروست بکەن ، چونکە (ریفراندۆم) وەک تاپۆی رەشی عوسمانیە بۆ گەلی کوردستان رۆژێک دادێت کار بە ئەنجامەکەی بکرێت و دونیاش رێز لە خواستی سێ ملیۆن ھاولاتی بگرێت، کە ئەمەشیان مافی رەوای خۆمانە تا وەک گەلانی دونیا ببینە خاوەن دەولەت و کیان، مایەی نیگەرانی یە دوای سەدەیەک لە تێکۆشاندا ھێشتا لە عێراقدا کار دەکرێت لەسەر شکاندنی شکۆی مرۆڤی کورد و شەراکەت.
خوای گەورە تۆلە لەو کەسانە وەربگرێت کە بەھەرجۆرێک غەدریان لە گەلی کوردستان کردووە.
Top