ئەزموونی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە ، بە پیلانە بەردەوامەكانی كۆیلەكان ناروخێ..

ئەزموونی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە ، بە پیلانە بەردەوامەكانی كۆیلەكان ناروخێ..
لە ماوەی رابردوو ، نەیارانی كورد بە پاڵپشتی هەندێك لایەنی نێو خۆیی هەموو توانایەكی میدیایی ، تابووری پێنجەم و تیرۆر یان خستە گەر بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونەی كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندبوونی پێشمەرگە قارەمانەكانە لاواز بكەن و گەر پێشیان بكرێ لە ناوی ببەن ..مووچە مافێكی سەرەتایی و ئاسایی و یاسایی هەر تاكێكە ، بەڵام كاتێك بێت و گشت پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكان و بۆ موزایدەی سیاسیی و لە پێناو بەرژوەندی حزبی و شەخسی و ئەجێندای دەركیی و لە ژێر ناوی خۆپیشاندان بچووك بكرێتەوە ئەوسا كارەساتە.ئەم لایەنانەی بەناو كورد و لە ناوەرۆكدا دوور لە هەستی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری پێمان دەڵێن كە دەبێ‌ میللەتی كورد زۆر هوشیار بێ‌ بە گشت چین و توێژەكانەوە ،رێگە نەدەن كە ئەو كەس و لایەنانە كوردایەتی و نیشتیمانپەوەرییان لە پرسی شتێك بە ناوی "مووچە" ،بچووك بكەنەوە ، چونكە ئەو كارەی كە ئەوان دەیكەن لە ژێر ناوی خۆپیشاندان تەنیا دوژمنان و ناحەزانی كورد دڵخۆش دەكات .
ئێوە كودەتاچی ، تێكدەر ، نیشتیمانفەرۆش و خائینن ، ئێوە رێنیشاندەری دوژمنان و چەندین ساڵە لە جیاتی پشتیوانیی گەلی خۆراگر و شەهیدپەروەری كوردستان كار بۆ تێكدان و لەناوبردنی ئەزموونی كوردستان دەكەن و ئێوەی نۆكەری بێگانە و داگیركەرانن ، ئەوەی ناحەزی كورد وكوردستان بێت ،ئێوە كۆیلە و بەكرێگیراون ، ناكرێت بڵێن ئێمە خۆپیشاندەری راستەقینە و خاوەن مافین ، ئێوە بێ‌ بەرین لە كوردستانیبوون چۆنكە ئێوە ناپاكن بەرامبەر نیشتیمان .خۆپیشاندان مافێكی ڕەوای هەموو كەسێكە کە خۆی نیشان بدات لەكاتێكدا كەدەنگی نابیسترێت و رەنگی نابینرێت بۆ ئەوەی دەسەڵات گوێی لێ‌ بگرێت، بەڵام ئەو خۆپیشاندانانە نابێت توندوتیژی و دەستدرێژی تێدا بێت بۆ سەر موڵكی گشتی و بۆ سەر موڵكی تایبەتی هەروەها بۆسەردام ودەزگاكانی حكومەت.ئەوەی ماوەی چەند ساڵێكە هەندێك كەس ولایەنی ئارٍاستەكراو بە ناوی داكۆكیكی كردن لە مافی لایەنگران و خەڵك و بەناو موزایدەی سیاسی بە ناو خۆپیشاندان دەكەن ، جگە لە كاری تێكدەرانە و كوشتن و برین و دڵخۆشكردنی نەیارانی كورد بۆ پیشاندانی لاوازی دۆزی كورد هیچ دەسكەوتێكی بۆ خۆپیشاندەری راستەقینە لێنەكەوتەوە.بۆیە خۆپیشاندان بۆداواكردنی ماف و خواستەكان هەموولایەك لەگەڵیەتی بە حكومەت و سەرۆكی حكومەت وپەرلەمانیشەوە ،‌بەڵام بەمەرجێك خۆپیشاندان بۆمەرام و مەبەستێكی سیاسی و دەست لەپشدانی لایەنێك و گروپو وڵاتێك نەبێت ، خۆپیشاندانەكە بەمانا ڕاستەقینەكەی بێ كەس دژی نیەو بەڵكو جوانترین نموونەی دیموكراسیە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پیادە دەكرێت ، هەروەها هەروەها گووتنەوەی دروشمی بروخێت و كاری تێكدەرانە و هاندان بە شێوەیەكی ناتەندروست جگە لە بوونی مەرامێكی تایبەت هیچ داكۆكیكردن نییە لە مافەرەواكانی خۆپیشاندەران ..ئەوەی لەم چەند ڕۆژەو ساڵانی پێشووتریش لەكوردستان كرا خۆپیشاندان نەبوو ئەوەندەی تێكدان و ئاژەوەگێری چۆن دەبێت خۆپیشاندەر چەكی بەدەستەوە بێت ، باڵە خانە بسووتێنێ ، هەڕەشە بكات و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی و سیاسی تێك بدات ، بەجۆرێك كارو ژیان بووەستێنرێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ، زۆرێك لەوانەی بەشداربوون لەم خۆپیشاندانانە نەمووچە خۆربوون نەفەرمانبەر تابڵێن مووچەیان دواكەوتووە یان كەم بۆتەوە بگرە زۆربەیا تەمەنیشیان گونجاو نەبوو بۆكارێكی لەم جۆرە مێرمنداڵ و هەرزەكاری وابەشداربوو دەبینرا تەنها بۆمەرامێكی تایبەت هاتبووەناو خۆپیشاندان دەنا نەفەرمانبەربوون نەمووچە خۆر ، هەمووكوردستانێك بەم باردۆخە سەختەی ئابووری و نەبوونی مووچە نیگەرانە ئەوە هەر بۆچەند كەسانێك و لایەنێك و پارێزگاێك و شارێك نییە ئەمەشتێكی گشتیە خەم و ئازار هی هەمووانە ، هەروەك چۆن چەند جارێك سەرۆكی حكومەتی كوردستان زیاتر لە هەركەسێكی تر بەم بارودۆخە ڕازی نییە و هاوڕایە لەگەڵ هاووڵاتیان هەمووشیان دەڵێن لەگەڵ خواست و داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەرانین خواستی تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە سەختە بۆهەمووان گرنگ و پێویستە ، كەچی لەم مافە دیموكراسیەش كەسانێك خۆیان دەكەن بەپاڵەوان و خەڵك هاندەدەن و خۆشیان لەشاشەو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان سەیری خۆپیشاندان دەكەن بێ ئەوەی لەپێشەوەی خەڵك بن تەنها بۆمەبەستێكی تایبەت كارێكی لەم جۆرە دەكەن دەنا خۆپیشاندان چۆن بەم جۆرە دەكرێت و پەیامەكەی چۆن دەگات .بۆیە ناكرێت لە پەنای ئازادی و دیموكراسی كە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، كەسانێك بەناوی داكۆكیكردن لە مامۆستاو پزیشكی مووچە خۆر مەرٍامی شوومی حزبی و بەرژوەندی خۆی جێبەجێ دەكات و وەك دەڵێن لە نێو ئەو ئاویی لێل ماسی دەگرێت .. ئیتر كەس بە درۆكانتان هەڵناخەڵەتێت و باوەرتان پێناكات . چونكە لە بەغدا جاشایەتیتان كەس پارەی پێی نەدا لە هەرێمی كوردستانیش هیچ جگەی متمانە نین.هەر لە 2010 وە تا بە ئەمرٍۆ بەناوی جۆراوجورَر و سەیروسەمەرە هەوڵ بۆ تێكدانی رەوشی كوردستان و روخاندنی ئەزموونی كوردستان دەكرێ‌ ، بەڵام هەموو ئەو مەرٍامانە تەنیا بۆ لێكدانی پێگەی پارتی و بارزانییە .دوژمنان و ناحەزانی گەلی كورد باش دەزانن كە ئاڵاهەڵگری كوردایەتی لە دەست پارتی و بارزانییە ، بۆیە بەدرێژایی مێژوو گشت رێگەكانیان تەجرووبە كرد بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوی ببەن و بیسرٍنەوە ، بەڵام نەك هەر نەیان توانیی پیلانەكانیان جێبەجێبی بكەن بەڵكو پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان رۆژ بە رۆژ زیاتر پێداگری لە گەیشتن بە مافەرەواكانی گەلی كورد كردووە و تا بە ئەمرۆ.
گەر ئاورێك لە دوێنێ كوردستان بدەینەوە كاتی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬سەددام سەرجەم كوردستان بریتی‮ ‬بوو لە گوندێك،‮ ‬بۆ نموونە هەولێر بریتی‮ ‬بوو لە‮ ‬یەك دوو شەقام،‮ ‬ئەو سەر و ئەو سەری‮ ‬هەولێرت دەكرد بە دوو سەعات،‮ ‬ئیستا پێویستیت بە دوو هەفتەیە،‮ ‬جگە لەو پرۆژە مەزنانە و كردنەوەی‮ ‬دوو فرۆكەخانە،‮ ‬هەروەها سەبارەت بە دهۆك و سلێمانی‮ ‬و سەرجەم شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان و گوندەكان‮.‬هێرشكردنە سەر بارتی‮ ‬دەگەرێتەوە بۆ ئەو سەركەوتنانەی‮ ‬بەدەستی‮ ‬هێناوە،‮ ‬لە چوارچیوەی‮ ‬رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و هەوڵەكانی،‮ ‬و رێنمایەكانی‮ ‬حكومەتی كوردستان و بە سەرپەرشتی راستەو خۆیی دەولەتمەدار نێچیرڤان بارزانی ‮ ‬و پەرۆشی‮ ‬پارتی‮ ‬و خەباتی‮ ‬72‮ ‬ساڵەی‮ ‬بۆ وەدەست هێنای‮ ‬مافەكانی‮ ‬نەتەوەی،‮ ‬كە دەتوانین بڵێن پارتی‮ ‬تاكە هێز و حزبە لە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬تاوەكو ئیستا سازشی‮ ‬نەكردووە لە مافەكانی‮ ‬نەتەوەی‮.‬ئەوانەئ ئەمرۆ هێرش دەگەنە سەر پارتی‮ ‬و حكومەت دیارە ئەجندای‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد پەیرەو دەكەن،‮ ‬و لە هەوڵی‮ ‬گەرانەوەی‮ ‬كوردستان بۆ ساتە تاریكەكان كە كورد بریاری‮ ‬لە دەست خۆی‮ ‬نەبوو،‮ ‬هەڵبەتە ئەمەش وا دەكەت ئەو لایانە ئەجندای‮ ‬بیانی‮ ‬جێ بەجێ بكەن لە پێناو بڕێك دۆلار،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬كەسایەتی،‮ ‬و لە كۆتایی‮ ‬هەر شەرمەزاری‮ ‬و ریسوای‮ ‬میللەتیان بۆ دەمێنێتەوە،‮ ‬و مێژوو شاهیدە ئەگەر ئاورێك لە رابردوو بدەنەوە،‮ ‬و ئەوەئ دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و خانوادەی‮ ‬بەرێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬كردبێت لە كۆتای‮ ‬گرنۆش و پەشیمانی‮ ‬نیشان داوە‮. بۆیە لە ژێر پردەی هەر پیلانگێرییەك مەرٍامتان لێدانی پارتی و بارزانیی بێ‌ ئەوا ناتوانن مەرٍامی خۆتان و دوژمنەكانتان بەجێ بگەێنن ..چونكە پارتی قەڵایەكی پۆڵایینە و پشت بە جەماوەرێكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز بە سەر گشت كۆسپ و تەگەرەكاندا سەر دەكەوێ‌.
Top