شیكردنەوەیەكی یاسایی لە پەراوێزی پرۆگرامی رووداوی تۆ
March 26, 2018
وتار و بیروڕا
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە خۆپێشاندانەكانی ماموستایان و پزیشكانی هەولێر بڵاو كرایەوە كە ئەو كارمەندە ئافرەتە بە مۆبایل وێنەی چەند كارمەندەكی ئاسایش دەگریت و راستەوخۆ رووی كامیراكەی لە كارمەندانی ئاسایشە هەر بۆیەش ئەمشەو لەو بەرنامەیەدا بە ئامادەبوونی داواكاری گشتی بەدواداچوونی بۆ كرا:
ئەوەی كە شایانی باس بو، باس لە هەموو بابەتەكان كرا و تەنانەت باس لە ئەو یاسایەش كرا كە تیادا هندەك شت بە تاوان دادەنرێن سەرەرای ئەوەی كە هندەك زانیاری بە بی مەبەست بە پێچەوانەوە باسكران لەوانەش ساڵی دەرچوونی یاساكە 2006 نییە بەڵكوو یاسای ژمارە 15 لە ساڵی 2008 ــه
ئەوەی كە دەبیت باس لەو كردارە لە رووی یاساییەوە باس بكرێت ئەوەیە:.
1). ئەو دكتۆرە بە پێی "یاسای ژمارە 15 لە ساڵی 2008" خەراب بەكار هێنمانی ئامێری پەیوەندیكردن لە رووی یاساییەوە تاوانبارە، سەرەرای ئەوەی كە بە بێ مۆڵەت وێنەی گرتووە،
2) . لە لایەكی ترەوە كارمەندی ئەمنیش بە هیچ شێوەیەك ناكرێت و یان ناشێت ئاكرا بكرێت لە رووی ئەمنییەوە.
3). تاوانی سێەم كە لە لایەن ئەو دكتۆرەوە ئەنجامدراوە سەرەرای وێنەگرتن بڵاوی كردۆتەوە كە بە فراوانی لە تۆر كۆمەلایەتییەكان بوونی هەیە و بۆ تە هۆكاری ناو زڕراندن یان زەرەر گەیاندن بەو كارمەندە.
هەر بۆیەش بە پێی مادەی (2 ) لە "یاسای ژمارە 15 لە ساڵی 2008" خەراب بە كار هێنانی ئامێری پەیوەندی كردن كە هاتووە
هەر كەسێك ئەگەر بە خەراپی تەلەفۆنی خانەیی (مۆبایل)یان ئامێرەكی پەیوەندی كردنی تەڵدار یان بێ تەڵ یان پۆستی ئەڵكترۆنی بۆ مەبەستی هەرەشە كردن یان تۆمەت هەڵبەستن یان جنێودان یان بڵاو كردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بە كار هێنا كە ترس پەیدا دەكات یان دزەی گفتوگۆ كردن یان وێنەی چەسپاو و جولاو یان كورتیلەی نامە (مەسج)یڵاو كردەوە كە لە گەڵ خو و رەوشتی گشتیدا ناگونجێن یان بێ رۆخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان كارو بارێكی وا كە شەڕەف بریندار بكات یان هانی ئەنجامدانی تاوان یان كاری بەدرەوشتی یان بڵاوكردنەوەی زانیاری پەیوەست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاكەكان بڵاو بكاتەوە كە بە هەر رێگایەك بیت چەنگی كەوتن هەتا ئەگەر راستیش بن ئەگەر بە هۆی بڵاوكردنەوەیان و دابەشكردنیان سوكایەتی یان خود زیانیان پێ بگەیەنی ئەوا بۆ ماوەیەك یبەند (حبس) دەكرێ كە لە شەش مانگ كەمتر نەبیت و لە پێنج ساڵیش زیاتر نەبیت و بە غەرامەیەكیش سزادەدرێ كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبیت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبی یان بە یەكێك لە دوو سزایە سزادەدرێت.: