حکومەتی کوردستان ،وەک چیاییەکی پۆڵایین لە بەرامبەر سەختییەکاندا گوزەری کرد ..

حکومەتی کوردستان ،وەک چیاییەکی پۆڵایین لە بەرامبەر سەختییەکاندا گوزەری کرد ..
کابینەی ٨ی حکومەتی کوردستان ، لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تا بە ئەمرٍۆ بە چەندین قۆناغی سەخت و ھەستیار دا تێپەرییەوە و توانیوێتی سەرٍەرای گشت کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەمی وەک قەڵایەکی پۆڵایین لە بەردەم قەیرانەکاندا دا بوەستێتەوە و بە ھەموو توانایەکەوە کار بۆ چارەسەرکردنیان بکات . گەر ھەڵوەستەیەک لە سەر کارایی و ھەوڵ بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دا توانیوێتی بە زیرەکی وشارەزایی خۆیی چ لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری دا بە رێژەیەکی بەرچاو رەوشی کوردستان لە ھەموو روویکەوە گۆڕانکاری بە سەردا بھێنێت، شارەزایی و بوونە جێی متمانە چ لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و چ لە نێو خەڵکی کورستان وایکردووە کە ئەرک وبەرپرسیارێتی ئەمجارەی بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی قورستر ببێت، بە بەرنامەیەکی تێروتەسەڵ لە کابینەی ھەشتەمدا ئەرک و کارەکانی بۆ زیاتر پێشخشتی بوار و گوزەرانی خەڵک چ لە روویی ئابووری و پەروەردە و خزمەتگوزاری بەرەو پێشووە ببات .لە راستیدا لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ وە، لە باربوونی ئەو کەشوھەوایەی کە تێیدا ئیمکانیەتی ئەوا نەبوو کە خزمەتی ھاووڵاـتیانی کوردستان بە گشتی بکرێت، نێچیرڤانی بارزانی وەک کەسایەتی کاریگەر چ لە بواری سیاسی و ئابووری گشت ھەوڵەکانی خستەر گەڕ بۆ ئەوەی بە پێی ئەو بەرنامە و پلانانەی کە دایان رشتبوو کوردستان لە ھەموو روویەکەوە بەرەوە پێشەوە ببەن، ئەو کوردستانەی ھەزاران گوندی وێرانکراوە و لە رووی ژێرخانەوە ھیچ جۆرە پێشکەوتنێکی نەماوبوو بەڵام بە ھەوڵ وھیمەتی بەرێزیان توانرا تەنیا لە ماوەی چەند ساڵدا و بەو بودجە سنوردارەی کە بەردەست حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، گەشەشەندێکی بەرچاو بۆ ھەرێمی کوردستان دروست بکات .ھەروەھا بە ھۆی سیاسەتێکی ژیرانە و گونجاوەوە توانرا سەرنجی دەیان وڵاتی زڵ ھێزی جیھان و ناوچەکە بەڵای ھەرێمی کورستان رابکێشێت تا لەو رێگەیەوە بتوانێت چ لە روی ئابووری و چ لە رووی سیاسییەوە ھەرێمی کورستان بەرەو پێشەوە ببات. یەکێک لە بنەماکانی سەرکەوتنی ھەر وڵاتێک سەرکەوتنی ئابووری ئەو وڵاتە یە، کە راستیدا ئەمە مێتۆد و بەرنامەی کاری نێچێرڤان بارزانییە کە کە لەگەڵ ھەمووئەو تەنگ و چەڵەمانەی کە بۆیی ھاتۆتە پێش ساڵانێکی زۆرە و ھەوڵ وتێکۆشانی بۆ دەکاتحکومەتی ھەرێمی کوردستان شارەزایی ولێھاتوویی لەماوەی کابینە یەک لە دوای یەکەکان بەدەستھێناوە، بەتایبەتی لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣. دوو کابینەی جیای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦ یەکیانگرت بۆ پێکھێنانی کابینەی پێنجەم، کە سەرۆک وەزیرانی ئێستا ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ڕابەرایەتی دەکرد. کابینەی پێنجەم ڕێگە خۆشکەری چەندین پرۆژەو سیاسەتی بێ ھاوتابوو کە لە ساڵانی پێشوودا بوونیان نەبوو وەک دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی، گرتنەدەستی سیاسەتێکی دەستپێشخەری نەوت وگاز، بنیاتنانەوەی ژێرخانی ھەرێم وپەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرمایەی زیاتر بۆ پڕۆژەکانی کومەڵایەتی و ئابووری لە ھەرێم. لەگەڵ ھەموو ئەو کێشە وگرفتانەی کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو رووبەرووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆتەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان توانی بۆ جیھان بیسەلمێنێت کە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق جیاوازە و لەو رووی سەقامگیری سیاسی و ئارامی و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکیەکانی وەکو ئاو و کارەباو دابینکردنی سوتەمەنی ھەنگاوی باشی بڕیوە، بە حیکمەتی و شارٍەزایی گشت تواناکانی خستۆگەر بۆ ئەوەی بتوانێ ئەزموونی کوردستان لە رووی سیاسی و ئابووری و رەخساندنی ژیانێکی پر لە پێشکەوتن دوخی رەوای میللەتەکەمان بەرەو پێشەوە ببات . بۆیە دەبێ ھەموو ھێزولایەنە سیاسییەکان لە جیاتی پاشەکشێ و دوورپارێزی و رەخنە نابە جێی پێشنیاری بونیاتنەر ، کار بۆ بەھێزکردنی زیاتری ئەزموونی کوردستان بکەین .
ھێرش و داگیرکاری و ئابڵوقەدانی ھەرێمی کوردستان یەکێکی تربوو لە قۆناغە سەختانەی کە رووبەرووی خەڵک وحکومەتی کوردستان بۆوە کە گەر خۆراگری و ژێر سەرکردایەتی سیاسی کورد و شەخسی نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەتی کوردستان نەبوایە دەربازبوون لەو پیلانە و تێکشکاندنی بۆسەکانی بەردەم دۆزی کورد قورس بوو ، بۆیە ھەنگاوانە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی سەرۆکی حکومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی و پەیوەندی کرد لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی و بانگھێشتی فەرمییەکان ، گۆرانکاری زۆر لەسیاسەتی ئەوروپا روویاندا ، چونکە پێشتر حکومەتی ئیراق جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە وولاتانی ئەوروپی دەبێ مامەلەی راستەوخۆ لەگەل ئیراق دەکات بەلام بەسەردانی سەرۆکی حکومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ وولاتی فەرەنسا و ئەڵمانیا و کۆربەندی داڤۆس و ئینجا کۆنفرانسی ئاسایسی میونیج و سازدانی چەندین چاوپیکەوتنی لەگەل سەرۆکی وەڵاتان و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان ئیتر ئەوە دەردەکەوێت کەچیتر عەبادی و ھاوپەیمانەکانی ناتوانن بەرامبەر ھەریمی کوردستان گۆشەگیر بکەن، بەڵکوو پێشوازی کردنی سەرۆکی حکومەت رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەلایەن ھەریەک لە سەرۆکی کۆماری فەرەنسا و راویژکاری ئەلمانیا و سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا نیشانەی ئەوەیە کەئێستا لەھەموو کات زیاتر پشگیری ھەریمی کوردستان دەکرێت لەرووی دپلۆماسیەوە ھەریمی کوردستان توانیویەتی لەئاستیکی نیودەولەتی مامەلە بکات، وەک زۆربەی سیاسیەکانی جیھان جەختی لەسەر دەکەنەوە ھەنگاویکی گرنگە کە لەماوەی یەک مانگدا سێ سەرکردەی ئەوروپی پێشوازی لەسەرۆکی حکومەت دەکەن.ئینجا بینیمان کە ئەو سیاسەت و دیپڵوماسییە کاریگەری سەرۆکی حکومەتی کوردستان توانیی گشت بەستەڵەکەکان بشکینێ و ھەرێمی کوردستان زیاتر لە جاران بێتەوە سەر شانۆی سیاسی و دیپلۆماسی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.پیًویستە بزانین کە کە ئایندەیەکی زۆر گەش چاوەڕوانی ھەریمی کوردستان دەکات واتە ئەوەی کە چاوەڕێ دەکرا لەلایەن عەبادی و حەشدی شەعبییەوە خەونەکەیان لەگۆڕنرا چونکە دپلۆماسیەتی ھەریمی کوردستان زۆر لەعێراق بەھێزترە ، ئەمرۆ ھەریمی کوردستان لەئاستیکی زۆر گرنگ و بالادایە لەمامەلەکردنی دپلۆماسیدا، دەبێت ئەوە بزانین کە سەردانی سەرۆکی حکومەتی ھەریمی کوردستان ئایندەیەکی گەش لەرووی دپلۆماسی و پەیوەندییە نیودەولەتیەکانەوە بۆ ھەریمی کوردستان بیناد دەنێت.

Top