مافی فەرمانبەران و بەرداشی ململانێی حزبی

مافی فەرمانبەران و بەرداشی ململانێی حزبی
مووچە ئەو مافەیە کە پێویستە هەر فەمانبەرێک بەرامبەر بە ئەنجامدانی کارەکەی دەبێ وەریبگرێت، خۆپیشاندانیش مافێکی رەوایە بۆ هەر چین و توێژێک کە خواستەکانی خۆی بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنێ، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیار و گومانیشە لەگەڵ هەر خۆپیشاندانێک گۆڕان و کۆمەڵ و ئەوە هاوپەیمانیشی هاتەسەر و وەک داڵە کەرخۆرە دادەبارن و مافی خەڵک لە هەناوی مەرامە سیاسیەکانی خۆیاندا دەگوشن، بەوەش مافی رەوای خۆپیشاندەران دەکەنە پێخوستی مەرامە سیاسیە شاراوەکانیان و بانگەشەی دەنگ کۆکردنەوە، لێرەوە پێویستە خۆپیشاندەران هەڵوێست بەرامبەر بەو حزبانە وەربگرن و چۆن بە حکومەت دەڵێن: دز و گەندەڵ، بەو لایەنانەش بڵێن: واز لە خۆپیشاندەران بێنن و چیتر خواست و داواکاری رەوای ئێمە مەدزن، چونکە ئەو لایەنانەش بەردەوام خواست و داواکاری رەوای خەڵک دەدزن، دەبێ خۆپیشاندەران ئەو راستییەش بزانن کە بوونی پەرلەمانتار و هەڵسووڕاو و بانگخواز و هاودید لەناو خۆپیشاندەراندا لە پەرۆشیان نییە، بەڵگەش بۆ بوونی ئەو راستییە پەرلەمانتارانیان لە شەقام لەگەڵ خۆپیشاندەران فرمێسکی ساختە دەڕێژن و لە پەرلەمانیش بۆ مووچەی زەبەلاحی خۆیان لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەسەڵات نەک هەر ئاهەنگی دەست هەڵدەبڕن، بەڵکو هەردوو قاچیشیان هەڵدەبڕن.
Top