سەرۆك بارزانیی، رێگەی نەدا كاروانی خەباتمان بە لارێدا ببرێت ..

سەرۆك بارزانیی، رێگەی نەدا كاروانی خەباتمان بە لارێدا ببرێت ..
گشت خەبات و تێكۆشانی سەرۆك مسعود بارزانیی تا بە ئەمرٍۆ بۆ رزگاریخوازی و گەیاندنی دەنگی گەلێكی خاك داگیركراو و ماف خوراو بوو كە زیاتر لە سەدەیەكە بە هۆی زوڵم و ستەمكارییەوە رێگەیان نەداوە تاكی كورد خاوەنی خۆی بێ‌ . بە سەربەستی و ئازادی بژێت . ئەوەی دوژمنانی كوردی هەرٍاسان و ئاڵۆزكردووە بەردەوامی تێكۆشان و ئەو كاروانە مێژووییە كە سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكان لە رێرەوی خۆیی لای نەداوە و ئەویش بە هۆی ئەو كەسایەتی و ئاڵاهەڵگرەوەیە كە بەگشت تواناوە هەوڵی داوە تا ئەو كاروانە پر خەبات و قوربانیدانە بگەێنێتە لووتكە و مەبەست .
سەرۆك بارزانی، زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوام لە رووی سەربازی ،سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەوە توانی دۆزی كورد لە حیكمەت و شارەزایی خۆی بە دونیا بناسێنێت . هەروەها لە ماوەی چەند ساڵێكی كورتدا ناوی كورد وكوردستان وەك ئەستێرەیەكی گەش لە هەموو دونیا بدرەوشێێتەوە .هەروەها سەرۆك مسعود بارزانیی ئاستی‮ ‬ناوخۆ و پرسە نیشتمانییەكاندا ئەگەرچی‮ ‬سەرۆك بە شانازییەوە خاوەنی‮ ‬دەیان دەستكەوتی‮ ‬هەرە گەورەیە و بە لێهاتوویی‮ ‬پێگەی‮ ‬كوردی‮ ‬نەك تەنیا لە عێراق تەنانەت لە ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتیشدا بەرزكردووەتەوە،بەڵام سەركەوتنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬بەڕێزیان لە بواری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێودەوڵەتیدا ئەوەندە بۆ كورد و كوردستان پڕ‮ ‬بایەخ و مێژووییە كە هیچ ویژدانێكی‮ ‬ئاگا و بێدار ناتوانێت لەم سەركەوتنە خۆی‮ ‬حەشار بدات و باسی‮ ‬لێوە نەكات‮.‬ ئەگەر چاوێك بخشێنینەوە بە بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە و تەرافیكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ئاوڕێك لەم هەرێمەی‮ ‬خۆمانیش بدەینەوە،‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییە دەردەكەوێت كە كوردستان لە قەبارەی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆدا خۆی‮ ‬نمایش كردووە نەك هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬سەر بە حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق و بێگومان ئەمەش لە دەرەنجامی‮ ‬هەوڵێكی‮ ‬چەندین ساڵە بووە كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و كەسایەتی‮ ‬و پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەڕێزیان گەورەترین فاكتەری‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬باوەڕپێبوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە لە نێو كۆمەڵگای‮ ‬جیهانی‮.‬
بەهێزكردنی سەقامگیری سیاسی هەرێم لە سایەی سەرۆك بارزانی شەڕی براكوژی حەرام كرد، سازشكردن لەسەر مافی چارەی خۆنووسینی لە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم قەدەغەكرد. رێگەی دیالۆگ و ئاشتیانەی گرتەبەر بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی ناوخۆ و دەرەكی هەرێم و بانگی بەسەرچوونی شەڕی چەكداری و چارەسەركردنی كێشەی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان بە رێگەی دیموكراسی و ئاشتیانە دا، هەروەها جەختی لەسەر شەڕی تیرۆرو توندوتیژی كردەوە، سەرۆك بارزانی سنووری بۆ دیكتاتۆریەت و فراوانخوازی حكومەتی مالیكی داناوە، جوڵەپێكردنی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بڕیارێكی حەكیمانەو بوێری سەرۆك بوو بۆ رێگەگرتن لە فراوانخوازی بەغدا و كەسایەتیەكی خۆڕاگر و ئیرادەیەكی پۆڵایینی هەیە و هەرگیز مەیدانی بۆ دوژمنان چۆڵ نەكردووە، ئەمەش وای كردووە هەرێمی كوردستان ببێتە ئەكتەرێكی كارتێكەر لە گۆڕانكاری و هاوكێشە سیاسیەكانی دەڤەرەكە.
‬ڕابردووی‮ ‬سەرۆك و سەركەوتنی‮ ‬دیپلۆماسییەتی‮ ‬بەڕێزیان و چاوەڕوانی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردی،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە ئەو‮ ‬ڕاستییە دەسەلمێنێت كە كورد قۆناغێكی‮ ‬هەستیاری‮ ‬لە پێشدایە و بێگومان‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئیجابی‮ ‬سەرۆك دەتوانێت ئامانج و ئاواتی‮ ‬لە مێژینەی‮ ‬كوردان دەستەبەر بكات،‮ ‬بۆیە دەبێ‌ گەلی كورد لە هەموو بەشە دابراوەوكانی كوردستان پشتیوانی پێشمەرگە ، سەرۆك مسعود بارزانیی بن لەو كاروانی خەبات و پر شانازییە تا بە ئامانجە گەورەكەی بگات ، گەلی كوردیش وەك گشت نەتەوەكانی تر خاوەنی كیانی خۆی و شكۆ و سەروەری خۆی بێ‌.
Top