جــەژنــی نەورۆز و سـاڵی نـوێی کوردیـتان پــیـرۆز ....

جــەژنــی نەورۆز و سـاڵی نـوێی کوردیـتان پــیـرۆز ....
بەبۆنە هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی( ۲۷۱۸ ) پیرۆزبای خۆم ئاراستەی پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و دۆست و هاوڕێیانی خۆشەویستم لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبوک دەکەم ....

هیوادارم و ئاواتە خوازم لایەنە بێباکەکان لایەنە بەرژەوەندی خوازەکان لایەنە مافیاو گەندەڵەکان لایەنە بەکرێ گیراو خۆفرۆشەکان .... هتد ،، لەم یادە پیرۆزەدا بەخۆیاندا بچنەوە و نێوماڵی کوردی یەک بخەن لەپێناو دەرباز بوون لەم دۆخە ناهەمووارەی نەتەوەی کوردی تێدایە ،،
ئێمەی کورد لەوەتەی خوای گەورە خولقاندوینی سەرکوت کراو ژێردەستەین بەهۆی بەرژەوەندی تەسکی تاکەکەسی و یەک نەبوونی کورد لە ناوخۆی خۆیدا ،،
پێم سەیرە ، عەرفین تانەکەوت هیچ لایەنێک بەکردار پشت گیری نەکرد ! ماتەم ڕاگەیاند لە جەژنی نەورۆز کەچەقڵی چاوی دوژمنانی نەتەوەی کوردە ، چ سودێکی هەیە !؟

گەر هێندە خەم خۆری خاک و گەل و نیشتیمانن ، کچ و ژنی کورد لە دووزخوورمات و ئەتکرا بۆ دەنگتان لێوەنەهات ؟!
کرکوک کە هەزاران قوربانی لەپێناودا دراوە ، بۆ بەبێ تەقە ڕادەستان کرد ؟

میلەت گوێی پربووە لەچەواشە و درۆی شاخدار ، ئێستەش درەنگ نەبووە بۆ یەک خستنی نێوماڵی کوردی ، گەر لایەنەسیاسیەکان لەسەر ئەمشێوازە سیاسەت کردنە و ئەم ئایدیا بەردەوامبن ،، گومانتان نەبێت داهاتوو زۆر لەرابردوو خراپترەبێت .

دووبارە جەژنی نەوڕۆز و ساڵی نوێی کوردی پیرۆزبێت لە هەموولایەک .
Top