سیاسەتە هەڵەكانی پەكەكە و بێ ئۆمێد كردنی رۆژئاوا

سیاسەتە هەڵەكانی پەكەكە و بێ ئۆمێد كردنی رۆژئاوا
زیاتر لە 58 رۆژە كە كوردانی رۆژ ئاوا كەوتونەتە بەر درندانەترین هێرشەكان ،كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی چاوی لە هەموو ئەو تاوانانە داخستووە لە هەموو ئەوانە گرینگتر ئەوە نێو خۆی كوردستان و هەڵوێستی كوردەكانی باكوور بە گشتی و پەكەكە بە تایبەتییە.
كوردانی باكوور ئەوانەی كە كوردستان ئۆمێدی خۆی لە سەر هەڵ چنیوە كەوتونەتە داوی ئا كە پە و بە شێوەیەكی زۆر سەیر یارییان پێ دەكات و كوردەكان لە ئاستی ئەو جینایەتانەی كە رۆژئاوا رویداوە زۆر كەمتەر خەم بووە تەنانەت بێدەنگی نواندووە لە هەموو ئەوانەش گرینگتر تۆمەتباركردنی بەشەك لە حیزبەكانی باشور لەوانەش تەنیا بۆ موزایدەی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە بەڵام ئەوەی كە جێگەی هەڵوێستە لە سەر كردنە ئەو تێروانین و هەڵوێستانەی پە كەكە و بەرپرسە باڵاكانیان بووە لە هەمبەر كوردانی رۆژئاوا:" عەبدوڵا ئۆجەلان سەبارەت بە كوردەكانی سوریاش بە "نبیل ملحم" نوسەری كتێبی سەركردە و گەل- حەوت ڕۆژ لەگەڵ ئاپۆدا دەڵێت: (زۆربەی كوردەكانی نیشتەجێی سوریا لە باكوورەوە هاتوون و ئەگەر ئەسڵی هەر خێزانێك بگەڕێنینەوە بۆ ٥٠- ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر، دەبینین هەموویان لە باكوور و چیاكانی زاگرۆس، تۆرۆس و بۆتانەوە هاتوون و ئەوەش دیاردەیەكی مێژووییە و كەس ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات.)
ئۆجەلان لەو چوارچێوەیەدا كە كورد لە سوریا خاكی نییە و پەناهێنەرن، ئەرك بۆ پەكەكە دیاریی دەكات كە ناوی كوردستانی سوریا بسڕێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش كوردی سوریای لە ڕیزی پەكەكەدا كۆ كردوەتەوە كە بە بیانووی خەبات بۆ كوردایەتی لە وڵاتی خۆیان دووریان بكاتەوە. " لە گەڵ هەموو ئەو دیدو بۆچونانەش سەرەرای ئەوەی كە كوردانی رۆژ ئاوا لە ژێر ئاگری پێشكەوتوو ترین چەكی نێو دەولەتی بوونە هیچ هەڵوێستەكیان نەنواندووە تەنانەت بێدەنگیش بوونە.
بەڵام هەموو كات ئامادەی موزایدەی سیاسی بوونە.
Top