ریفۆرم لە بەرگەكی نوێدا

ریفۆرم لە بەرگەكی نوێدا
دەستەڵاتی حكومەتی هەرێم رۆژ بە رۆژ بەرەو گەشەسەندن دەرۆیشت، بە شێوەیەك كە ببوو بە وێردی سەر زاری هەموو دۆست و دوژمنانی كورد،لە بەر ئەوەی كە حكومەت بریاریدا بوو لە بە دیهێنانی سەربەخۆیی ئابوری، گەلەكەی بەكەناری ئارامی بگەیەنیت ،ئەو گەڵەی كە ساڵانێكە لە بندەستی و حوكمی زۆرداریدایە و لە سەرەتایی ترین مافە كانی خۆی بێبەش بوو.
هەر چەندە كە ئەو ئاسۆیە زۆری نەخایاند وبە هۆی هاوكاری تابوری پێنجەم و پیلانی دوژمنانی كەوتە مەترسییەكی ترسناك ،مەترسییەك كە تەواوی جومگەكانی كۆمەڵگای بە هەموو چین و توێەكان گرتەوە،ئەویش برینی موچە و بودجەی كوردستان بوو.
لەم رێگەیەشەوە هەموو جۆرە دەزگایەكی میدیایی بینراو، بیستراو ونوسراویان بەكارهێنا، تەنانەت لە ناوخۆی كوردستان بۆ سەركەوتنی ئەو پرۆژە ترسناك و دوژمنكارانە، یارمەتی زۆردرا،ئەوەش بە بەرجەستەكردنی كێشە لاوەكییەكان و پێشاندانی كەم و كورییەكان كە خۆیان لە هۆكاری برینی بودجە و موچە دەبینییەوە، تەنانەت كارەكەیان گەیاندە بە قۆناغەك كە بە نەفی كردنی حكومەت بە هەموو پێكهاتەكانییەوە (لە سنورەكی دیاریكراوی كوردستان )،بەو شێوەیەك پڵان و پیلانی دۆژمنان جێبەجێ‌ كرا.
دیمەنێكی شێواو و ئاڵۆزیان لە كوردستان دروستكرد ،بە بێی ئەوەی كە باكگراوندی عێراقی پر لە گەندەلی و هاشو هۆش و تایفەگەری نایەكسانی و پراوپر لە بێعەداڵەتی ،لە بەرچاو بگیرێت،هەموو ئەوانە بۆ ئەوە كران كە هەرەس بەو دەستەڵاتدارییەی هەرێم بهێنن ،ئەو رەفتارانەش ئەو دەرفەتەی نەهێشت كە بۆ خەڵك روون بكرێتەوە كە هۆكاری ئەو هەموو كێشە و گرفتانە چین؟ و لە كۆێ‌ سەریا هەڵداوە؟ تەنانەت هندەك بە ناو قەڵەم بە دەست و بە ناو چاودێری سیاسیش لە هەمبەر جێبەجێكردنی پیلانی دوژمنان كورتیان نەهێنا.
هەر چەندە كەزۆر بابەتی تریش هۆكار بوون بۆ ئەوە ئەو بارودۆخە بێتە كایەوە كە دەتوانین ئاماژەیان پێبكەین: هێرشی بەلاڤاوی ئاوارەكان لە ناوەراستی عێراق و ئەو ناوچانەی كە كەوتونەتە بەر هێرشی دڕندانەی تیرۆری نێودەوڵەتی داعش و دابینكردن چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی سەربازی بە هەموو جۆرەكانییەوە بۆ هەموو بەرەكانی شەڕی تیرۆر، مڵملانێی نێوخۆیی لە ناو حیزبەكی دەستەڵاتداری كوردستان، موزایداتی سیاسی هندەك حیزب كە بەردەوام بە دوای ئەوە بوونە كە لەئاوی لیلدا سیاسەت بكەن و ئەو تەنگەژە ئابورییە لە بەرژەوەندی خۆیان بە كار بهێنن.
هەر لەو بارودۆخە دژوارە و ئاڵۆزەدابوو كە حكومەتی هەرێم كەوتە خۆیەوە بۆ ئەوەی كە سیاسەتەكی جدی و جۆرەك لە ریفۆرم لە پەیوەندییەكانی پەیرەو بكات، سەرەتائاساییكردنەوەی ئەو پەیوەندییانە ی كە بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبرەوە دروستببون و كوردستان سەرەرای نەبوونی بودجە و موچە و داخستنی فرۆكەخانەكان و دەروازوسنورییەكان ئابڵۆقەیەكی تەواو سیاسی ئابوری و كۆمەڵایەتییان لە سەر هەرێمی كوردستان دروست كردبوو
قۆناغی یەكەم سەركەوتنەكی باوەر پێنەكراوی هێنا و توانرا لە رێگەی پەیوەندی دیپلۆماسییەكانییەوە لە سەفەرەكانی بۆ ووڵاتانی دەرەوە و هەردوو كۆربەندی ئابوری و ئاسایشدا لە رووی سیاسییەوە هەنگاوی ئەرێنی بهاوێژرێت. و لە ئێستاشدا كە لە قۆناغی دووەمدایە توانیویەتی هەنگاوی باش ببریت ئەویش كار كردن لە پێناو بە دیهێنانی مافی گەڵی كورد لە چوارچیوەی ئەو دەستورەی كە لە ساڵی 2005 كۆدەنگی لە سەر كرا بەڵام نەیتوانی هەموان بە هۆی ئەو جیاكارییەی كە لە نێوان پێكهاتەكان دەكرا ئامانجەكەی بپێكیت.
Top