رێبازی بارزانیی ، قوتابخانەی كوردایەتی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستییە ..

رێبازی بارزانیی ، قوتابخانەی كوردایەتی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستییە ..
پارتی دیموكراتی كوردستان ، كە مامۆستا و رێنیشاندەرە و رێبەرەكەی قوتابخانەی كوردایەتییە ، پێیمان دەڵێت كە ژێر دەستی و كۆیلەبوون و داگیركاری لە نێو رێبازی كوردایەتیی دا شوێنی نییە و نابێتەوە .كەلتووری كوردایەتی ، پێكەوە ژیان و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی ، ئازادی و سەربەخۆیخوازی ئەو ئامانج و مافە رەوایەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی تا بە ئەمڕۆ و گەیشتن بەو ئامانجە گەورەیە ،بەردەوام دەبێت .هەر لە چلەکانی سەدەی رابردوودا واتە لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە تا ئێستا پارتی هەر پێشەنگە و رۆژ بە رۆژ لە گەورەبووندایە، سەرباری ئەم هەموو گوڕانکاریە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی بە سەر رۆژهەڵاتی ناڤین و ناوچەکە و باشووری کوردستاندا هاتووە بۆچی تا ئێستا پارتی هەر هێزی یەکەمە و خاوەنی گەورەترین سەنگی سیاسیە لە کوردستان و ناوچەکە دا ؟ بیگومان ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە لە مێژووی پارتە سیاسیەکانی جیهاندا، هەر بۆیە ئەمڕۆ دوای حەفتا و دوو ساڵ لە دامەزراندنی پارتییەوە ئەم بێڕکابەریە لە پلەو هێزدا تێفکرینێکی فەلسەفیانەی دەوێ و دەبێ ئێمە زیاتر لە خەڵکی تر هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەین و بەهیچ شێوەیەک نابێت ئێمە وەک پارتی مێژووی خۆمان بە خەڵکی تر بەراورد بکەین و دەبێت بگەڕێینەوە سەر رێبازی بارزانی نەمر کە شا رێبازی کوردایەتیە و خزمەتی زیاتری خەڵك و نشتیمان بکەین و تا رۆژی سەربەخۆیی یەکجارەکی هەرگیز سارد نەبینەوە لە خەبات و خزمەتکردن و رۆژ بە رۆژ زیاتر تێدەكۆشێت لە پێناو گەرٍاندنەوەی خاك و مافە داگیركراوە و زەوتكراوەكان و لەو پێناوەشدا هەزاران پێشمەرگە ،سەركردە،ئەندام و لایەنگری خوێن و گیانی فیدای كورد و كوردستان كردووە ..
بارزانی ئەو سەركردە كاریزمایەی كە دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردوستان و گەورەترین شۆڕشی كوردایەتی ئەیلولی مەزن بوو ،بەڵام بە پێچەوانەی هێزە دروشم باز و ئایدیۆلۆژییەكانەوە ، كە گەل دەكەن بە ئامراز بۆ خزمەتی ئامانجی حیزب ، بارزانی هەمیشە جەختی دەكردەوە كە حیزب ئامرازە بۆ بۆ خزمەتی ئامانجێكی گەورە ، كە گەل و نیشتیمانە
بارزانی ئەو سەركردە ڕەمزی و سمبولی یە بوو كە پیداویستی مێژویی دروستی كردبوو ، لەناو هەست و ئیرادەی خەڵك و لەناو گۆڕەپانی بەرگری دادپەروەرانەی شۆڕشی میللیدا توانی ڕاو ڕایەڵەی كۆمەڵایەتی یە جیاوازەكان كۆبكاتەوەو ئیرادەی میللی لە كوردوستاندا بۆ شۆڕش و خۆڕاگری و پێشمەرگایەتی فۆرمەلە بكات و میژوو بڕسكێنێ
هەرچەندە بیری نەتەوەیی لای بارزانی بە مانای فرەیی و، پاراستنی جیاوازی زمان و ئایین و هاوسەنگی و پێكەوە ژیانی نەتەوەیی بوو ، هاوكات بارزانی ئەو سەركردە مەیدانی و جوامێرە بوو كە لەڕێگەی ڕوبەڕوبوونەوەی دەستەڵاتە دیكتاتۆر و شۆڤینیەكانی هەرسێ دەوڵەتی عێراق و ئێران و توركیا وە پەیامی پێكەوە گرێدانی شۆڕشی نەتەوەیی بە نە نەیاران و داگیركەران دەداو ، پێی دەوتن كەكوردوستان یەك نیشتیمانە و گەلی كوردیش یەك چارەنوسی هاوبەشی هەیە و دەبێت لە چوارچێوەی یەك سنوری شەرعی و پێناسەكراودا خۆی كۆبكاتەوە.

پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەو رێبازە كوردانەیە كە بۆ رزگاركردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و رەتكردنەوەی ژێردەستی و سەرفرازی كورد تێكۆشاوە. هەروەها بۆ بەرز و بڵند راگرتنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەم پێناوەشدا زۆر قوربانی‮ ‬پێشكەشكردووە و مێژووێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬تۆماركردووە كە لەپێش هەموو شتێكدا باوەڕی‮ ‬بۆ میللەتی‮ ‬كورد دروستكرد بەوەی‮ ‬كورد خاوەن قەزیەیەكی‮ ‬نەتەوەییە چ بە خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان بە شۆڕش و راپەڕینەكانی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن كە‮ ‬یەكێكە لە شۆڕشە گەورەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬هەمیشە لە لای‮ ‬پارتی‮ ‬ئایندە و بەرژەوەندی‮ ‬گەل و وڵات لە هەموو شتێك لەپێشتربووە،‮ ‬پارتی دیموكراسی كوردستان‮ ‬هەمیشە ئاشتیخواز بووە،‮ ‬چونكە سەركردە رۆحییەكەی‮ ‬مستەفا بارزانیی،‮ ‬گەورەترین ئاشتیخواز بووە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬دەیان ساڵە لە دژی‮ ‬ستەم و زۆرداری‮ ‬و چەوساندنەوە تێدەكۆشێت و بۆ سەلماندنی‮ ‬ئەمەش پارتی‮ ‬یەكەمین لایەن بووە كە بانگەوازی‮ ‬بۆ دیموكراسی‮ ‬كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬لەمەشدا سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەدەستهێنا و لە تەمەنی‮ ‬خەباتییدا تووشی‮ ‬چەندین پیلان و پەلاماری‮ ‬دوژمنان و ناحەزان بووەتەوە،‮ ‬تەنها لەبەر رێبازە پیرۆزەكەی‮ ‬كە ئەویش رێبازی‮ ‬بارزانییە،‮ ‬رێبازێكە پڕاو پڕ‮ ‬لە كوردپەروەری‮ ‬و كوردایەتی،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬هەمیشە بە سەربەرزانەوە لێی‮ ‬دەربازبووە. رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬نواندووە لەپێناو پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كورد و لەم پێناوەشدا حزبایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەلاوەناوە،‮ ‬بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو خەباتەی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬دیكەی‮ ‬تێكدا بە هەڵدارۆیشتن،‮ ‬ئەوان بە هەڵە لە سینگفراوانی‮ ‬پارتی‮ ‬گەیشتن،‮ ‬پارتی‮ ‬هەر كاتێك زانی‮ ‬كە مەترسی‮ ‬هەیە بۆ سەر گەلەكەی،‮ ‬بۆ سەر‮ ‬یاساو مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬بەبێ دوودڵی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬میللەت و وڵاتەكەی‮ ‬دەخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ترەوە،‮ ‬بۆیە لەو گۆشەنیگایەوە،‮ ‬دەڵێم پارتی‮ ‬واتە دیموكراسی،‮ ‬عەدالەتی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬سەقامگیری،‮ ‬ئاشتیی،‮ ‬ئازادیی،‮ ‬پێكەوەژیان،‮ ‬ئەوە پارتییە ناسنامەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردی‮ ‬پاراست و ئەمەش شتێكی‮ ‬كەم نییە و پارتی‮ ‬لە رووی‮ ‬دەستكەوتەوە ئەگەر تەماشای‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكەین،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد هەر دەستكەوتێكی‮ ‬بەدەستهێنابێت،‮ ‬هەمووی‮ ‬لەسەردەستی‮ ‬پارتی‮ ‬بەدەستهاتووە،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەمڕۆ گەورەترین پارتە و گرنگترین پارتە كە خاوەنی‮ ‬زۆرترین دەسكەوتی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬هەر بۆیەش هەمیشە پارتی‮ ‬خاوەن جەماوەرێكی‮ ‬نە گۆڕە و هەمیشە سەدان هەزار كەس لە دەوری‮ ‬ئاڵاكەی‮ ‬كۆبوونەتەوە،‮ ‬هەرچەندە خەڵكانێك هەن كە هەموو هەوڵێكی‮ ‬خۆیان خستووەتەگەڕ‮ ‬تا بتوانن بیر و باوەڕی‮ ‬ئەم جەماوەرە بگۆڕن،‮ ‬بەڵام ئەم هەوڵانە هەر هەمووی‮ ‬بێ سوودە،‮ ‬چونكە گەلی‮ ‬كوردستان باش دەزانێت چ لایەنێك چۆن هەنگاودەنێت،‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬بە چ ئاراستەیەكدان،‮ ‬ئەمەش زۆر روونە كە هەموو هەنگاوەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرەو ئاراستەی‮ ‬كوردایەتی و گەیاندنی كوردە بە كەنارٍی دڵنیایی..
Top