قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی ھەولێر وبەغدا و سەرکەوتنی دیپلۆماسیی حکومەتی کوردستان..

قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی ھەولێر وبەغدا و سەرکەوتنی دیپلۆماسیی حکومەتی کوردستان..
دوای بە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە لە ٢٥/٩ی ٢٠١٧ ، دەسەڵاتدارانی بەغدا بە پاساویی ئەو مافەرەوایەی گەلی و کوردا و لە پیلانێکی پێشتر دارێژراویی ئیقلیمی رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھێرشێکی بەرفراوانیان بە بەمەستی سرٍینەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەستپێکرد و ئەم ھێرش و پەلاماردانە لەکاتێکدا بوو کە بەغدا چەند ساڵێک بوو ئابڵوقەی دارایی خستبووە سەر ھەرێمی کوردستان و ئینجا ئەو ئابڵوقەیە بۆ دیپلۆماسی و سیاسی گۆرٍدرا . بەڵام دوای سەرکەوتنەکانی ھێزی پێشمەرگە و دانانی سنورێک بۆ ھێرش و پەڵاماردانەکان جارێکی تر بە دەستپێخەری فەرەنسا ، جموجۆڵە دیپلۆماسییەکان بە مەبەستی شکاندنی ئەو ئابڵوقە نارٍەوایە دەستی پێکردووە . بانگھێشتە فەرمییەکان بۆ فەرەنسا ، ڤاتیکان ، ئەڵمانیان ، داڤۆس ، میونشن و ھتد..
ھەڵبەت دەبێ ئەو رٍاستییە لە بەرچاو بگرێت کە ئەو دەسکەوتە دپلۆماسیانە ،بەرھەمی کاری بەردەوامی دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانییە ، بۆ دەربازکردنی ئەو رٍەوشەی ئاڵوەزەی کە حوکمرٍانانی بەغدا بە بەھانەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و بەمەبەستی گەمارۆدانی ھەرێمی کوردستان خۆڵقاندوویان.
زیاتر دیپلۆماسیو ئامانجی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەرخست . ئینجا کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە چاودێری وڵاتانی دونیا جارێکی تر ھەولێر وبەغدای نزیک کردەوە . دواتر بەغدا ناچار بوو جارێکی تر دەستوور بکاتە پێوەر بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان ئاسایی ببنەوە و ئابڵوقەدانی ھەرێمی ھەڵبگریرێت . ھەموو ئەم ھەنگاوانە رٍەزامەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە ووڵاتی فەرەنسا دەستخۆشی لە کردنەوەی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانی دەکات کە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندراوە کە تێیدا فرۆکەخانەکان لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن و بەرووی گەشتە نێودەوڵەتیەکان دەکرێنەوە.ئەم ھەنگاوە لەئەنجامی رێکەوتنێکی نێوان دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ بەرێوەبردنی فرۆکەخانەکان ھات.
ھەروەھا ئەم بڕیارە و رێکەوتنەکە لەسەر پێدانی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی فیدراڵەوە گوزارشت لە ھەنگاوێکی ھاندرا بەرەو چارەسەری ناکۆکییەکانی دیکەی نێوانیان دەکات کە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقەوە چارە بکرێن و رێز لە ئۆتۆنۆمی کوردستان بگیرێت بەجۆرێک کە سوود بە دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بگەیەنێت.ئێمە وەکو فەرەنسا ھیواخوازین کە دیالۆگ بە شێوازێکی بونیاتنەر بە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی تەواوی پەویەندیەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر بەردەوام بێت .حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە حوکمی ھەرێمی نیمچەسەربەخۆیی کوردستان لە باکووری عێراق دەکات ، لە بیست و پێنجی ئەیلوولی پارساڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا.ئەمە لەکاتێکدایە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراقدا بە فەرمی دانی پێدا نراوە وەکو دەسەڵاتێکی فەرمی کە پارێزگاکانی دھۆک ، ھەولێر ، سلێمانی و ھەلەبجە لەخۆ دەگرێت...
پتر لە سەدا نەوەدی خەڵکی کوردستان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی لە عێراق دا ، بەڵام دوای ریفراندۆم ، عێراق گەمارۆی ئابووری و سیاسی خستە سەر کوردستان...ئێستا ھەنگاوەکان بە ئاراستەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەروات و حکوومەتی عێراق بڕیاری کردنەوەی فرۆکەخانە نێودەوڵەتیەکانی ھەرێمی کوردستان بەرووی گەشتە نێودەوڵەتیەکان داوە و ھەردوولا لەسەر دیالۆگی نێوانیان بەردەوام دەبن کە کێشەکان بەپێی دەستووری عێراقەوە چارەسەر بکرێن . ھەروەھا ناوبژیوانی ئەمەریکا و گۆشاری نێودەوڵەتی ھۆکاربوون بۆ کۆتایی ھێنانی گەمارۆی بەغدا بۆ سەر فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان...
بڕیاری ھەڵگرتنی قەدەغە لەسەر گەشتە ئاسمانییەکانی ھەرێمی کوردستان دوای ئەوە ھات کە دەسەڵاتدارانی خۆجێی کوردستان ئەوەیان قبۆڵ کرد کە دەسەڵاتەکانی ناوەندی عێراق کۆنترۆڵی ھەردوو فرۆکەخانەی کوردستان بگرنە دەست...کردنەوەی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان سوپاسگوزاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە حەیدەر عەبادی لێکەوتەوە کە کۆتایی بەو ئابڵووقەیە ھێناوە و ھەروەک خۆی دەڵێت یەکەم ھەنگاوە بەرەو ئاراستەیەکی راست . ئەم سەرکەوتنە دیپلۆماسییەش بۆ خۆراگری میللەتی کورد و قارەمانییە ھێزی پێشمەرگە، سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ،سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی کوردستان دەگەرێتەوە.

Top