کورد لە بەردەم چارەنوسێکی مەترسیداردا کەرکوک و عەفرین وەک دوو نمونە

کورد لە بەردەم چارەنوسێکی مەترسیداردا کەرکوک و عەفرین وەک دوو نمونە
ئەوەی کە لە ۱٦یئوکتوبەر بەسەرکەرکوک و خانەقین و خورماتو دا هات ئەمڕو وا لەعەفرینی ڕوژئاوای کوردستان بەردەوامە دوژمنان لە سەر هەمو ئاستەکاندا، نێودەوڵەتی و ،هەرێمایەتی، نێوخویی لە دژی نە هێشتنی کوردو وناسنامە نەتەوەییکەی یەکیان گرتووە نەخشەو ئەجندایێکی سیاسی هاوبەشیان هەیە

چونکە ئەوەی بەسەر ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرلمی کوردستان دا هات هەمولایەک لە سەر هەمو ئاستەکان دابێدەنگیان هەڵبژارد و لەبەرچاوی ئەوان و بە چەکی قوڕسی ئەوان پەلاماری گەلی کوردستانیان دا بێ ئەوەی بچوکترین هەڵوێستیان هەێێت هەتاکو ئێستا وە هەروەها ئەوەی کە لە عەفرینیش ڕودەدا هەمان بێدەنگی وبێ هەڵوێستی وڵاتە زلهێزەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرچاومان دەکەوێت

کەواتە پیلانێکی نێودەوڵەتی مەدروس ئەمڕو وا بەڕێوە دەچێت بو قڕکردنی کورد و نەهێشتنی ناسنامە نەتەوەییەکەی و ئامانجیان لە نێو بردنی کوردە و دەیانەوێ جارێکی تر کورد بکەنە قوڕبانی بەرژەوەندییەکانی خویان..


شایانی باسە ڕاستە کە دەوترێت سیاسەت واتە ململانێ لە پێناو وەدیهێنانی بەرژەوەندی ئەم پێاسەیە بە شێوەیێکی پڕاکتیکی لەسەر کورد جێبەجێ کراوە بە درێژایی قوناغەکانی سەدەی ڕابردوو دوزی ڕەوای نەتەوەکەمان بوتە قوڕبانی بەرژەوەندی زلهێزەکانی جیهان و لە سەر بنەمای الحروب بالوکالە کارەکەتەرەکانی وەکو تورکیا و عیڕاق و ئێران و سوریا کە کوردیان بەسەردا دابەش کراوە بە پێی بەرژەوەندی هاوبەش بە ئاگرو ئاسن پەلاماری نەتەوەی کوردیان داوە و دەدەن و ملیونەها مروڤی سڤیلی کوردیان لەناو بردوەوە و مێژوی سیاسی دەڤەرەکەمان بەڵگەیێکی حاشا هەڵنەگرە لەسە ئەم ڕاستیە.


سایکس بیکو ،لوزان،سەعد ئاباد ،پەیماننامەی جەزاییر ،۱٦ی ئوکتوبەر ئەمانە هەمویان ئەو نەخشەو پیلانانە بون کە تەعبیریان لە نەمان و قڕکردنی کورد دەکرد بە شێوەیێکی هاوتەریب ئێستاش دوای تێپەڕبونی سەدەیێک هەمان ئەقڵیەت و هەمان سیاسەت لە دژی کورد پیادە دەکرێت
سەرەڕای ئەوەی کە کورد نەتەوەیێکی ئاشتیخوازو ویموکراسیخوازو مروڤدوستە بەڵام بەرژەوەندی زلهێزەکان لە سەرەوەی هەمو ئەم چەمک و بەهایانەوە دێت و شتێک نابینرێت بە ناوی ئینساندوستی .


کوا ویژدانی مروڤایەتی کوانێ ئینسانیەت ئەمڕو وا لە بەرچاوی هەمو جیهان کورد قڕانە لە عەفرین، کورد دەبێ دەنگ هەڵبڕێت،هاوار بکات ،یەک بگرێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان سیاسەتی نێودوڵەتی و پیلانگێڕی دەوڵەتە هاوسنورەکان ڕیسوا و شەرمەزار بکات کە دەیانەوێ کورد بسڕنەوە و نەهێڵن شتێک بمێنێ بەناوی کورد کوردستان .


لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ئەنجامە کورد ئەگەر سەدان ساڵە پەند و وانەی وەرنەگرتبێت ئەمڕو دوای سەدان ساڵ پێویستە کورد وەک نەتەوە یەک بگرێت و ولەو پەڕی تەبایی و یەکدەنگی دا خوی ببینێتەوە چونکە دوزی کورد دوزی یەک نەتەوەیە و چاڕەنوسی کورد یەک چارەنوسە و تاکە ڕێگای ڕزگار بونی کوردو کوردستان یەک دەنگی و یەکڕیزی کوردە لە سەرتاسەری جیهان و لە گشت بەشەکانی کوردستان دا بە پێچەوانەوە دەبێ چاوەروانی دوخێکی زور ئاڵوزترو ناڵەبارتر بو کورد بکەین بە گشتی.
Top