مەترسیەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن
March 12, 2018
وتار و بیروڕا
بەناوی کۆبوونەوەکانی سۆچی. هەرچی پلانە له رووسیا دارێژراوە.
هەموو ئەو نەهامەتیەی بەسەر کورد دێت، بەتەواوی روونبۆتەوە، رووسیا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرێت!
پلانەکان، لە هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد، بە داگیرکردنی کەرکوک و ناوچەکانی تر، هەر لێرەش کۆتایاندیت.
حەفتەی ڕابردوو تورکیا بە فەڕمی رایگەیاند، دوایی تەواوبوونی ئۆپەراسۆنی سەر عەفرین، ئۆپەراسیۆنی سەر پەکەکە لە ناو خاکی عێراق دەست پێدەکەین، دەستەواژەی (ناو خاکی عێراق) مەبەست لێی شەنگال و سێگۆشەیی سێ پارچەکەی کوردستانە! نەك قەندیل،
هەبوونی پەکەکە لەو ناوچەیە، بەنسبەت هەرێمی کوردستان هیچ رۆڵێکی نەتەوەی و جوگرافی نەبووه، چونکە ئەو هێزەیی لە شنگاڵە فەرقی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق ناکات! دوایی کشانەوەیی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە، ئەوان هەر مانەوە! بگره سەرەتایی هاتنیشیان بە بیانووی بەرگری کردن لە کورد بۆ ئەوێ، لە هەمان کاتدا هەموو هاوکاریەکی لۆجستی و دارایی، حەشدی شەعبی بەو هێزەی داوە، بگرە تا ئەم دەقەیەش بەردەوامه!
بۆییە دەکرێ هاوشێوەیی گروپی خیانەتکاری ۱٦ـی ئۆکتۆبەر، گروپێکی دەست رۆشتووی ناو پەکەکەش بەشداریان لەو رێککەوتنانەدا هەبێ!
مانگی نیسانی داهاتوو، دووباره کوبوونەوەیەکی تری (رووسیا ئێران تورکیا) لە سۆچی دەکرێت،
لەم کوبوونەوەیە یەکێك لەو بابەتانەی بۆ تورکیا گرینگە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە لەناو خاکی عێراق، هاوشێوەیی ئێستایی سوریا!
بەڵام ئەو هێزەیی ئێستایی پەکەکە لە چیایی شنگاله دەبێتە هەدەفی ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا، کە لە مانگی پێنجی داهاتوو ئەنجامی دەدات! بەمەش زەڕبەیەکی گەورە بەر باشووری کوردستان دەکەوێت بەتایبەتی لە سێکتەرە ئابووریەکانی، ئەگەری ئەو رووداوە زۆر ڕوونە، نابێ سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی ئەوانەی خەمی گەل و خاک و خوێنی شەهیدانیانە، دەستەوەستان بووەستن، باشترین کار کە دەبێ بکرێت بۆ ئەوەیی کورد زیاتر لەوەی هەیە تەوق نەدرێ، ناچار کردنی ئەو هێزەیی پەکەکەیە له شنگاڵ بکشێتەوه، ئەگەر ئەمه نەکرێت، کوردی باشوور بەتایبەتی هەرێمی کوردستان باجی قورستر و لەدەستانی زۆرێک لە دەستکەوتەکانی دەکەونە بەر شەپۆلی ئەو گەله کۆمەکیەو لە دەستی دەدا! کورد نەك جیهان ئێستا زۆربەی حیزبەکانیشی پشتی لەگەڵەکەی کردوەو غاره غاریانە بۆ رێککەووتن لەگەڵ دوژمنانی کورد! ئەوانەیی دەبێ لەخەمی ئەو پلانگێریەبن نیشتیمان پەروەرانی ئەم وڵاتەن.! بۆییە نابێ رێگه بدرێ قەدەری ئەو میللەتە بدرێتە دەست کەسانێك کە بە ئاسانیی هەموو دەستکەوت و قوربانیدانێکی ئەو گەلەیان خستۆتە خزمەتی دوژمنانی کورد.
هێزێك هاوکاری لۆجیستی و ماددی لە حەشدی شەعبی وەرگرێت. بەدڵنیایەوە بە واژووی قاسم سلێمانی وەردەگرێت، ئەمەیان فاکتەو نکۆلی لێ ناکرێ!