گۆڕانخوازان ئێوە بڕیار بدەن
March 11, 2018
وتار و بیروڕا
منیش لێرەدا لە ئێوەی گۆڕانخواز دەپیسم:
ئەگەر کاک نەوشیروان ئەو راستییەی دەزانی بۆچی داوای سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی (بەغا)ی دەکرد؟
ئەی کاتێ نوری مالیکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی درووست دەکرد و هەڕەشەی هاتنەوە کەرکوک و داگیر کردنەوەی هەولێر و سلێمانی و دهۆکی دەکرد و لە بەرامبەردا سەرۆک بارزانیش هەڵوێستی وەردەگرت، بۆچی کاک نەوشیروان دەیگوت: بارزانی کێشەی شەخسی لەگەڵ نوری مالیکی هەیە؟
بە راستی ئێستا تێدەگەم کە ئێوەی گۆڕانخواز و نەوشیروانیزم وریان و بە پلان و کارنامەی پێوەشوەختە کار دەکەن، ئەوەتا بەس بۆ ئەوەی پێشبینیەکەی کاک نەوشیروان بێتەدی، بەر لەوەی بەغدا پێشمەرگە بە میلیشیا ناوبەرێ، ئێوەی گۆڕانخواز و گوێ لە مست و هەڵسووڕێنەری خەزەکانی کاک نەوشیروان، بۆ بە میلیشیا کردنی پێشمەرگە لە کوردستان دیداری تەلەفزیۆنیتان بۆ ساز دەکردن و لە پەرلەمانی ئەورپاش وەفدەکانتان کۆڕیان بۆ دەبەست، لە پەرلەمانی بەغداش فراکسیۆنەکەتان پشتی لە پێشمەرگە دەکرد و دەنگی بۆ حەشدی شەعبی دەدا و بە یاسایی دەکرد.
ئەوجارەش دەڵێم: کاک نەوشیروان ئەو جۆرە پیلان و ئێوەی هەڵسووڕێنراو و گۆڕانخواوی هەبێ هەموو پێشبینیەکانی وەک خۆی دێنەدی، بەڵام دەبێ خەڵکی کوردستان ئەو راستییە بزانێ کە ئەوەی کاک نەوشیروان پێشبینی نەبوون و پیلانی بەرنامەڕێژ بوون و کاریان لەسەر کراوە بێنەدی و دواتر بەرگی پێشبینیان بە بەردا بکرێن.