ئه‌ڕێ كاتى جێهێشتنى عیراق نه‌هاتووه‌ ؟

ئه‌ڕێ كاتى جێهێشتنى عیراق نه‌هاتووه‌ ؟
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى 3/3ی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كه‌ به‌بێ راچاوكردنى مافه‌كانى خه‌لكى كوردستان پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌یان تێپه‌راند مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌ كردنه‌ كه‌ چۆن سه‌رانى به‌غدا ده‌یانه‌وێت شكۆى گه‌له‌كه‌مان تێك بشكێنن چونكه‌ ده‌بووایه‌ یاساكه‌ به‌ته‌وافوق په‌سه‌ند كرابا وداواكارى كوردیان به‌هه‌ند وه‌رگرتبا نه‌ك به‌م شێوه‌ دوژمنكارانه‌ى كه‌ كردیان به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌مه‌شیان په‌یامێكى ئاشكراى سه‌رانى به‌غدایه‌ بۆ خه‌لكى كوردستان كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌م رێگایه‌وه‌ په‌راوێزمان بخه‌ن له‌هه‌مان كاتیشدا به‌نا دیده‌گرتنى رۆلى كورده‌ له‌ عیراق دوایی رووخانى صه‌دام كه‌ چاكیش ده‌زانن كورد چ رۆلێكى بینى له‌ رووخاندنى سه‌دام وكۆكردنه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى عیراق بۆیه‌ش به‌م كاره‌یان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سفله‌یی و بێوه‌فا و رقى له‌ مێژینه‌یان به‌ده‌رخست ده‌رحه‌ق به‌خه‌لكى كوردستان له‌ هه‌مان كاتیشدا پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عیراق وسیسته‌مى ته‌وافوق وشه‌راكه‌ت بریار ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ستووریان نه‌بینیبێت و نه‌یان خوێندبێته‌وه‌ كه‌ ئیدى كاتى هاتووه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ به‌جدى ئاراسته‌ى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بكه‌ین كه‌ ئایه‌ ئه‌مه‌ى كردیان به‌بێ جێبه‌جێكردنى داواكارى كورد پرۆژه‌ یاسا كه‌یان تێپه‌راند چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كى ترى پیلان بۆ دارێژراو نه‌بوو دژ به‌ گه‌لى كوردستان ؟ ئایه‌ كاتى نه‌هاتووه‌ جورئه‌ت بده‌ین به‌ خۆیان بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ین و به‌یه‌كجاره‌كى عیراق جێبهێلن ؟ تاكه‌ى وا به‌بێ ده‌نگى ده‌مێنه‌وه‌؟ چونكه‌ ئه‌مه‌ى ئه‌م جاره‌ كرد یان جگه‌ له‌ دیكتاتۆریه‌ت ده‌بێت چى بێت چ ناوێكى ترى لێ بندرێت بۆیه‌ش گه‌ر تا دویێنى خه‌لكانێك له‌ ناوه‌وه‌ش گله‌یان له‌ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ریفراندۆم ده‌كرد ئه‌ى ئه‌مرۆ چ ولامێكیان هه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌ هۆلى نوێنه‌ران كرا دژایه‌تى بوو بۆ هه‌موو خه‌لكى كوردستان نه‌ك هی لایه‌نێك یان كه‌سێك به‌دلنیایه‌وه‌ كوردستانیان له‌ 25ی ئه‌یلوول بریارێكى مێژوویان دا كه‌ ئه‌مرۆبێ یا سبه‌ى ده‌بێ كار بكرێت بۆ كاراكردنى ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى چونكه‌ به‌ ئاشكرا له‌ به‌غدا كارده‌كرێت له‌سه‌ر شكاندنى شكۆى نه‌ته‌وه‌كه‌مان گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش په‌رۆشن بۆ یه‌كپارچه‌ى خاكى عیراق با چیتر هه‌ولى فه‌رامۆش كردنى كوردستان نه‌ده‌ن.ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ین پێویسته‌ لایه‌نه‌كان هه‌موو كێشه‌ وگرفته‌كانیان به‌لاوه‌ بنێن وبه‌ ویست وئیراده‌ى به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌رووى پیلانه‌كانیان ببینه‌وه‌ چونكه‌ هیچ هێزو لایه‌نێك ناتوانى ئیراده‌ى خه‌لكى كوردستان لاوازبكات .
Top