رٍاپەرٍینی 1991 سەڵماندی میللەتی كورد دژی داگیركەران و ژێردەستییە

رٍاپەرٍینی 1991 سەڵماندی میللەتی كورد دژی داگیركەران و ژێردەستییە
راپەرٍینە شكۆمەندەكەی خەڵكی كوردستان لە ‬1991 ‮ ‬ ‬وەرچەرخانێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆوە،‮ ‬كە تیایدا سەرجەم گەلی‮ ‬كوردستان ئاوێزانی‮ ‬ئازادی‮ ‬بوو‮.. ‬ئازادییەك لە قووڵایی‮ ‬ناخی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكڕەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬گەلدا،‮ ‬بڵێسەی‮ ‬سەندو كڵپەو رقی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬جەماوەری‮ ‬جۆش سەندووی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە‮ "‬رانیە‮" ‬ی‮ ‬دەروازەی‮ ‬رقی‮ ‬گەورەوە،‮ ‬چەخماخە پێداو مەشخەڵی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬داگیرساند و هەوری‮ ‬ماتەم و تەمی‮ ‬زوڵم و جەورو ستەم و چەوسانەوەی‮ ‬لە ئاسۆی‮ ‬رەنگ ئەرخەوانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬قەتماغەو برین دا رەواندەوە‮.. ‬ راپەڕین‮.. ‬وەرچەرخانێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و وەڵامدانەوەیەكی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬ئەو زوڵم و ستەمە بوو،‮ ‬كە دەرهەق بە گەل و ئازادی‮ ‬نەتەوەكەمان كرا،‮ ‬كە دەسەڵاتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق لە بری‮ ‬پەنا بردنە بەر شێوازی‮ ‬وتووێژ و دیالۆگ لە چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلەكەماندا،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬شێلگیرانەی‮ ‬راگواستن و شاڵاوی‮ ‬ئەنفال و كیمیا بارانكردنی‮ ‬كوردستان و وێرانكردنی‮ ‬بە هەزاران هەزار شارو شارۆچكەو گوندو راوەدوونان و ئاوارەكردن و بێ سروشوێنكردنی‮ ‬شۆڕشگێڕانی‮ ‬كوردو لە سێدارەدان و بەكۆمەڵكوشتن و پیادەكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬قڕكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬گرتەبەر و خەڵكی‮ ‬بەشمەینەت و ستەمدیدەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬برینداری‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬چەندان كارەساتی‮ ‬دیكەی‮ ‬تراژیدی‮ ‬و دڵتەزێن كردەوە،‮ ‬كە نموونە و وێنەیان زۆر كەم و دەگمەنە‮. ‬هەڵبەتە دامەزرانی‮ "‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮"‬یش لە شاخ،‮ ‬لە و كات و سەردەمەدا وەك پێداویستییەكی‮ ‬بابەتی‮ ‬و مێژوویی‮ ‬لە جێی‮ ‬خۆی‮ ‬دابوو،‮ ‬كە تیایدا سەرجەم گرووپ و حزب و لایەنە ناكۆكەكانی‮ ‬نێوگۆڕەپانی‮ ‬خەباتی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬نەتەوەكەمان،‮ ‬لە دەوری‮ ‬خۆی‮ ‬كۆ كاتەوەو تیایدا،‮ ‬فاكتەری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئاشتبوونەوەی‮ ‬گشتییان راگەیاند و‮ ‬یەكدەست و‮ ‬یەكڕەنگ و‮ ‬یەكدەنگ خۆیان بۆ راپەڕینێكی‮ ‬گشتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەرتاسەری،‮ ‬سازو ئامادەكرد‮.. ‬دامەزراندنی‮ "‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮" ‬واتە ئاشتی‮ ‬لە نێوان سەرجەم گرووپ و حزب و لاینە ناكۆكەكانی‮ ‬نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و باشتر رێكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردو هاتنە ئارای‮ ‬میكانیزمی‮ ‬هاوخەباتی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬حزب و خەڵك و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬نێو مەیدانی‮ ‬خەبات،‮ ‬لە چۆنیەتی‮ ‬بە گژداهاتنەوەی‮ ‬ئەو مەترسی‮ ‬و نەهامەتیانەی‮ ‬گوشاریان خستبووە سەر گەلی‮ ‬كوردو دۆزە رەواكەی‮. ‬بۆیە لێرەوە دەكرێ بڵێین‮: ‬راپەڕینی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەڵامێكی‮ ‬بە زەبرو گورچكبڕی‮ ‬گشت ئەو هەڕەشەو مەترسیانە بوو،‮ ‬كە لەمێژ ساڵ بوو رووبەڕووی‮ ‬میللەتەكەمان بووبۆوە،‮ ‬ دەبێ‌ داگیركەرانی كوردستان ئەو رٍاستییە بزانن كە میللەتی كورد هەر دەم ئامادەیە لە پێناو رزگاری و ئازادی خاك و نیشتیمانیی و پاراستنی شكۆیی كورد هەمیشە رۆح و گیانی فیدا بكات ـ تا زگار كردنی بست بە بەست خاكی لە چەنگ داگیركەرانی كوردستان .راپەڕین لە مێژووی كوردو هەموو ئەو گەل‌و نەتەوانەدا كە وەكو كورد دووچاری ژێردەستەیی دوورو درێژو چەوساندنەوەی بێ سنوور بوونەتەوە. راپەڕین بە گوێرەی كورد هەڵگری دوو مانای ئاشكرایە كە یەكەمیان رەتكردنەوەی پرۆسەی دوورو درێژو بەردەوامی چەوساندنەوەو ژێردەستەیی‌.خەباتی وتێكۆشانی گەلی كورد لە كوردستاندا دژی دوژمنی داگیركەر هەتا ساڵی 1991 بەردەوام بوو واتە هەتا ئەو ساتەوەختەی كە خەباتی خەڵكی كوردستان لە ئەنجامی شكستی هێزەكانی رژێم لە جەنگی دووەمی كەنداودا شێوازێكی تری بە خۆیەوە گرت كە ئەویش شێوازی راپەڕینی بەرفراوانی جەماوەری خەڵكی كوردستان بوو. ئێستا ئێمە رووبەڕووی دوو زاراوەی تر دەبینەوە كە ئەوانیش خۆپیشاندان و راپەڕینە. خۆپیشاندان وەكو لەسەرەوەش ئاماژەمان بۆ كرد شێوازێكی هێمنە كە جەماوەر بە گشتی یان رووبەرێكی دیاریكراو لە جەماوەر لە پێناوی داواكارییەكانیدا لەبەری دەگرێت كە ئەو داواكارییانەش زیاتر خاسێتی داواكارییە پیشەیی یان نیقابییەكانیان هەیە. بەڵام راپەڕین هەروەكو لە ناوەكەیدا دیارە ئەو پرۆسە یان ئۆپەراسیۆنەیە كە ئامانجەكەی رووخاندن یان هەڵوەشاندنەوەی سیستێمێكە بە مەبەستی دامەزراندنی سیستێم یان دەسسەڵاتێكی نوی. هەر لێرەوە ئامانجەكانی راپەڕینی بەهاری 1991 ی جەماوەری خەڵكی كوردستان دەردەكەوێت. لە دوای خراپترین‌و سەختترین شاڵاوی رژێمی داگیركەری عێراقی بۆ سەر كوردستان‌و گەلی كورد كە ئامانجەكەی پاكتاوكردنی رەگەزی گەلی كورد بوو، راپەڕینی جەماوەری خەڵكی كوردستان بە دژی ئەو رژێمە سەركوتكەرە دەستی پێكرد‌و بۆ یەكەمجار لە لكاندنی باشووری كوردستان بە عێراقی عەرەبییەوە، كورد لەو راپەڕینە جەماوەرییەدا توانی نیشتیمانەكەی خۆی بە كەركوكیشەوە رزگار بكات. ئەمەش ئەو راستییەی سەلماند نە كورد دەتوانێت دەستبەرداری بستێك لە نیشتیمانەكەی خۆی بێت، نە داگیركەریش دەتوانێت بۆ هەتا هەتایە نیشتیمانی كورد داگیر بكات. ئەوەی لە راپەڕینە شكۆدارەكەی ساڵی 1991 بینرا یەكێتی گەلی كورد بوو بە هەموو دیدو بۆچوون‌و تێڕوانینە جیاوازەكانەوە كە وەكو یەكەیەكی یەكگرتوو لە رووی رژێمی داگیركەرو هێزە سەركوتكەرەكانیدا راپەڕی‌و هەر ئەفسوونی ئەو یەكگرتنەش بوو كە چۆكی بە هێزەكانی رژێم دادا. یەكێكی تر لە دەرئەنجامەكانی راپەڕین زیندووبوونەوەی رۆحی مەعنەوی خەڵكی كوردستان بوو كە پاش ئەو هەموو كارەساتانەی كە داگیركەر بەسەر وڵاتەكەیدا هێنابوو، ئەو راستیە ئاشكرا بوو كە هیچ هێزێك ناتوانێت هەرەس بە گەلی كورد بهێنێت‌و هەرگیز گیانی بەرگری‌و بەرخوردان لای ئەم نەتەوەیە هەرەس ناهێنێت. راپەڕین جارێكی تر مەعنەویاتی خەڵكی كوردستانی زیندوو كردەوەو ئەو راستیە بۆ جەماوەر دەركەوت كە ئەگەر یەكریز و یەكدەنگ بن ئەوا هیچ هێزێك ناتوانێت لە روویاندا بووەستێت. جێی ئاماژەیە ، راپەڕین كە یەكەم چەخماخەی لە دەروازەی راپەڕینەوە دەستی پێكرد لەگەڵ كردنەوەی ئاگری نەورۆزدا دڵی تاریك و تەزیووی كەركوكیشی رووناك‌و گەرم كردەوە.
لەلایەكی دیكەوە ، راپەڕینی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬ئاداری‮ ‬1991، هەر تەنها رووداوێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مێژوویی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەڵكو وەرچەرخانێكی‮ ‬مەزن و گۆڕانكارییەكی‮ ‬ریشەیی‮ ‬بوو لەزۆربەی‮ ‬بوارە جیاجیاكاندا‮. ‬ئەو راپەڕینە مەزنە كە لەرێكەوتی‮ (‬5‮)‬ی‮ ‬ئاداری‮ ‬ئەو ساڵەدا لەشاری‮ ‬رانیەی‮ ‬سەربەرزەوە كڵپەی‮ ‬سەندو دواتر تەواوی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشووری‮ ‬گرتەوەو دەسەڵاتی‮ ‬رژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬بەعسی‮ ‬لەكوردستان لەناوبرد‮ ‬،‮ ‬زۆر ماناو تێگەیشتنی‮ ‬گرنگ هەڵدەگرێت و پێویست دەكات هەم بەچاوێكی‮ ‬بەراوردكاری‮ ‬لەقۆناغی‮ ‬پێش راپەڕین و دوای‮ ‬راپەڕین و دەستكەوتەكانی‮ ‬راپەڕین بڕوانین،‮ ‬هەمیش لێمان دەخوازێ بەچاوێكی‮ ‬رەخنەگرانەوە سەیری‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬دوای‮ ‬راپەڕین و ئامانجەكانی‮ ‬راپەڕینەكەو شۆڕش و بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬بكەین‮. ‬كورد لەدوای‮ ‬27‮ ‬ساڵ لەراپەرین فاكتەرێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ناوچەكەیە و لەگەڵ ئەو هەموو شەهید وبریندارە زەرەرمەندی‮ ‬یەكەم لە وشەڕە تەنهاكوردە‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك دەستكەوتی‮ ‬گەورە بۆكورد بە دەست هاتوە‮ ‬،‮ ‬خۆ ریكخستنەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و دروست بوونی‮ ‬هاوپەیمانیەكی‮ ‬نیودەوڵەتی‮ ‬زیاد لە‮ ‬50‮ ‬دەوڵەت بۆدژی‮ ‬داعش بەرپابوە بۆ هاوكاری‮ ‬كورد‮ ‬،‮ ‬رۆشتنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە و بڕینی‮ ‬سنووری‮ ‬جۆگرافیای‮ ‬سیاسی‮ ‬3‮ ‬دوڵەتی‮ ‬وەك عێراق و توركیا و‮ ‬سوریا بەفەرمی‮ ‬و هێنانی‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬بۆ كوردستان و‮ ‬یەكریزی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و ئازادكردنی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆر لە خاكی‮ ‬داگیركراوی‮ ‬كوردستان كەلە ئێستادا لەژێردەستی‮ ‬هێزی‮ ‬پیشمەرگە دایە‮ ‬،‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬كورد لەگەڵ جیهان دا لەو دەستكەوتانەیە بە خۆین و خۆڕاگری‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە و‮ ‬یەك ریزی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان بە دەست هاتووە‮ .‬راپەرینی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ئەوەی‮ ‬سەلماند كە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬میللەتێك هەمیشە دەتوانێت دەستكەوتی‮ ‬گەورە بینێتە ئاراوە و بەڵگەش بۆ ئەم راستییە ئەوەیە كە لە ئاكامی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬گەلی‮ ‬راپەرینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان سەلماندی‮ ‬كە تامەزرۆی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراسییە ئەگەر دەرفەتی‮ ‬بۆ بڕەخسێت دەتوانێت لە سایەی‮ ‬ئازادیدا مومارەسەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بكات،‮ ‬وەك هەر میللەتێكی‮ ‬تری‮ ‬خاوەن دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ.جێی‮ ‬شانازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮ ‬كە ئەمڕۆ ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەهەموو رووێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و بوارەكانی‮ ‬دیكەدا چۆتە قۆناغێكی‮ ‬پێشكەوتوو و و پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بەرهەمی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬و خەباتی‮ ‬و تێكۆشانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بوو كە بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬رابەرایەتی‮ ‬كرد‮. ‬ئێستاش ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەنگاوی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬ناوە لەچەسپاندنی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و پێكەوە ژیان و پێشكەوتن و ئاوەدانی‮ ‬و شارستانیەت بڕیوەو نوێنەرایەتی‮ ‬وڵاتان بوونیان هەیە كە ئەم ئەزمونە بە چیرۆكی‮ ‬سەركەوتن لەناوچەكە دادەنرێت،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەو دەسكەوتانە بێ ئاستەنگ نەبوە و هەمیشە ناحەزان لەهەوڵی‮ ‬ئەوەدان رەوڕەوەی‮ ‬خەبات و كۆڵنەدانی‮ ‬ئەو گەلە قارەمانە بوەستێنن و‮ ‬كێشە و گرفتی‮ ‬بۆ دروست بكەن بەڵام بەئیرادەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان و پشت بەستن بەمێژوو خەبات و راپەرینە سەرتاسەرییەكەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان خەون و ئاواتی‮ ‬شەهیدان دێتە دی‮ ‬و مافەكانی‮ ‬ئەم گەلە دەستەبەر دەكرێن‮ .‬ هاوكات راپەڕینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەسكەوت و ئەزموونێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬مێژوویی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و رۆژی‮ ‬دەسپێكی‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬و حوكمی‮ ‬نا‮ ‬یاسایی‮ ‬ستەم و زوڵم و زۆرداری‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لە دوا‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬رۆژی‮ ‬سەركەوتن و پیرۆزی‮ ‬كورد و ئیرادەی‮ ‬پۆڵایینی‮ ‬گەل و‮ ‬یەكگرتنەوەی‮ ‬هێزو لەشكری‮ ‬پێشمەرگەو توانست و ورەی‮ ‬بەتین و هاوهەڵوێستی‮ ‬بەرزی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كە راپەڕین ئەو حەقیقەتەی‮ ‬سەلماند‮. ئەگەر بەراوەردێكی خێرا لە سەر دۆزی ئێستای كورد و مافەكانی بكەین دەبینن كە تا بە ئەمرٍۆ رژێمی بەغدا زمانی هەرٍەشە و دەبابەی ئابرامز و سیاسەتی ئابڵوقەدانی كوردستانی گرتۆبەر و هەمان رێچكەی رێمەكانی پێش خۆی لە دژی مللەتی كورد جێبەجێی دەكات و باوەری بەشەراكەت و دیموكراسی و مافەرەواكانی كورد نییە ، بۆیە قۆناغی ئێستامان دەخوازی یەكهەوڵوێست بین لە پێناو رووبەرووبوونەوەی سیاسەتیی ستەمكارانەی بەغدا . بڵێین كە لە ژێر هیچ پیلانگێرییەك گەلی كورد لە گەیشتن بە مافەرەواكانی پاشگەز نابێتەوە ..هەروەها هەوڵ و هیممەتی‮ ‬پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەكان و ئیرادەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ ‬و خوێنی‮ ‬شەهیدان سنووری‮ ‬كوردستانیان دیار كرد و ئەمەش وایكرد دۆزی‮ ‬گەلەكەمان بەرەو پێشەوە بچێت‮ ‬و هەموو پیلانەكانیش بەرەو پوچەڵبوونەوە دەچێت‮ ‬،‮ ‬بۆیە ئەمڕۆ لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە گیانی‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬و نەتەوە خوازی‮ ‬سەردەمی‮ ‬راپەڕین هەیە لەپێناو پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و كاركردنی‮ ‬پێكەوەیی‮ ‬بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ئاستەنگەكان و تا گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی‮ ‬و سەركەوتن بە سەر لووتكە و سەركەوتنی‮ ‬یەكجاری‮ ‬و بۆیە‮ ‬ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی‮ ‬1991 خەڵكی‮ ‬كوردستان كرانەوەی‮ ‬دەرزوازەیەك و هەنگاوێكی‮ ‬تری‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو بەرەو ئایندەیەكی گەش و گەیشتن بە ئاماجە لەمێژینەكانمان ..
Top