راپه‌رین وانه‌ى یه‌كرێزیمان پێده‌دات
March 4, 2018
وتار و بیروڕا
له‌م به‌رواره‌وه راپه‌رین بووه سه‌روه‌رێكى مێژوویى كه زۆر وانه وپه‌ندى گرنگى له خۆیدا گرتوون بۆ ئێستا و داهاتووشدا بایه‌خى خۆیان هه‌یه كه حه‌قه هه‌میشه سوودیان لێ وه‌ربگرین و وه‌ك سه‌ر مه‌شقى كاره‌كان لێ یان بروانین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌هۆیانه‌وه ئاوات وئامانجه‌كانمان بهێنینه‌دى دیارترین وانه‌ش كه راپه‌رین دێنته‌وه یادمان یه‌ك ده‌نگى ویه‌كرێزى و ته‌بایی لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان كه ئه‌وكات هه‌ر هه‌مووان له چواچێوه‌ى به‌ره‌ى كوردستانى دا دژ به رژێمى به‌عس وه‌ستانه‌وه به یه‌كجارى كۆتایی به ده‌سه‌لاتى خۆسه‌پاندنیان هێنا كه ئه‌م یه‌كرێزى یه‌ى لایه‌نه‌كان فاكته‌رى هه‌ره گرنگى هێنانه دى ماقه‌كان بوو كه ئه‌مرۆشى له‌گه‌ل دابێ پێویستمان به هه‌مان وانه‌ى یه‌كرێزى رۆژانى راپه‌رین هه‌یه تا به‌هۆیه‌وه هه‌ولى پترى پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى راپه‌رین بده‌ین وه‌له ژێر رۆشنایی دا هه‌نگاو بۆ ئاینده بنێن كه دیاریشه هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م قۆناغێكى هه‌ستیاردایه كه دوژمنان گره‌و له‌سه‌رلێك ترازانى لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن بۆیه‌ش به‌یه‌ك رێزى و یه‌ك ده‌نگى و رێكخستنه‌وه‌ى نێو مالى كوردی ده‌توانین وه‌لامى پیلانه‌كان بده‌ینه‌وه چونكه هه‌موولایه‌ك له‌به‌رده‌م یه‌ك چاره‌نووسى هاوبه‌ش داینه یان به یه‌كه‌وه براوه‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌بین یانیش به‌یه‌كه‌وه رووبه‌رووى دۆخێكى نه‌خوازراو ده‌بینه‌وه ، كه له دانیشتنه‌كه‌ى رۆژى شه‌مه 3/3ی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئه‌م راستى یه‌به‌ده‌ر كه‌وت كه چۆن به‌بێ جێ به‌جێ كردنى هیچ داواكارێكى گه‌لى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراق پرۆژه‌ى یاساى بوودجه‌یان تێ په‌راند و مافى ره‌واى كوردیان له یاساكه‌دا جێگیر نه‌كرد حه‌قه بپرسین ئه‌مه ته‌نها دژایه‌تى لایه‌نێكى سیاسى بوو یان دژایه‌تى و پێشێلكردنى مافى هه‌موو خه‌لكى كوردستان بوو بۆیه‌ش پێویسته كێشه وگرفته ناوخۆیه‌كان به‌لاوه بینێن له ئاست هه‌ستیارى قۆناغه‌كه‌دابین و به‌یه‌ك ده‌نگى له چوارچێوه‌یه‌كى نیشتیمانى دا به‌ره‌و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بچین چونكه پرۆسه‌ى ئه‌م جاره‌یان بۆ خه‌لكى كوردستان گرنگ وچاره‌نووسازه كه ده‌بێته هۆكارى كۆده‌نگى و گۆرینى هاوسه‌نگى هێزو هاوكێشه‌ى سیاسى له عیراق دا به‌دڵنیایه‌وه هه‌ر لێك ترازان وناكۆكێك به زیانى خه‌لكى كوردستان و سوودى دوژمنان كۆتایی پێ دێت .
پیرۆزبێت ساڵیادى راپه‌رین له خه‌لكى كوردستان .