نیوەکاری سیاسی

نیوەکاری سیاسی
لە سەردەمی دەرەبەگایەتیدا هەر دەرەبەگێک چەندین جوتیاری نیوەکاری هەبوون، ئەو جوتیارانە رەنجیان دەدا و ئاغاش نیوەی بەری رەنج و ماندووبوونی جوتیارەکەی بۆ خۆی دەبرد.
ئێستا لەو سەردەمی پێشکەوتن و عەولەمە و ئینتەرنێتەدا نیوەکاری سیاسی پەیدا بوون، ئەوانیش پەرلەمانتارە موزایەدەچی و هەڵوەڕەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامین، ئەو دوو حزبە بە مەرجی نیوەکاری پشتیوانی کاندید دەکەن و پەرلەمانتار دەنێرنە پەرلەمان، واتا ئەو پەرلەمانتارانە نیوەی مووچەکەیان بدەنەوە بە حزبەکانیان، ئەوەی سووک و چرووکی ئەو پەرلەماتارانە دەردەخات، ئەوان بە درۆ کردن و چەواشەکاری و تۆمەت هەڵبەستن بۆ ئەم حزب و ئەو حزب مووچەی پەرلەمانتاری وەردەگرن و حزبەکانیشیان نیوەی بەرهەمی ئەو درۆ و چەواشەکاری و بوختان و تۆمەت هەڵبەستنە بۆ خۆیان دەبەن، لەگەڵ ئەوەشدا زماندرێژی دەکەن و خەڵکی لایەنەکان بە کۆیلە ناو دەبەن، ئەرێ بە راست کێ کۆیلەیە؟
ئەی هەڵسووڕاو و بانگخوازانی درۆزن و بوختانچی، کەمێک وەرنەوە سەر خۆتان، ئێوە نەک هەر کۆیلەن، بەڵکو بەکرێگیراوێکی سووک و چرووکی سیاسین و رزق و رۆزیتان کەوتۆتە سەر درۆ و تۆمەت هەڵبەستن و حزبەکانیشتان بەرهەمی درۆ و چەواشەکاریتان پێ رەوان نابینن و نیوەی بۆ خۆیان دەبەن.
Top