گەر دەتەوێ

گەر دەتەوێ
گەر دەتەوێ مێژوو بە تفی خوێن تفشۆرت کا.
گەر دەتەوێ ئێستا نەفرەتباران و بەر شەقت دا.
گەر دەتەوێ داهاتوو مۆری خیانەت لە رووت بدا.
گەر دەتەوێ نوگرە سەلمان چەپڵەت بۆ لێبدا.
گەر دەتەوێ بیابانی عەرعەر لە باوەشت بگرێ.
گەر دەتەوێ عەشق لە کانی عەشقاندا بمرێ.
گەر دەتەوێ ئەم وڵاتە وەخۆت نەگرێ.
گەر دەتەوێ لاوی کورد لە تاقیگەی کیمیاییدا پشکنینی بۆ بکرێ.
بڕۆ عێراقچی بەو لەبەردەم کولانەی عرووبە خۆت هەرزان فرۆش کە.
بڕۆ تەوافی سیاسی عەبادی کەو لە بەردەم مالیکیش لەسەر چۆک بە.
بڕۆ لە پەرلەمانی بەغدا وەک سروە و وشیار عەبدوڵای گۆڕان بکە.
بڕۆ لە کەناڵە عەرەبیەکان وەک ئاڵا و شوان و رێبوارەکەی یەکێتی بکە.
بڕۆ لە ئاست کورد چاو دەرپەڕێنە و لە ئاست عەرەبیش چاوت داخەو سەرت شۆڕ کە.
بڕۆ مەدالیای خیانەت لە ملت کەو هاواری خاک فرۆشی بکە.
Top