سەرۆك بارزانیی،رێگەنادات كورد وكوردستان ژێر دەست بێ‌ .

سەرۆك بارزانیی،رێگەنادات كورد وكوردستان ژێر دەست بێ‌ .
نیو سەدە خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی، خەرمانێك دەسكەوتی پر شكۆ و سەروەری بۆ كورد وكوردستان بەدەستهێناوە سەرەرای گشت ئەو كۆسپ و تەحدایانەی كە داگیركەران بە پیلانی جۆراوجۆر لە بەردەم كاروانی خەبات بارزانیی كە درێژەپێدەری گشت شۆرٍش كوردە دروستكردووە ، بەڵام رێگەی نەداوە شكۆ وئیرادەی كورد لە ژێر فشاری داگیركەران بشكێت .میللەتێك خاوەنی كەسایەتییەكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی رۆژانی سەخت و چەندین داستان پر سەركەوتن و شانازیی بێ‌ بە دڵنییاییەوە سەركەوتن و گەیشتن بە لووتكە لە چاوەروانیدایە.پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬درێژەپێدەری‮ ‬رێبازی‮ ‬باوكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد مستەفا بارزانییە كە رێبازی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و بەرخودانە،‮ ‬ئەگەر تەماشای‮ ‬هەموو هەنگاوەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بكەین،‮ ‬دەبینین تەواوكەری‮ ‬هەنگاوە پیرۆزەكانی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردمستەفا بارزانییە و هیچ كاتێك جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانیی خەباتی‮ ‬لەپێناو پلە و پایە نەكردوە،‮ ‬بەڵكو هەموو خەباتی‮ ‬لەپێناو كورد و كوردستان بووە،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانیی ئەو سەرۆكەیە هەمووكات فەرمویەتی‮ ‬من خزمەتكاری‮ ‬میللەتی‮ ‬خۆمم و پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانم،‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬لە هەموو پلە و پایەیەكی‮ ‬تر بە گەورەتر زانیوە،‮ ‬هەر بۆیە ئەگەر تەماشای‮ ‬هەموو خەباتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بكەین،‮ ‬دەبینین هەر لە تەمەنی‮ ‬لاویەتیدا چەكی‮ ‬شەرەفی‮ ‬هەڵگرتووە‮ ‬و بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬خۆی‮ ‬لە خەبات و بەرخوداندا بووە و لە هەموو داستانەكانیشدا مل بە ملی‮ ‬پێشمەرگەوە بووە لە سەنگەرەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬بەرگریكردندا بووە وەك پێشمەرگەیەك لەناو خێمەیەكی‮ ‬بچووك لە زستان و هاوین لەبەر باوباران بەرگری‮ ‬لە كورد و كوردستان كردووە،‮ ‬وەكو هەر پێشمەرگەیەك،‮ ‬لە خۆشی‮ ‬و ناخۆشیدا لە برسێتی‮ ‬و توێنوێتی‮ ‬لەگەڵ پێشمەرگە بووە لە هەموو كەسێك زیاتر لە خەمی‮ ‬ئەم گەلەدا بووە‮. ‬ئامانجی‮ ‬گەیاندنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە بە ئامانجەكانی،‮ ‬گەیاندنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بە كەنارێكی‮ ئارامی و ئامانجە گەورەكە..
بە پێداچوونەوەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬و تاكو ئێستا بینیمان كە تەنها پارتی‮ ‬بۆتە ئامانجی‮ ‬دوژمن و داگیركەران ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كەوا پارتی‮ ‬حزبێكی‮ ‬جەماوەرییە و خوازیاری‮ ‬مافی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە بە هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانەوە،‮ ‬بۆیە بەردەوام بۆتە ئامانجی‮ ‬دوژمن و داگیركەرانی‮ ‬كوردستان و‮ (‬وەكیلەكانیان‮)‬،‮ ‬هەركاتێك دوژمنان دەستیان نەگاتەپارتی،‮ ‬ئەوا هەوڵدەدەن‮ ‬لەڕێگای‮ ‬خیانەتی‮ ‬حزبێك‮ ‬یان لایەنێك‮ ‬یاخود‮ (‬تاقمێك‮) ‬ئەجندای‮ ‬خۆیان جێبەجێ دەكەن بۆ ئەوەی‮ ‬كۆسپ و رێگری‮ ‬لە خەبات و داوا رەواكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بكەن.بەڵام هێز وگەورەیی‮ ‬پارتی‮ ‬لەوەدایە و مێژوو سەلماندوویەتی‮ ‬كەهەر لەسەرەتای‮ ‬حوكمی‮ ‬عێراق كاتێك بریتانیەكان لەعێراق كشانەوە تاكو ئەمڕۆ حكومەت و كەس و لایەنە دژە پارتی‮ ‬ئاساریشیان نەماوە،‮ ‬وەك مەلیك فەیسەڵی‮ ‬یەكەم و مەلیك‮ ‬غازی‮ ‬و مەلیك فەیسەڵی‮ ‬دووەم و عەبدولكەریم قاسم و عەبدول سەلام عارف و عەبدول‮ ‬ڕەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حوسێن و هەر بنەماڵە و حزبێكیش هیچ وجودێكیان نەماوە،‮ ‬لەبەرامبەردا پارتی‮ ‬لەساڵی‮ ‬1946 درووست بووە تاكو ئەمڕۆ هەر حزبی‮ ‬یەكەمە و بنەماڵەی‮ ‬بارزانیش هەر وەك خۆیان رابەر و سەركردەی‮ ‬بزووتنەوە ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن بەردەوام قوربانی‮ ‬ماف و ئازادیەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانایان داوە.ئەمەیە جیاوازی‮ ‬ئێمەی‮ ‬شۆڕگێڕ‮ ‬و نیشتیمان پەروەر لە گەڵ حكومەت و تاقمەخیانەتكارەكان‮ (‬وەكیلی‮) ‬وڵاتان و داگیركەرانی‮ ‬كوردستان‮.‬
هەمیشە یەكێك لەو پێوەرانەی كە كەسایەتی سەركردەی پێدەپێورێت بریتییە لەوەی كە چەندە رۆڵی بینیوە لە سەرهەڵدانی جەنگ و كێشەكان و بەقەیراندابردنی ئایندەی وڵاتەكەی، یان بەپێچەوانەوە چەندە دەستی هەیە لە بونیادی بازنەی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و خوڵقاندنی ژینگەیەك بۆ ئاوەدانی و ئاسایشی وڵات. سەرۆك بارزانی، جگە لەوەی كە هەمیشە لەوتە و گوتارەكانیدا بەدەردەكەوێت كە چەندە دەیەوێت وڵاتەكەی لە ئاشتەوایدا ژیان گوزەربكات بەهەمان شێوەش لە كردار و ئەدای سیاسیشیدا توانیویەتی هاوتای وتەكانی بێت و رۆڵی سەرەكی هەبێت لە هاوسەنگكردنی ئەو هاوكێشەی كە دەبێت سەرۆكی سەركەوتوو هەیبێت، رۆڵی ئیجابیانەی سەرۆكی هەركوردستانیش لەم رەهەند و لایەنانەوە دەخەینەروو هەمیشە ویستویەتی پارێزگاریی لەو بەها سیاسیە جوانانە بكات كە بارزانی باوك-مەلا مستەفای بارزانی- لەئەدای كار و مومارەسەی سیاسی و نەتەوەیدا ئیشی لەسەركردووەو بەردەوام ویستویەتی بەو هەناسانەوە بژێت كە باوكی لەژیاندایە و بەیەكەوە هاوكێشەكانی وڵات دەخەنە مەیدانی كارەوە، ئەم ئەزمونەش یەكێكە لەوانەی كە سەركردەی خاوەن وەفا و پارێزگار لە بەهاكانی نیشتمان دەناسرێتەوە. یەكێكی دیكە لەو بنەما گشتی و نەگۆرەی كە سەرۆك مسعود بارزانی هەمیشە كاری لەسەردەكات ئەوەیە خاوەنی هەڵوێستی نەگۆری بەرژەوەندییە گشتیەكانی میللەتەكەیەتی، نەك لەهەر جێگەیەك و لەلای هەر میللەت و سەركردەیەكی دیكەی سیاسی هەڵوێستێكی دیكەی شاراوەی هەبێت كە پێچەوانە بێت لەگەڵ پرەنسیپە سەرەكیەكەی خۆی وەكو سەرۆكی كوردستان، ئەم روونی و دووفاقی نەبوونە لە كاری سیاسیدا خزمەت بە پرۆژە سیاسیە نێودەوڵەتیەكان دەكات كە كورد هەمیشە داكۆكی لە پرەنسیپە نەگۆرەكانی خۆی بكات كە لە ئامانجە باڵاكانی نزیك دەكاتەوە وەكو هەموو میللەتانی دنیا كە گەیشتونەتە كیانی خۆیان و رزگاركردنی میللەتی كورد..
Top