ەڕاستی پەشیمان بوومەوە
March 1, 2018
وتار و بیروڕا
دڵنیام دەپرسن بۆچی؟
لە وەڵامدا دەڵێم: لەگەڵ داوای لێبووردن و ئەوپەڕی رێزم بۆ ئەو تێکۆشەر و شۆڕشگێڕنەی لە قۆناغێکدا بوونە پەرلەمانتار، ئەو هەڵوەڕ و دەمشڕ و جنێوفرۆش و دەهۆڵ کوت و جڕت و چەقەنەکێشانە پەرلەمان و پەرلەمانتاریان بە شێوەیەک سووک کرد ناچاریان کردم لە کارێکی وا شەرمەزاراوی پەشیمان ببمەوە.
هەموومان لە بیرمانە ئەوانە چۆنیان باسی مووچەی زەبەلاح و مووچە و قووتی هەژاران و چۆنیشان فرمێسکی درۆیین بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستی تایبەت هەڵدەڕشت، کەچی لە پێناو گیرفانی خۆیان هەموو ئەوانەیان لەبیر کرد و مووچەی چوار ملیۆنیشیان بۆ خۆیان بە یاسایی کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە زماندرێژی و هەڵوەڕی و موزایەدە ناکەون و بێ شەرمانە دێن و کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەبەستن.
جاران و ئێستاش ئەگەر دوو کەس بە دەمەقاڵ هاتبان جنێوی وەک سەگباب، خوێڕی، سووکوچرووک، ترسنۆک...یان بە یەکتری دەگوت، پەرلەمانتارانی ئێستا کاری پەرلەمانتاریان بە شێوەک سووک کردووە، ئەگەر دوو کەس بە دەمەقاڵە بێن، گەورەترین جنێو ئەوەیە کە بە یەکری بڵێن: بڕۆ هەی پەرلەمانتار، ئێ کەوایە بۆچی پەشیمان نەبمەوە؟؟؟