دوو فراکسیۆنە قۆڵبڕەکە

دوو فراکسیۆنە قۆڵبڕەکە
جوتە فراکسیۆنەکەی بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ئەوەندە ئاشقە درۆ و چەواشەکاری بوون و ئەوەندەشیان بەرهەمی ئەو سیاسەتە چنیوەتەوە، بۆ هەموو رووداوێک درۆیەکی نوێیان پێیە و بۆ پینە کردنی درۆکەش تا بڵێی دەست رەنگین و شارەزا و لێوەشاوەن، وەرن ببینن لە پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرسی خانەشین کردنی پەرلەمانتاران چ فێڵ و تەڵکەبازییەکان کردووە!
هەر یەک لەو دوو فراکسیۆنە لە کاتی دنگدان بوون بە دوو بەشەوە، بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەڕێ بەشێکیان دەنگیان پێداوە و بەشێکیشیان دەنگیان پێ نەداوە، لەوەشدا دوو مەستیان هەبووە، ئەوانەی دەنگیان پێداوە مەبەستیان بووە پرۆژەکە تێپەڕێ و چوار ملیۆنەکە مسۆگەر بکەن، ئەو بەشەش کە دەنگیان پێنەداوە مەبەستیان بووە دەرگای موزایەدەیان بەسەردا دانەخرێ، ئەو فێڵ و قۆڵبڕینە سیاسیەی ئەو دوو فراکسیۆنە شەیتانیە ئەو رووداوەم بیر دەخاتەوە.
دەگێڕنەوە جارێکیان کابرایەکی عەرەب لە بیابان دەیەوێ کاری سێکسی لەگەڵ حوشترێک بکات، چەندی دەکا بە حوشترەکە هەڵناگا و بەردێکیشی دەست ناکەوێ بچێتە سەری، بیر دەکاتەوە و دارێک وەک پلیکانە لە قاچی دواوەی خوشترەکە دەبەستێ، ئیتر دەچێتە سەر دارەکە و کارە خراپەکە لەگەڵ حوشترەکە دەکات، دوای ئەوەی تەواو دەبێ دەڵێ: تفوو هەی شەیتان بە نەفرەت بی، شەیتان لێی دێتە جواب و دەڵێ: سەگباب لەوەتەی من شەیتانم بیرم لە فێڵی ئاوا ساختەچیانە نەکردۆتەوە، کەچی ئۆباڵەکەش دەخەیە ملی من و خۆشت بە پاک دەزانی.
فێڵی خۆ دابەشە کردنی ئەو دوو فراکسیۆنەش وەک کابرای عەرەب نەخشە بۆ کێشراوی پێوەختەی خۆیانە و شەیتانیش بیری لە فێلێکی وا نەکردۆتەوە، کوردیش بەو کەسانەی ئەو جۆرە فێڵە دەکەن دەڵێ: بۆتە (هینی) ناو جۆگا، لە هەردوو بەر دەلەوەڕێ و لە جۆگاش ئاو دەخواتەوە، دوو فراکسیۆنەکەش بەو دابەش بوونە مووچە زەبەلاحەکەیان مسۆگەر کردووە و بە دەمیەوە دەتوانن موزایەدە و زماندرێژیەکەش بکەن.
Top