یادێك كه‌ پێویسته‌ ساڵانه‌یادى بكرێته‌وه‌

بوویته‌ نه‌ریتى ساڵانه‌له‌ 1/3خه‌ڵكى نیشتیمان په‌روه‌ر له‌ چه‌شنى گۆنگره‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی دا سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مران ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى وه‌فادارى گه‌لى كوردستانه‌ بۆ رێبه‌رى مه‌زن مه‌لامسته‌فا بارزانى كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نى خۆی بۆ ئازادى و رزگارى گه‌له‌كه‌مان به‌خت كرد تا هاوشانى نه‌ته‌وه‌كانى تر هه‌ست به‌بوونى خۆمان بكه‌ین بۆیه‌ش گه‌ر بۆگه‌لانى دونیا ره‌واو دروست بێت شانازى به‌سه‌ركرده‌ و رابه‌رانیان بكه‌ن گه‌لى كوردستانیش مافى خۆیه‌تى هه‌میشه‌ شانازى به‌ بارزانى نه‌مره‌وه‌ بكات كه‌ ناسنامه‌ى گه‌لى كوردستانى پاراست وئاماده‌نه‌بوو ژێرده‌سته‌یی قبول بكات توانى رۆله‌كانى كوردستان بۆیه‌ك مه‌به‌ست و ئامانج رێكبخات و ئاراسته‌یان بكات وبناغه‌ى خه‌باتێكى سه‌رتاسه‌رى دانا بۆیه‌ش هه‌موو كات ناوى پیرۆزى بارزانى نه‌مر به‌زیندوى له‌ دڵى كوردستانیان مایته‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین شانازى بۆمرۆڤ له‌ژیانى دا تێكۆشانه‌ له‌ پێناو دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌ى ته‌نانه‌ت ئاماده‌ ده‌بێ له‌م رێگایه‌شدا دووچارى ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رى بێت ودوور له‌ زێدى خۆى مالئاوایش بكات كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ فاكته‌رى به‌هێزن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ كه‌له‌ پیاوانه‌ ببنه‌ مولكى هه‌موو خه‌لكى كوردستان نه‌ك ته‌نها هى بنه‌ماله‌كه‌ى یان لایه‌نێك بۆیه‌ش بارزانى نه‌مر مولكى هه‌مووخه‌لكى كوردستان و ره‌مزى یه‌كبوونى خاك ونه‌ته‌وه‌یه‌، ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانمانه‌ هه‌مووسالێ یاده‌كه‌ى به‌رز رابگرین سالیادى ئه‌م سالیش به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم تا به‌كورتى هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر چه‌ند خالێكى هه‌ره‌ دیار ودره‌وشاوه‌ى قۆناغه‌كانى ژیانى بكه‌ین تابه‌هۆی یه‌وه‌ سوود و وانه‌ له‌ مێژووى پر له‌ خه‌بات و تێكۆشانى دا وه‌ربگرین .
*بارزانى نه‌مر له‌ ده‌ستپێكى رابه‌رایه‌تى كردنى بزوتنه‌وه‌ى رزكاریخوازى گه‌له‌كه‌مان بنه‌ماى خه‌باتێكى سه‌رتاسه‌رى دانا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ ئه‌م ئامانجه‌ گه‌وره‌یه‌ش تێكۆشا تا هاوشانى گه‌لانى دونیا گه‌لى كوردستانیش ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وله‌ت و كیان كه‌ له‌یه‌كه‌م بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دا فیكره‌ى سه‌ربه‌خۆیی كرده‌ ستراتیژیه‌ت وله‌ یه‌كه‌م گولله‌ش كه‌ ئاراسته‌ى دوژمن كرا وله‌یه‌كه‌م شه‌هیدیش كه‌ پێشه‌كه‌شى كوردستان كرا ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی ئامانج بووه‌ كه‌له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ بوو سه‌رۆك مسعود بارزانى وه‌ك درێژه‌ پێده‌رى ستراتیژیه‌تى فیكره‌ى بارزانى نه‌مر بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ 25ی ئه‌یلوولى رابردوودا ئاواتى بارزانى نه‌مر وهه‌مووشه‌هیدانى هێنایه‌دى بریارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى جێ به‌جێ كرد كه‌ له‌ماوه‌ى سه‌د ساڵى رابردووى خه‌باتى گه‌لى كوردستان به‌ گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتى مێژوویی هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر چى له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌ هۆى پیلان وخیانه‌تى تاقمێكى كوردستان كه‌لێنێكى گه‌وره‌ دروست كرا به‌لام ریفراندۆم بووه‌ سه‌نه‌دێكى نه‌ته‌وه‌یی كه‌ رۆژێك دێت به‌ئامانجه‌كه‌ى ده‌گات .
*بۆماوه‌ی 14ساڵ بارزانى نه‌مر رابه‌رایه‌تى شۆرشى ئه‌یلوولى كرد به‌لام بۆ جارێكیش ئاماده‌نه‌بوو بچێته‌ (به‌غدا)به‌ڵكو توانى به‌حیكمه‌تى خۆى سێ سه‌رۆك كۆمارى عیراق ناچار بكات بێنه‌ سنورى ژێر ده‌سه‌لاتى شۆرش و گفتوگۆ و دانووسان بكه‌ن بۆچاره‌سه‌رى كێشه‌ى گه‌لى كوردستان كه‌سه‌رئه‌نجام رێكه‌وتنامه‌ى 11ی ئادار مۆر كرا كه‌ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكى گرنگ ومێژوویی بوو كه‌ بۆیه‌كه‌م جار له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان رێكه‌وتنامه‌یه‌كى یاسایی وده‌ستورى مۆر بكرێت كه‌ كۆمه‌لێك پۆستى سیادى به‌گه‌لى كوردستان درا به‌لام بارزانى نه‌مر رێگاى نه‌دا هیچ كه‌سێكى بنه‌ماله‌كه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ وه‌ربگرن به‌ڵكو كه‌سانى ترى دیارى كرد كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌و راستی یه‌ى سه‌لماند كه‌ هیچ كاتێك به‌دوایی پۆست وبه‌رپرسیارتى یه‌وه‌ نین به‌لكو ئامانجیان ته‌نها ئازادى ورزگارى بووه‌ .
*رژێمى ئه‌وكاته‌ى عیراق زۆر هه‌ولى دا و ئاماده‌یی هه‌موو ده‌سكه‌وتێكى نیشان دا ته‌نها بۆئه‌وه‌ى بارزانى نه‌مر رزاى بكات تا واز له‌ كوردستانیه‌تى شارى كه‌ركوك بهێنت به‌لام نه‌ك ته‌نها ئاماده‌نه‌بوو ئه‌م داوایان جێ به‌جێ بكات به‌لكو شۆرشى ئه‌یلوولیشى له‌م پێناوه‌دا دانا چونكه‌ له‌ تێروانینى دا چۆن مرۆڤ ناتوانێ به‌بێ دڵ بژێت ئه‌وا گه‌لى كوردستانیش به‌بێ كه‌ركوك ناتوانێت بژین كه‌ تا به‌ئه‌مرۆش ده‌گات هه‌میشه‌ له‌ هزى خه‌لكى كوردستان كه‌ركوك كوردستانه‌و هه‌ر به‌كوردستانیش ده‌مێنێته‌وه‌ راسته‌ له‌ ره‌وشێكى وه‌ك ئیستا دا كه‌ركوك داگیر كراوه‌ به‌لام بۆ هه‌میشه‌ هه‌ر به‌كوردستانى ده‌مێنێته‌وه‌ و هیچ هێزولایه‌نێك ناتوانن به‌زه‌برى چه‌ك بكات به‌هى خۆى و سازشى له‌سه‌ر ناكرێت .
*له‌ماوه‌ى خه‌باتى دا بارزانى نه‌مر توانى بێته‌ هێماى ئازادى وپێكه‌وه‌ژیان كه‌ هه‌موو پێكهاته‌ ئایینى ونه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌ ژێر چه‌ترى شۆرشدا كۆكردنه‌وه‌ وكۆتایی هێنا به‌ بیرى ناوچه‌گه‌رى و بنه‌ماى خه‌باتێكى سه‌رتاسه‌رى دانا كه‌مرۆشى له‌گه‌ل دا بێت ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ كاریگه‌رى هه‌رماوه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ پێشمه‌رگه‌ش بووینه‌ پارێزه‌رى كه‌لتورى پێكه‌وه‌ژیان وئه‌م فه‌رهه‌نگه‌یه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن .
سلاو درود بۆ گیانى پاكى بارزانى نه‌مر كه‌ هه‌میشه‌ له‌ دڵى میلله‌ت دا ده‌ژیت وهه‌موو ساڵێ به‌به‌رزى یادى ده‌كرێته‌وه‌ .

وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى

Top