خەباتی بێوچانی پارتی وبارزانیی لە پێناو سەرفرازی كوردو رٍەتكردنەوەی ستەمكاری عێراق.
February 27, 2018
وتار و بیروڕا
پێكهاتەی شیعە زۆرینەی دانیشتووانی عێراق پێك دەهێنن بەو پێیەی نزیكەی پەنجاو پێنج لە سەدی خەڵكانی عێراق شیعە مەزهەبن و سەر بە رێچكەی دوانزە ئیمامین. ئینجا بەردەوام، چ لە كاتی عوسمانییەكان و چ پاشتر لە سەردەمی دەوڵەتی تازەی عێراقدا، شیعە هەمیشە زوڵم لێ كراو بوون. هەروەها راستە، سوننەی عەرەب هەر لە سەرەتاوە فەرمانڕەوایەتیی عێراقییان بە دەستەوە بووەو هەمیشە دەسەڵات و سەروەتی ئەو وڵاتەیان لەلا بووەو بگرە فەرمانڕەواكانیان، كە دواترینیان صدام حسین بوو، زوڵمی زۆریان لە پێكهاتەكانی دیكەی وەكو كورد و شیعە كردووە.
لە پاڵ ئەو راستییانە، ئەوەش راستە كە هیچ كاتێك بۆ كورد ئەوە باش نەبووە یەك لەو دوو پێكهاتەیە خاوەنی دەسەڵاتی رەها بێت لە سەر حیسابی پێكهاتەكەی دیكە. بگرە بەرژەوەندییە ستراتیژییەكان كورد هەمیشە لەوەدا خۆی نواندووە كە لە عێراقی نوێ دا پارسەنگی هێز لە نێوان دوو پێكهاتە مەزهەبیەكەی عێراق پارێزراو بێت. هەر تێكچوونێكی پارسەنگی موعادەلەكە كوردی خستۆتە ناو تەنگژەیەكی گەورەوە. لە ماوەی هەشتا ساڵی رابردوودا، یەك لە هۆكارە گەورەكانی زوڵم كردن لە كورد ئەوە بووە كە فەرمانڕەوایەتیی سیاسی و ئابووری و سەربازی لە عێراقدا تەنیا بە دەست سوننەی عەرەبەوە بووە. لەو سۆنگەیەوە، لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا، هەر كاتێك حكومەتی بەغدا شەڕێكی بێ ئامانی لە دژی كورد بەرپا كردبێت، شیعەی سیاسی نەیانتوانیوە وەكو پێویست بە هانای كوردەوە بێت. هۆكاری ئەو نەتوانینەش ئەوە بووە كە ئەوانیش وەكو كورد لە چەوسانەوەدا بوون و هێزی ئەوەیان نەبووە رێگە لە شەڕی بەغدا بگرن بەرامبەر بە كورد. لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ئێستا ئەو بیانوانەی كە حكومەتی عێراق لە گفتوگۆكانی لەگەڵ كورد دەیخاتە روو، بیانووی بنەڕەتی لەوانەش هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ گۆڕینی زۆر لە بڕگەكانی دەستووری ساڵی2005 بەتایبەتی ئەوانەی پێوەندییان بە مافەكانی گەلی كوردەوە هەیە، ناوەڕۆكی ئەم ناكۆكیانە ئەوانەی پێوەندییان بە بوونی گەلی كوردەوە هەیە لەعێراق و مافی رەوای لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی لەچوارچێوەی سنوورە نەتەوەییەكانی كە راستییە مێژووییەكان و واقیعی جوگرافی ناوچەكە دیاری دەكەن، ئەمەش پاڵی بەو حكومەتانەوە ناوە كە فشاری زیاتری سیاسی و ئابووری دەكەن بەمەبەستی بەرتەسك كردنەوەی بوونی كورد لە عێراق و لاوازكردنی رۆڵی نەتەوەیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی.گەلی كورد ئەو ساتە وەختەی لە دۆخێكی پڕاو پڕ لە ناسەقامگیری و نائومێدی دابوو، شوناسەكەی لە گۆمی مەترسی دەخوڵایەوە، لەوكاتەی كورد وەك نەتەوە تێنووی ئازادی و سەربەستی بوو، خوای بەخشندە لە14-3- 1903 بەندەیەكی دلێر و كارزان بە كوردی دەخوڵقێنێت، ئەو زاتەش مستەفا بارزانی باوكی روحی نەتەوەییە، شۆڕشگێرێك لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەر لە دایك بوو بێت، بێگومان هەر خودی خۆشی پایەكانی نەتەوەیی دادەرێژێت تا شوێنكەوتە و نەوەكانی دوای خۆی درێژە بەو كاروانە پیرۆزە بدەن، كە خۆی لە سەربەخۆیی كوردستان و ئازادی دەبینێتەوە.بارزانی نەمر بە سەرەتای گەورەترین بناغەی گوتاری هەستی نەتەوەیی مۆدێرن دادەندرێت، چونكە ئەو كاتانەی سەرانی حكومەتی عێراق داوای لێدەكەن هەرچێیكی دەیەوێت بۆی جێبەجێ دەكەن لە بەرامبەردا واز لە شاری كەركوك بێنێت.بارزانی نەمر لە وەڵام دا دەفەرموێت: "كەركوك هی من نییە هی كەركوكیەكانە، تا كوردێك لە كەركوك مابێت كەركوك كوردستانیە" هەروەها دەفەرموێت: كەركوك دڵی كوردستانە ئا ئەمەیە گیانفیدایی و بەرزی هەستی نەتەوەیی، بەمەش ئاراستەیەكی نوێ و تازەی هێنایە نێو كایەی خەبات، تاوەكو تاك بە تاكی كورد ماف و دەسكەوتەكانی پێ بەدی بێنێت، هەر بۆیە دەكرێت بڵێن بارزانی نەمر كەسایەتێكی كارێزما بوو، جگە لەلایەنی سیاسی گرینگی بەلایەنی كۆمەڵایەتیش داوە، هەر لەبەر ئەوەش بوو توانی خەڵكێكی جیاواز كۆبكاتەوە هەر لە سونە و شیعە و كۆمۆنیستی و لیبرال و ئیسلامی بەبێ بەرژەوەندی ماددی و بەكارهێنانی هێز، ئائەوەیە سیفاتی كەسایەتی كارێزما گەواهیدەرێكی حاشا هەڵنەگرە گەر بڵێن بارزانی نەمر خەمخۆرێكی مەزن و بەرچاوی نەتەوەكەی بووە و هیچ كاتێك سڵی لە خزمەت نەدەكردەوە، هەر بۆیە بەرێزیان لای دۆست و نەیاران جێگەی بایەخ و رێز بووە، چونكە ئەوان باش دەركیان بەوە كردبوو كە بارزانی نەمر زیاتر لە پیاوێكی مێژوویی دەچێت، ئەمەش دەسكەوتێكە هەموو كەس نایبینێت و پێی نادرێت. بارزانی نەمر تەنیا هی پارتییەكان نییە، بەڵكو رەمزی نەتەوەیی گشت كوردە، لەبەرئەوەی هەموومان دەزانین هیواو ئامانجی بارزانی نەمر سەربەخۆیی كوردستان و پاراستنی شكۆمەندی مرۆڤی كورد بوو، ەیارانی كورد لە رٍق و كینەی خۆیان پێیان وایە هەمووان وەك ئەوان بیر تەسك و كاڵ فەهم بیردەكەنەوە نازانن هەست و خۆشەویستی خەڵكی كوردستان بۆ پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی چەند پر جۆش و خرۆشە.هەر بۆیە خەبات وتێكۆشان وقوربانیدانی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناو بەدی هێنانی مافە ڕەواكانی كورد ئەوەندە زۆرە وپانتایەكی ئەوەندە فراوانە كە لە راستی دا ئاوێكی یەكجار زۆر هەلدەگرێت، هەر بۆیەش لەم وتارەدا تەنها چەند لایەنێكی زۆر كەمی خەباتی بەرێزیان بە كورتی خستومانەتە ڕوو، بەرێز كاك مەسعود بارزانی هاوكات لەگەل گشت گورانكاریەكاندا بە شێوەیێكی ژیرانە مامەلەی لەگەل وەرچەرخانە سیاسیەكاندا كردووە، لە قۆناغی بەرخۆدان و خەباتی چەكداری دا بە زەبری چەك وئیرادەی روڵەكانی گەلەكەمان وەلامی دوژمنە سەر سەختەكانی داوەتەوە. ئەو دوخەی ئێستا ئێمە تیایداین بە خەبات وقوربانی دانی شۆڕش وراپەرینەكانی باشووری كوردستان هاتوونەتە ئاراوە ودەریایەك خوێن لەپێناو دوزی ڕەوای كورد رژاوە، پارتی وبارزانیش مایەی شانازین كە پشكی شێری ئەم خەبات وقوربانی دانەی بەركەوتووە وپێگەو سەنگێكی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر ئاستی نێودەولەتی وهەرێمایەتی و ناوچەكەدا .