چۆن دەڕوانیتە ژیان ؟

چۆن دەڕوانیتە ژیان ؟
تا ئێستا لەخۆتت پرسیووە جیهان لە ڕوانگەی تۆوە چۆن پێناسێکی هەیە ؟
بۆچی دەبێت ئەم پرسیارانە لەخۆمان بکەین ؟!

گەڕان بەدوای هەڵەو کەموکوڕییەکان ئەرکی ئێمە نییە ، دەبێ هەموو هێز و توانایەکمان بۆ حوکم کردن لەبارەی خۆمان سەرف بکەین. هەتا بچووکترین هەڵە لە قسە و کردەوەکانی خۆماندا هەبێت ، بۆمان نییە خۆ لە کار و قسەی خەڵک هەڵبقورتێنین. (ماهاتما گاندی).

ژیان لە شانۆیێکی بۆماوەیی مرۆڤەکان بترازێ هیچیتر نییە ، مرۆڤگەلێک کە لەم شانۆیەدا جۆرەها دەوری جیاواز بەسەرییاندا بەشکراووە ، ئەوان کێبرکێ لەسەر هەموو شتێکی بوون دەکەن ، تۆ ئازادی کام بەش بۆخۆت هەڵدەبژێری ، ئازادی لەوەی چۆن شانۆکارێک دەبیت و چۆن شانۆیێک بۆ مرۆڤایەتی تۆمار دەکەی.

لەم جیهانەدا هیچ شتێک لەخۆیەووە واتادار نییە ، ئەوە هەست و ڕەفتار و هەڵوێست و کار و کاردانەوەکانی ئێمەیە کۆنتاکتی ماناکان دەبن و دەیانکەن بە پێناسێک و بەرگی مانەوەیان پێدەبەخشن. تەنانەت بوونی ئێمەش بەندە بەو هاوکێشە نەگۆڕەووە.

ڕەنگە سەختترین پێناس بۆ جیهان ئەوەبێت وەک کەس پێناسی نەکەی ، ئاخر هەمووان تەنها ووشە ڕیز دەکەن و ووشەکانییان دەخەنە خزمەت دۆکترین و جیهانبینینیانەوە و بەرژەوەندی خۆیان لە ترۆپکی هەڕەمەکە جێگیر دەکەن ، بەرژەوەندخواز ناتوانێت پێناسکەرێکی ئازاد بێت ، ئەو تەنها نوێنەری دەستکەوتەکانی دەبێت و بەرژەوەندییەکانی دەپارێزێت ، ناتوانێت مرۆڤێکی ئازاد و بیرباشێکی نایاب بێت.

بۆ ئەوەی کۆتایی ڕێگەکە باش بێت ، دەبێت دەستپێکێکی چاکت هەبێت ، دەبێت واز لە عەوام بێنیت و گوێ لە ناخت بگریت ، مرۆڤ تەنها کاتێک سەردەکەوێت کە گوێ لە ناخی بگرێت و واز لە عەوام بێنێت ، گوێ لەو دەنگە بگرە کە تەنها خۆت گوێت لێیەو کەسیتر نا ، ئەوکات دەبیت بە مرۆڤێک کە هیچکەس لێت نەچووە و کەسیش لێت ناچێت تا ئەبەد.
Top