لایەناکانی سلیمانی بۆ تەمەنیان کورتە ؟
February 25, 2018
وتار و بیروڕا
کەلتوورێکی سەیر و نامۆی لە ناو لایەنگران و کەوادری لایەنەکانی زۆنی ملەوەن پەرەی سەند کە خۆی لەبێرێزی کردن و حساب نەکردن بۆ دیسپلین و پەیرەوی ناوخۆی حزبەکانیان دەبینێتەوە کە سەرکردەکانی ئەم لایەنانە خۆیان داهێنەری بوون ،، بۆیە ئەم کەلتوورە لە ئێستەدا هێندە زاڵە لەناو حزبەکانیان ، ئاواتەخوازی چارەسەر کردنین بەڵام کارلەکار ترازاوە پێیان پینەناکرێت ....
بزوتنەوەی گۆران لەسەرتای دامەزراندی بانگەشەی ئەوەی دەکرد بزوتنەوەیەکی جیاوازە لە ئایدیا و شێوازێکی نوێی سیاسەت دێنێتە کایەوە ،، بەڵام نەک هەرحزبێکی تەقلیدی بوو بگرە زۆر خراپتر و داهێنەری شێوازێکی نادیموکراسی و ناشرینی حزبایەتی هێنایەکایەوە کەئێستە گیری خواردووە بەدەستیەوە ، نمونەیەکی بچوک لە شێوازە نوێیەکەی سیاسەتی گۆران ، چڤاتی نیشتیمانی کە بەناو لوتکەی دەسەلاتی ئەو بزوتنەوەیەن ، بەپێی پەیرەوی ناوخۆیان دەبێت مانگانە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامبدەن کە زۆر بەی حزبە کۆنەکان ئاسای ئەنجامی دەدەن ،، بەهۆی ناکۆیەکانی باڵی تازە پێگەشتوان و باڵی پیران ، تای کۆنگرە مەرکەزیەکەیان ،، نەیانتوانیوە چەند مانگێکە کۆبوونەوە ئاسایەکانیان ئەنجامبدەن ؛ هاوڵاتیان دەبێت چاوەڕێی چی لەمانە بکات ؟
بەم شێوە دەتوانێت دۆخی هەرێم چاک بکەن و مووچەی کابانی ماڵ دابین بکەن ؟!
خراپتر لە گۆران کێشە و ناکۆکیەکانی بەرپرسانی یەکێتی گەشتۆتە ئاستێک ، بەنامە داواکاریەکانیان ڕەوانەی یەکدی بکەن بیریان چووە لەدەردەمی سورعە و تەکنەلۆژیان ؟!
قوڵبوونەوەی ناکۆکیەکانیان بەم جۆرە ، ئەوە روون دەکاتەوە بەرهەم سالح بەکپی و بێ کێشە باڵی خۆی جیاکردەوە ، بەڵام لێبوونەوەیەکی دی و شەر لەسەر ناوی یەکێتی ماوە و ئەگەرێکی بەهێزە ....
لێرە پرسیارێک دێتەپێش ؟
دانیشتوانی زۆر ملەوەن و لایەنگرانی ئەم حزب و قەوارانە ، چاوەرێی چی لەمانە دەکەن کەتوانای ڕێکخستنی ناوخۆی حزبەکانیان نیە ؟
بەڕاشکاوی ئەو حزب و قەوارەی لە زۆنی ملەوەن دامەزراون لە ڕابردوو ئێستادا ،، دڵنیابن تەنیا بۆ پۆست و پلەو پایە و تموحاتی خۆیان دروست بوون ،، هیچ یەکێ لەمانە ئامانج و مەبەستیان خزمەت کردن و باشکردنی دۆخی هاوڵاتیان و لە پێناو دۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانی دانەمەزراون ، بۆیە سەرکەوتونابن لە هەنگاوەکانیان و تەمەنیان کورتە .