(ئیفلاسی سیاسی کورد)

(ئیفلاسی سیاسی کورد)
کارەساتی (۱٦ی)ئۆکتۆبەر بەجۆرێکە کە دڵی هەموو کوردێکی خاوەن بەها و ڕۆحی ناسیۆنالیستی بریندارکرد،چونکە لەخاڵی کۆتایی پرۆسەیەکی سەد ساڵیدا جارێکی دیکە ئێمەی تووشی ئیفلاسی کردەوە
٭هێرشە دڕندانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر(عەفرین)زوڵمێکی دیکەی دەووڵەتە داگیرکەرەکانە بۆسڕینەوەی نەتەوەیی کورد بەڵام بەرگری وبەرخۆدانی هەست وئومێدی هەموومانی بەرزکردەوە بەجۆرێک هیچی کەمتر نەبوو لەڕۆشتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕزگارکردڻی (کۆبانێ)
٭دوای بەرگریەکی قارەمانانەو ئامادەیی بەرخۆدانی زیاتر کوردانی ڕۆژئاواو بەتایبەت عفرین و دەوروبەری دەسەڵاتدارانی کانتۆنەکانی عفرین شارەکەیان ڕادەستی سوپاس (بشار الٲسد)کردەوە سوپایەک لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ووڵاتێکی کرد بە خەرابستان و ووێرانە بەجۆرێک خەڵکی شارو گوندو جێگاکانی خۆیان نادۆزنەوەو نزیک بەیەک ملیۆن هاووڵاتی سوری بەسەرجەم نەتەوەکانەوە کوشتوە!
٭بۆ من وەک تاکێکی کورد تەسلیمکردنی عفرین بە بشارو بەئەردۆغان یەک واتای هەیە ئەویش تەسلیم بوونە بە دوژمن و داگیرکەران وخوێن مژانی نەتەوەکەم
٭شەرڤانان لەماوەی زیاد لەمانگێکی بەرخۆداندا ئەوەیان سەلماند کە تواناکانی تورکیایان بەگیرهێناوەو خەریک بوو هاوکێشەی نوێ بۆ سوریا دادەڕێژرا پرۆژەکەی (فەڕەنسا+ئەمریکا+ئیسرائیل)وەک نمونە
٭دۆخی سوریا ئێستا نە لە دەستی بەشاردا ماوە نە لە دەستی هیچ لایەکی دیکەدا بەتەنها، بەڵکو هاوکێشەی سوریاو گۆڕانکاریەکانی بوە بە دۆخێکی هەرێمی و نێودەووڵەتی بۆیە پەلامارەکانی تورکیا هاودژبوو لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەڕوای من بەرگریەکی زۆرتر هاوکێشەی دەگۆڕی و ئەوکاتیش عفرین تەسلیم بە بشار نەدەکرایەوەو دەسەڵاتی کانتۆنی عفرینیش دەمایەوە
ئێستا و دوای هاتنی بشار دۆخەکە هێندە ئاڵۆزە کە زلهێزەکانیش کاتیان دەوێت تا تەواوی ووێنەکە ڕون دبێتەوە بۆئەوەی بزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن بەڵام لەناوەرۆک و جەوهەردا زەرەرمەندوو ئیفلاسی یەکەم لەم پرۆسەیەدا کوردە وەک نەتەوە
٭یەپەگە لەماوەی چەن ساڵی ڕابردوودا نەیتوانی ئیدارەیەکی تۆکمەو گرنگ دروست بکات و بەتەنهایی و تاک لایەنانەو بەتۆپزی هەرچیان وویست کردیان هەربۆیە نەیتوانی سوود لەوزەو توانایی گشتی خەڵک و هێزە سیاسیەکان وەربگرن بەمەش زیاتر پشت ئەستورتردەبوون و دەیانتوانی زیاتر بەرگری بکەن
٭کێشەی هەرە گرنگ و جەوهەری لەمیتۆدو فیکری یەپەگەدایە کەباڵێکی بزووتنەوەی ئاپۆنیزمەو لەناوەرۆکدا خاڵیە لە ڕۆحیەتی ناسیۆنالیستی و بگرە بەهەڵەو کوفریشی دەزانێ بۆیە سەرەنجامی شۆڕشەکەیان لەتورکیا بێ بەرهەمو لەڕۆژئاواش ئاوای لێهات کەبینیمان
٭سەدەی نوێ و ئەو گۆڕانکاریانەی لەهەناویدا هەڵیگرتبوو جێگای ئومێدی کوردبوون وەک نەتەوەیەکی پاسیڤ و بن دەست بەڵام بەداخەوە لەباشوری کوردستان کۆمەڵێک خائین و خاک فرۆش تووشی ئەوشکستە گەورەیان کرد کەبینیمان
لە ڕۆژئاواش کاتنۆن و دەستکەوتەکانی چەن ساڵی ڕابردوو تاڵان فرۆشکراو گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم
لەهەموو حاڵەتێکداو تائەم چرکەساتە موفلیسترین لایەنی ئەم ئاڵوگۆڕە گرنگەی ناوچەکە نەتەوەی کوردە!

Top