عەیبەکانی دیموکراسی ئەوەیە، دەرفەت دەداتە زۆر کەس کە پەلاماری شتە هەیبەتدارەکان بدات.

عەیبەکانی دیموکراسی ئەوەیە، دەرفەت دەداتە زۆر کەس کە پەلاماری شتە هەیبەتدارەکان بدات.
یەکێک لە عەیبەکانی دیموکراسی ئەوەیە، دەرفەت دەداتە زۆر کەس کە پەلاماری شتە هەیبەتدارەکان بدات. وەکچۆن دیموکراسی ئەو عەیبەی هەیە، سۆشیاڵ میدیا و میدیاش بێبەش نین لە عەیبە، چونکە میدیا و سۆشیاڵ میدیا لە هەناوی دیموکراسیدا لە دایکبوون، هەربۆیە لە ژمارەی بێ شوماری خاوەن هەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا کە ئەوڕۆ ڕوخساری خۆیان بە چەندین ماسکی جۆراوجۆر شاردووەتەوە بونەتە عەیبەیەکی گەورە لەو بوارەدا، کە هەر ڕۆژەو لە ئاوازێک دەخوێنن. بەداخەوە پاشاگەردانی و ئەو فەوزایەی کە لە سۆشیاڵ میدیادا هەیە، دەرفەتی گەورەی داوەتە کۆمەڵێک خەڵکی بچووک کە ئاسان بتوانن پەلاماری شکۆ و هەیبەت خاک و نەتەوە بدەن. ئەمڕۆ خەڵکانێک کە مێژووی ژیانی خۆیان خاڵییە لە شەرەفمەندی و شانازی، دێن بە درۆ و دروستکردنی گومان لە شەقام و دەیانەوێت شانازیی بۆ خۆیان ببڕنەوە.
Top