پارتی و بارزانی پارێزه‌ری خاك و ناسنامه‌ی كورد وكوردستان..
February 22, 2018
وتار و بیروڕا
ده‌وڵه‌تی كوردستان ماڵی ئاشتی و سه‌قامگیری و گوزه‌رانێكی باشتر و دادپه‌روه‌ریه بۆ مرۆڤه‌كان له كوردستان، مرۆڤی كورد هاوشێوه‌ی گه‌لانی تری ناوچه‌كه و جیهان مافی خۆیه‌تی خاوه‌ندی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنی دیموكراتی به‌هێز بێت. ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، كوردستانی برده قۆناغێكی گرنگ و جدیه‌تی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وایكرد كاردانه‌وه و دژایه‌تییه‌كان خێراتر ده‌ربكه‌ون، هه‌ڵبه‌ت پرسێكی واگرنگ بێ ریسك نابێ و كاردانه‌وه‌كانیش پێشبینیكراو بوون، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و گه‌لی كوردستان ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، ئه‌نجامی ریفراندۆم ئیراده و ویستی خه‌ڵكی كوردستان بوو، ویستی گشتی له رێسا و یاسا و عورفی نێوده‌وڵه‌تیدا رێزلێگیراوه، ئه‌وانه‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون ناتوانن بۆهه‌تا هه‌تایه دژی خواستی گشتی خه‌لكی كوردستان بوه‌ستنه‌وه، بۆیه ریفراندۆم ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی به‌ڕووی قۆناغێكی نوێ بۆ كوردستان كرده‌وه، له‌داهاتووشدا ئه‌نجامه‌كانی به‌هه‌نگاوی عه‌قڵانی و دیبلۆماسیه‌تی ژیرانه ده‌رده‌كه‌وێت.
ریفراندۆم هه‌نگاوه دوژمنكاریه‌كانی خێراتركرد و نیازی نه‌یارانی زووتر ده‌رخست، كه نیازیانه به سیاسه‌تی گه‌مارۆدان و خنكاندن كوردستان له ویستی سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌زبكه‌نه‌وه‌و زیاتر له‌وه كیانه‌كه‌شی بسڕنه‌وه.
بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رزوو نێچیرڤان بارزانی به‌چه‌ند هه‌نگاوێكی دیبلۆماسی ده‌رگا داخراوه‌كانی كرده‌وه و له‌رێگای توركیاوه سه‌ردانی فه‌ره‌نسای كرد كه یه‌كێكه له زلهێزانی جیهان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له‌پاش ئه‌ویش سه‌ردانی ڤاتیكان و هه‌روه‌ها نامه‌ی پشتیوانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، كه ئه‌مانه ئاماژه‌ی گرنگن بۆ پشتیوانی له حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه بناغه‌دانه‌ره‌كه‌ی بارزانیی نه‌مره، درێژه‌پێده‌ر و میراتگری گشت شۆرٍش و به‌رخۆدانه‌كانی كوردستان له پێناو رزگاریخوازیی و رٍه‌تكردنه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی و گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكانی كوردستانه . بۆیه له ماوه‌ی حه‌فتاو دوو ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له شكۆمه‌ند و سه‌رفرازی پارتی ئه‌و جۆره كه‌سانه په‌ندیان وه‌رنه‌گرتووه، كه پارتی حزبێكی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه و حزبێكه كه هه‌ڵقووڵاوی ناخی دڵی تێكۆشه‌رانی میلله‌ته‌كه‌مانه و به‌سه‌دان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرانی له رۆژی دامه‌زراندنی به سه‌رۆكایه‌تی باوكی رۆحی كورد بارزانیی نه‌مر، هه‌زاران داستان و سه‌ركه‌وتنی بێ وێنه‌یان تۆمار كردووه و به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه به‌رگری له كوردستان و میلله‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.ئه‌مڕۆ ده‌بینن كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان رێباز و هه‌ڵوێست به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی درێژه به خه‌باتی نه‌پساوه‌ی ده‌دات بۆ دابینكردن و به‌رگریكردن له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هیچ و كات و ساتێكیش سازشی له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵكوو رۆژ له دوای رۆژ سوورتره له گه‌یاندنی میلله‌ته‌كه‌مان به ئاواته‌كانی، ئه‌مه له ساتێك تا ئه‌و راده‌یه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌می مابوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌رده‌م وا په‌روه‌رده‌كراون، جارێكی دیكه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ئه‌و ئاواته‌یان زینده‌به‌چاڵكرد، ئاواتی ساڵانێكی پڕ له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانیان له‌باربرد، ئه‌مڕۆش بۆ داپۆشینی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یان دژ به میلله‌ت ده‌یانه‌وێت به هێرشكردنه سه‌ر پارتی و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی بارزانی ره‌فتاره خیانه‌تكاره‌كه‌یان له یادی میلله‌ت ببنه‌وه. لای هه‌مووان ئاشكرایه كه خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی بارزانی هیچ و كات و ساتێك پله و كورسی په‌رست نه‌بوون، به‌ڵكو میلله‌ت و خاك و نیشتمانپه‌رستن، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی رۆژێك له رۆژان له خه‌باتی پڕ له سه‌روه‌ری زیاتر له نیو سه‌ده بۆ پله و كورسی نه‌بوو، به‌ڵكوو بۆ دابینكردنی مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی و دابینكردنی ئاشتی و دیموكراسی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان بووه. ئه‌مڕۆش كه‌سانێكی سه‌رلێشیواو دوور له راستییه‌كان تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌خاته پاڵ پارتی و سه‌رۆك بارزانی، ته‌نیا روو ره‌شییان بۆ ده‌مێنێته‌وه، چونكه میلله‌ت له‌وه گه‌یشتووه كه كێ دڵسۆز و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌یه‌تی.ئه‌مڕۆ كوردستان به بارودۆخێكی ناهه‌مواردا تێده‌په‌رێت، كه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه هه‌وڵه‌كان له پێناو یه‌كریزیی و ته‌بایی بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیان به یه‌كده‌نگ و بۆچوون رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ببنه‌وه، نه‌ك له هه‌وڵی زیاتر دووبه‌ره‌كی و لاوازكردنی نێوماڵی كوردستانیان بن. به دڵنییاییه‌وه داگیركه‌ران و دوژمنانی ئه‌و رێبازه پیرۆزه زۆر هه‌وڵیاندا ناسنامه‌ی كورد بسرنه‌وه و خاكی كوردستان به‌ناوی خۆیان تاپۆ بكه‌ن ،به‌ڵام نه‌یانتوانیی و رووبه‌رووی خۆراگری و قه‌ڵایی پۆڵایینی پارتی و بارزانیی بوونه‌ته‌وه و نه‌یانزانیووه چۆن ده‌ربازیان بووه ،به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌م رێبازه به رێبه‌رایه‌تی بارزانیی رێگه نادات مافه‌ره‌واكانی كورد به فیرۆ بچێت .سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریمان نزیكه ..