هەڤاڵ ئەبوبەکر هەراوزەنای تەرک کردووە

هەڤاڵ ئەبوبەکر هەراوزەنای تەرک کردووە
هەڤاڵ ئەبوبەکر تا پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەرنەگرتبوو، ئەم کەناڵ دەیدایە دەست ئەو کەناڵ و ئەو کەناڵیش دەیدایەوە دەست ئەم کەناڵ، لەسەر ئەو پایسکل خۆی هەڵدەدایە سەر ئەم پایسکل و لەسەر ئەم پایسکلیش دوولینگەی بەو پایسکلێکی تردا دێنا، لەو ساید دەپەڕیەوە بۆ ئەو ساید و لەو سایدیشەوە بە موخالیفی تێی دەکرد بۆ ئەو ساید و لە ترافیکیش لە سووری دەدا، بە زمانێکی شڕی بازاڕیانە دەسەڵاتی رەخنەباران دەکرد و هەژارانیشی لە باوەش دەگرتن و فرمێسک رشێنی دەکردن، بە گەیشتنە سەر کورسی پارێزگار بەشێک لە گەندەڵەکانی راودەنان و بەشەکەی تریشی دەدانە دادگا و داهاتی بە یەکسانی بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرد.
لەوەتەی پۆستی پارێزگاریشی وەرگرتووە هەراوزەنای تەرک مردووە و کەناڵەکانی هەتیو کردوون، بە هۆڕنی وەنەوشەی ٢٠١٧ پایسکل سواران رادەچەنێنێ، وەک هەڵسووڕاوێک و بۆ پاراستنی سومعەی بزووتنەوەکەی لە سایدی رێنمایی گردەکە دەرناچێ، دەسەڵات ناڕەنجێنێ و هەژارانیشی لەبیر کردوون، نە باسی تانکەرە نەوت و داهاتی سلێمانی دەکات، دز و گەندەڵەکانیشی راو نەنان ە هیچیشیانی نەداتە دادگا، قڕوقەپی کردووە و بە حەیا و ئەدەب بەیانیان دەچێتە سەر کورسی و ئانیشکی لە مێز دەچەقێنێ و دوای نیوەڕۆیان دەرگای قفڵ دەدا و تا دێتەخوار دەرگای وەنەوشەی بۆ دەکرێتەوە، ئای کورسی و مێز چۆن زمان درێژان زمان بڕاو دەکەی!!! ئای چۆن کۆڵانگەڕەکان دەکەیە کەمتیار و کولانەکانیان داهاخنی!!!
Top