بە هەڵە دانانی کەسەکان کارەسات خولقێنە

بە هەڵە دانانی کەسەکان کارەسات خولقێنە

دانانی کەسانی ناشیاو و بەخشینی پلەو پایە و پوستە باڵاکان بەئەوانەی کە شایستەی ئەو شوێنانە نین لە هەر وڵاتێکدا کارەسات دەخولقێنن


چونکە دانانی کەسانی ناشیاو هوکاری سەرەکی لێدانی بەرژەوەندی گشتین و تەنها تەعبیر لە بەرژەوەندی تەسکی خویان دەکەن

هەربویەش ئەو کومەڵگایانەی کە چارەنوسیان دەەکەوێتە دەستی ئەم جورە کەسانە کە بە هەڵە دانراون و بەرپرسیایەتیان پێ سپێردراوە کومەڵگا لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەبەنە دەرەوە و ڕوژ دوای ڕوژ وڵات بەرەو نەهامەتی و ماڵوێرانی دەبەن

کە لەم حاڵەتەدا نە گەل سودیان لێ دەبینێت و نە ئەو حزبە سیاسیەی کە ئەوانی داناوە

چونکە ئەم جورە کەسانە دەبنە هوکاری لاواز بونی حزبی سیاسیش

بویە یەکێک لە پێوەرە سەرەکیەکان بریتیە لە وەی کە کەسی شیاو و دڵسوز بو گەل و نیشتیمانەکەی لە شوێنی گونجاو دابنرێت

تاکو حزبی سیاسی و بە تایبەت حزبی سیاسی دەستەڵاتدار پێگە جەماوەریەکەی خوی نەک هەر پارێزگاری لێ بکات

بەڵکو ڕوژ دوای ڕوژ بە هێزتر بکات بە تایبەت لەو وڵاتانەی کە تیایاندا موماڕەسەی دیموکراسیەت دەکرێت و هەر چەند ساڵ جارێکیش پڕوسەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن و دەنگی هاوڵاتیان سەنگی مەحەکە بو گەیشتنی حزبی سیاسی بە دەستەڵات و جڵەوی حوکمڕانی دەگرێتە دەست.


دەسنیشانکردنی کەسانی شیاو و لێهاتوو ئەو کەسانەن کە کاردەکەن و تێدەکوشن ماندونەناسانە بو ئەوەی بتوانن ئەو پەڕی خزمەت بە گەلەکەیان بگەیێنن لە سەر بنەمای السعادە لاسعاد الاخرین
واتە بەختەوەری خویان لە بەختەوەری کەسانی تردا دەبیننەوە

ئەگەر بێتو ئەم پرەنسیبە بکرێتە پێوەری کارکردن بو حاوەن پلەو پایە باڵاکان حزبی سیاسی دەستەڵاتدار لای تاکی هاوڵاتی خوشەویست دەبێت و دەبێتە جێگەی باوەڕو متمانەی هاوڵاتیانی وڵات و ئینتیمای نیشتیمانی لای ئەوان بە هێزتر دەبێت لە هەمان کاتدا

ئەمەش ڕێگر دەبێت لە بەردەم دروستبونی فەراغی سیاسی و کومەڵایەتی و گەلێکی یەکگرتوو بە هێز لە ئەنجامی ڕەفتارو کرداری باش و جوانی بەرپرسەکان دروست دەبێت چونکە هاوڵاتیان ئەو کات ئاسودەن کاتێک دەبینن کە بەرژەوەندی گشتی ڕەنگی داوەتەوە و

کومەڵگا و وڵات دور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی بە ڕێوە دەچێت.


بویە لە کوتایی دا زەرورە بڵێم بە هەند وەرگرتنی دانانی کەسی شیاو لە شوێنی گونجاو وەک یەکێک لە گرنگترین پرەنسیبەکانی گیانی دیموکراسیەت حزبی سیاسی دەستەڵاتدار هەروەک چون لە کاتی بەڕێوە چونی پڕوسەی دەنگدان بە دەنگی زورینە گەیشتە لوتکەی دەستەڵات و خوشەویست بووە لای جەماوەر بە هەمان شێوەش لە کاتی تەواوبونی ماوەی دەستەڵاتەکەی خوشەویستتر دەبێت و پێگە جەماوەریەکەی بە ڕێژەیێکی زوز زیاتر بەرز دەبێتەوەلە پێشوتر

. بویە وا باشە حزبە سیاسیەکان بە هەڵە و دور لە هەڵسەنگاندنێکی لوژیکی و ئەقڵانی کەسەکان دانەنرێن لە پوستە سیاسی و ئیداریەکان تاکو نەبنە هوی خولقاندنی کارەساتەکان و وڵات بکەوێتە سەر ڕێچکەی ئاسایی خوی.
Top