پایزی دەسەڵاتی یەکێتی و گۆران ....

پایزی دەسەڵاتی یەکێتی و گۆران ....
خۆ کاندید کردنی ئاڵا ئەسەدی و سروە کەبابچی و چەند کەسایەتیەکی یەکێتی و گۆران لە لیستە عەرەبیەکان چەند هۆکارێکی گرنگی لەپشتە دەبێت لای هەمووان روونبێت ،،
ئەم سەرۆک فراکسیۆنانەی یەکێتی و گۆران لە چوار ساڵی رابردوو لە پەرلەمان عێراق ، هەموو هەنگاوەکانیان لەبەرژوەندی عەرەب بوو نەک کورد و کوردستان ،،
هەرئەمانە نەبوون حشدی شیعی و ئەم هەموو هێزە بێ سەروبەرەیان کرد بەئەمری واقع و لەسەردەستی ئەمانە بەدەیان هەزار خانەوادەی کورد لە کرکوک و دووز خورماتوو ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاوەرە و ماڵ وێران بوون ؟

ئاڵا ئەسەدی بەشەو ڕۆژ لەگەڵ عەرەبی شیعە و سونە دژی میلەتەکەی پیلان دادەڕێژێت ، لەزاری خۆیەوە بڵێت ئێمە ئەسەدین و کوردنین دەبێت کورد جاوەرێی چی لێ بکات ؟

یان کچە جاشێکی وەک سروە کەبابچی کە بەبنەماڵە دژی بەرژەوەندیەکانی کورد وەستاونەتەوە ، چوارساڵ لەپەرلەمانی عێراق هەموو هەنگاوەکانی بەتەوجیهی مالکی بێت و لە سەرشاشەکان سوکایەتی بەخانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بکات ،، تا ئێستە پرۆژەی خۆی یان حزبەکەی لە بەرژەوەندی میلەتەکەی نەبووبێت دەبێت کورد چاوەڕێی لێ بکات ؟

لەسەروی هەمووی لای هەمووان روونە یەکێتی گۆران لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو دەنگەکانیان لە داکشانە لە پایزی دەسەڵاتیاندان ،، یەکێتی بەهۆی خیانەتی ۱٦ ئۆکتۆبەر ڕادەست کردنی ۱۰۰/٥۱ خالی کوردستان بەداگیرکەران و ململانێ نیۆخۆیەکانی و لێبوونەوەی باڵێکی دی ....هتد ،،
گۆران بەهۆی ئەو هەموو بەڵێنە بێ بنەما و مووزایەدە و چەواشە و بەلاڕێدابردنی هاوڵاتیان بۆ چەندین ساڵ و ئەم بێ سەروبەرییەی زۆنی ملەوەن کەبووتە هۆی دڵەڕاوکێ زۆر لای دانیشتوانی و کە هیچ هاوڵاتیەک هەست بەئارامی ناکات ،،
بۆیە لای هەندی سەرکردەو پەرلەمانتاریان ڕون بۆتەوە هاوڵاتیان لەپرۆسەی هەڵبژاردن سزای ئەم دوو لایەنە بدەن و لەپرۆسەی حوکمڕانی دووربکەوەنەوە و مایە پووچبن ؛
بۆیە فریای خۆیان کەوتون پێش فەشەلی سیاسی لایەنەکانیان لەلایەکیدی جێ خۆیان بکەنەوە ،، روونە بەهۆی خیانەت و خۆفرۆشی مەلەف ڕەشیان لەرابردوو هیچ لەلایەنێکی نیشتیمانی ئامادەی ئەوەی نیە کەسانی وەک ئاڵا ئەسەدی و سروە کەبابچی لە رێزەکانیان درێژە بەسیاسەت و خۆفرۆشیانبدەن ، بۆیە پەنایان بردۆتە بەر لیستە عەرەبیەکان .
Top