هەرێمی كوردستان لە هەموو رویكەوە شایانی دەوڵەتبوونە ..

هەرێمی كوردستان لە هەموو رویكەوە شایانی دەوڵەتبوونە ..
خۆراگری ، قوربانیدان ،مرۆڤ دۆستی و پێكەوە ژیان و دژایەتی توندو تیژی و تیرۆر ، ئەو خەسڵەتە جوانانەی گەلی كوردستانە كە توانیوێتی سەرنجی دونیا بەلایی خۆیدا رابكشێت .گشت رێگەكانمان لەگەڵ رژێمە یەك لە دوای یەكەكان تاقی كردەوە و میللەتی كورد زۆر هەوڵی دا وهاواریی‮ ‬كرد كە ئێمە چیتر ناتوانین ناتوانین لەگەڵ ئەم شۆڤێنیستییانە بژین و ئەوانە بە هیچ شێوەیەك لە بنەماكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و مافەكانی‮ ‬گەلان و پێكەوەژیان تێناگەن و جگە لە قۆڵبادانی‮ ‬كورد و گاڵتەپێكردن زیاتر هیچیتر بە كورد رەوا نابینن‮ ‬،‮ ‬بۆیە ئێستا دەبێ تاكی‮ ‬كورد بگاتە ئەو قەناعەتە كە تۆبەی‮ ‬گورگ مەرگە و لە زەلیلكردن زیاتر هیچیتر لەم رژێمە شۆڤێنییە چاوەڕوان ناكرێت،‮ ‬ئیتر پێویست ناكات هەموو رۆژێك چاوەڕوانی‮ ‬سەردێڕی‮ ‬هەواڵەكان بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬بزانین ئاخۆ ئاغای‮ ‬عەبادی‮ ‬چی‮ ‬دەفەرمووێت و چیمان بۆ دەنێرێت و‮ ‬بە ماڵی‮ ‬خۆمان چ خێرێكمان پێدەكاتكۆنگر ەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوێت ،سەڵماندی وڵاتانی ناوچەكە و درٍاوسێیەكانی هیچ متمانەیان بە عێراق نییە . هەروەها عێراق گیرۆدەی دەیان كێشە و به‌غدا ئێسته‌ له‌ دۆخێكی زۆر خراپدایه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بكه‌ونه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردستان، ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌، ئه‌گه‌ر گفتوگۆیش ره‌ت بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ كورد ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دیسان هه‌ر جیا ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێسته‌ به‌غدا له‌ كوردستانی ده‌كات، پێوه‌ندی به‌و دوو ڕێیه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێسته‌ به‌غدا هه‌وڵی دواخستنی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان ده‌دات و له‌ داهاتوو مه‌منوون ده‌بن كه‌ ته‌نیا كورد جیا ببێته‌وه‌، چونكه‌ دوای كورد ئێسته‌ مه‌ترسی جیابوونه‌وه‌ی سوننه‌كانیش هه‌یه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كی خراپ له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و به‌رامبه‌ر كورد شه‌ڕی به‌غدا كه‌ركووك و ماده‌ی 140ـه‌ به‌ پاڵه‌په‌ستۆی ئێران. كورد ده‌بێ شه‌ڕی دیپلۆماسی بكات، له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كار بۆ ئه‌وه‌ بكرێت نوێنه‌رانی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تا ئێسته‌ ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و ده‌بێ ئه‌وه‌ بۆ وڵاتان ڕوون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ 79 ماده‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌ستووری عێراق پێشێل كراون و یاسایان بۆ ده‌رنه‌كراوه‌ و 45 بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ كورد فه‌رامۆش كراون، پیشاندانی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد زۆر گرنگه‌ و هاوئاهه‌نگی زیاد ده‌كات، چەندە عێراق خۆی لە جێبەجێی كردنی ماددە دەستوورییەكان و بە تایبەت پرسی كەركووك وناوچەكە كوردستانییەكان و بودجە بدزێتەوە ئەوا زیاتر تووشی كێشە دەبێتەوە و متمانەی نێودەوڵەتی لە دەست دەدات .بۆیە لە كۆتاییدا هیچ رێگەچارەیەك نامێنێتەوە لە بەردەم بەغدا ئەویش یا جێبەجێی كردنی مافە دەستوورییەكان یانیش قبوڵكردنی سەربەخۆیی كوردستان .
میللەتی كورد لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین هیچ كاتێ‌ چاویی نەبریوەتە خاك و نیتشمانی هیچ دراوسێیەكی ،سەرەرای داگیركردنی نیشتیمانی و دابەشكردنی خاكەكەی بە سەر چوا وڵاتدا . بەهەرێمی كوردستان لانكەی‮ ‬نەتەوە و ئایین و ئایینزاو و زمانە جیاوازەكانە هەر لە دێر زەمانەوە سروشتی‮ ‬دیموگرافی‮ ‬كوردستان وا هەڵكەوتووە‮. ‬واتە شوێنێكی‮ ‬فرەچەشن و فرە‮ ‬ڕەنگە لە هەموو‮ ‬ڕوویێكەوە،‮ ‬هەموو‮ ‬ڕەنگە جیاوازەكان لەخۆدەگرێت و پرەنسیپی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە تیایدا جێگیرە و هیچ هێزێك تاكو ئێستا نەیتوانیوە درز بخاتە نێوان ئەم‮ ‬ڕەنگە جیاوازانە و هەموویان لە سەر بنەمای‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و‮ ‬یەكتر قەبووڵكردن بە‮ ‬یەكەوە دەژین و‮ ‬ڕێز لە تایبەتمەندییەكانی‮ ‬یەكدی‮ ‬دەگرن‮. ‬
شایانی‮ ‬باسە ئەم كولتوورە كۆمەڵایەتییە جێگیرە كە وەك سیمایێكی‮ ‬جوانی‮ ‬شارستانی‮ ‬دەركەوتووە لە ئاستی‮ ‬ناوچەكە و جیهان،‮ ‬ئەمڕۆ لەم قۆناغەی‮ ‬ئێستادا بووەتە‮ ‬یەكێك لەو هۆكارە سەرەكییانەی‮ ‬پێگەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەرز و بەهێز كردووە لە نێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتیدا لە لایەك و لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە بووەتە هۆی‮ ‬جێگیر بوونی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و پاراستنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬نێوان گشت‮. ‬
بۆیە دەتوانم بڵێم باشووری‮ ‬كوردستان تاكە شوێنی‮ ‬نموونەییە،‮ ‬لەم‮ ‬ڕوانگەوە بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتە عەرەبی‮ ‬و ئیسلامیەكان دا چونكە لە نێو ئەم دەوڵەتانەدا پرەنسیبی‮ ‬یەكتر قەبووڵكردن و لێبوردەیی‮ ‬بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬واتە‮ ‬غیابی‮ ‬كولتووری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و زاڵبوونی‮ ‬بیری‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬لەنێو ئەم دەوڵەتانەی‮ ‬ناوچەكەماندا وایكردووە ناسەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬دروست ببێت و ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بكەوێتە ژێر هەڕەشەی‮ ‬ئایین و نەتەوە سەردەستەكان،‮ ‬نمونەی‮ ‬هەرە زیندووش هەر لە دەوروبەرماندا عێراق و سوریا و ئێران چەند نمونەیێكی‮ ‬دیارن لەبەر چاومان‮. ‬شایانی‮ ‬باسە كولتووری‮ ‬بە‮ ‬یەكەوە هەڵكردن هۆكارێكی‮ ‬زۆر گرنگە كە بیری‮ ‬توندئاژوو جێگەی‮ ‬نەبێتەوە لە نێوخۆی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستاندا‮. ‬بۆیە كەس ناتوانێ‌ بە گێرە شوێنی و فەوزا نانەوە لە ژێر هیچ پاساوێك ئەو ئارامی و سیما جوانەی كوردستان بشوێنێت ،چونكە هەرێمی كوردستان نموونەی پێكەوە ژیانی گشت چین و توێژو نەتەوە و ئایین و ئاینزاكانە ..
هەمیشە سیاسەت وستراتیژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی درێژەپێدەری هەموو شۆڕشەكانی كوردستانە هەر لە شێخ عوبیدوڵای نەهرەی-یەوە بۆ شێخ عەبدولسەلام بارزانی و بۆ شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی حەفید و قازی محەمەد و مستەفا بارزانیی، خەبات و بەرخودانی هەموو ئەم شۆڕشانە بۆ یەك ئامانج بووە، ئەویش ئەوە بووە كە كورد لە كۆیلایەتی و ژێردەستەیی رزگار بكەن، لەناو ئەم پرۆسەی خەبات و قوربانیدانەدا، كاتێك لە ساڵی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانی نەمر دامەزرا، بووە رۆشناییەكی تازە بۆ شێوازی خەباتێكی نوێ لە ناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا، ئەم وەرچەرخانە نوێیە لە شێوازی خەباتی نەتەوەیی، بۆ یەكەمجار بوو لە ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە سەردەستی پارتی و لە ژێر سایەی رێبازی بارزانیی نەمر هاتە ئاراوە.بە درێژایی مێژووی دابەشكردنی كوردستان، نەك هەر مافی ئێمە وەك نەتەوەیەك پێشێلكراوە، بەڵكو مافی مرۆییشیان پێ ڕەوا نەبینیوین. ئەگەر سەرنج لە مێژووی ئەم 100 ساڵەی رابردوو بدەین، دەبینین دوای كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی، عەرەبەكان بوون بە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان، دوو بەشی كوردستان كە لە ژێر دەستی هەردوو دەوڵەتی سووریا و عێراق بووە، ئەوان نەك هەر مامەڵەی كۆلۆنیاڵییان نەكردووە، وەك ئەوەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئیسپانیا و پورتوگال لەگەڵ كۆلۆنیالییەكانی خۆیان كردوویانە، بەڵكو هەردوو دەوڵەتی عێراق و سووریا وەك دڕندە مامەڵەیان لەگەڵ كورد كردووە، هەتا گەیشتە ئەوەی لە سەردەمی رژێمی بەعس و سەدام حوسێندا، كیمیاباران كراین و لە پرۆسەی ئەنفالدا كۆمەڵكوژیان كردین. دیارە لە دوو بەشەكەی دیكەش هەردوو دەوڵەتی ئێران و توركیا لە سەر هەمان ریتمی چەوساندنەوە و كۆمەڵكوژیی كورد بەردەوام بوون، بەڵام لەبەر ئەوەی بە درێژایی ئەم مێژووە كورد بەردەوام بووە لە خەبات و بەرخودان و قوربانیدان توانیویەتی وەك نەتەوەیەكی زیندوو بمێنێتەوە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی، هەموو كاتی كاری بۆ یەكریزی نێوماڵی كورد و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی قوربانیی زۆری بەخشییووە و دەبەخشێ‌ تا گەرٍاندنەوەی گشت مافە زەوتكراوەكان. بۆیە دەبێ‌ ئەمرۆ یا سبەی دونیا بگاتە ئەو واقیعەی كە ئەو مافەرەوایە كە شایانی میللەتەكەمان دانی پێدا بنێ‌ و ئێمە ش هاوشێوە گەلانی ناوچەكە خاوەنی دەوڵەتبوونی خۆمان بین .
Top