ئەوروپا چۆن دەڕوانێتە کوردستان پشتی جەنگی دژ بە تیرۆر

ئەوروپا چۆن دەڕوانێتە کوردستان پشتی جەنگی دژ بە تیرۆر
کاری لەپێشینەو ئەولەوییەتی یەکەمی (ئەوروپا) نەهێشتنی تیرۆر و گروپە توندڕۆکانە ، ئەوەی بۆ جیهانی یەکەم گرینگە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و هێشتنەوەی دەوڵەتەکانە بەو فۆڕمەی خۆیان گەرەکییانە.
جیهانی سێیەم (دەوڵەتە پاشکەوتووەکان) بەدرێژایی مێژوو بوونەتە بەربەست بۆ دۆکترینی جیهانی یەکەم و ڕێگری سەرەکی بوونە لە بەرەو پێشچوونی دیمۆکراسی و گەشەکردنی ، جەنگی ئایینی و پێکدادانی بەرژەوەندییەکان نەیهێشتووە بناغەیێکی پتەو و تۆکمە لەو ناوچەیە بوونیاد بنرێت.
بەدرێژایی مێژوو کوردستان بەشێک نەبووە لە نەفامی و جەهالەتی ناوچەکە ، بەشێک نەبووە لە مێژووی پڕ لە جەنگی ناوچەکە ، پێچەوانەی دەوڵەتانی ناوچەکە
کوردستان هەمیشە مەنزڵگەیێکی ئارام بووە بۆ هەمووان و شوێنی پێکەووە ژیانی گشت ئایین و ئایینزاکان و نەتەووە و کەمە نەتەوەییەکان بووە.
کوردستان توانی جەنگی دژ بە تیرۆر بباتەوە ، سوپا وەحشیگەرییەکەی دەوڵەتی جەهالەتی تێکشکاند و بەنوێنەرایەتی جیهان جەنگی دژ بە تیرۆریستانی کرد و سەرکەوتنی بۆ مرۆڤایەتی تۆمارکرد.
قۆناغی دوای جەنگ قۆناغێکی نوێیە ، گرینگیدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ جیهانی دەرەوە و چێکردنی پردی پەیوەندییەکانە لەسەر جیهانبینینێکی مۆدێرن و سەردەمییانە.
لە ئێستادا گرینگترین و بەهێزترین ئۆپشن ئەوەیە کە دەبێت کوردستان بگەڕێتەوە قۆناغی پێش (۱٦)ەی، ئۆکتۆبەر ، کوردستانێکی بەهێز چۆک بە (عیراق)ێکی، لاواز دەدات و ناهێڵێت ببێت بە هێزێکی فەعال لە ناوچەکە.
ئێستایشی لەگەڵ بێت کوردستان ئیعتیبار و قورسایی خۆی هەیە لە ناوچەکە ، ئەوەی کە نەمابوو هێدی هێدی خەریکە دەگەڕێتەوە سەر سکەی سەرکەووتنەکانی.
Top