ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه حكومه‌تى عیراق چه‌ندین بریار ورێكارى دژ به‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردوه كه سه‌رجه‌میان پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عیراقن چونكه هیچ به‌هاو نرخێكى یاسایان نیه به‌لام له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا خه‌لكى كوردستان به ئیراده‌ى پۆلاینه‌وه دژى سزا ئابوورى وسیاسیه‌كانیان وه‌ستانه‌وه و ته‌سلیمى بریارى ناحه‌زان نه‌بووینه كه هه‌موویان چاك له‌و راستى یه حالى بووینه مه‌به‌ستى سه‌رانى حكومه‌تى عبادى ته‌نها ئه‌نجامدانى جه‌نگى ده‌روونیه دژى هاولاتیانى كوردستان چونكه به‌كارهێنانى مووچه وژیان وگوزه‌رانى فه‌رمانبه‌ران وه‌ك چه‌كێك له دژى مافه ره‌واكانى خه‌لكى كوردستان پێچه‌وانه‌ى هه‌موو به‌هاێكى یاسایی وئینسانى یه به‌مه‌ش رووى راسته‌قینه‌یان به‌دیاركه‌وت كه چۆن بۆ مه‌رامى سیاسی خۆیان مووچه وبوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان دواده‌خه‌ن كه زیاتر له مانگێك ده‌چێت حكومه‌تى عبادى بریارى داوه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات به‌لام هه‌رجارێ بیانوو مه‌رجێك داده‌نێت كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌ی هه‌موو ئاسانكارێكى ده‌ربریه‌وه ،به‌لام ئه‌وان له‌سه‌ر بریارى خۆیان هه‌ر سوورن كه ئاماده‌نین ته‌نها فلسێك ره‌وانه بكه‌ن بۆیه‌ش ئه‌م جۆره هه‌لوێستانه‌یان به هیچ جۆرێك ناتوانن كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان دروست بكه‌ن كه وا سه‌ده‌یه‌كه دوژمنان هه‌ر جارێ به بیانووێك هه‌ره‌شه وگوره‌شه له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن ئیدى كاتى هاتووه هه‌موو لایه‌ك به‌رده‌وامى به‌وره‌ى به‌رزمان بده‌ین وئیراده‌ى پۆلاین له‌ده‌ست نه‌ده‌ین زیاتر به‌رگه‌ى سه‌ختیه‌كانى ژیان بگرین ویه‌كرێزى ویه‌ك گوتارى نێومالى كورد هه‌نگاو بۆ ئاینده بنێن به تایبه‌ت كه دواى چه‌ند مانگێكى تر عیراق به‌ره‌و قۆناغى هه‌ڵبژاردن ده‌چێت كه پرۆسه‌كه ئه‌م جاره‌یان جیاوازتره له‌گه‌ل پرۆسه‌كانى تر چونكه دوژمنان گره‌و له‌سه‌ر لێك ترازانى لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن كه حه‌قه كێشه وگرفته نێوه‌خۆیه‌كان به‌لاوه بنێن و له ئاست هه‌ستیارى قۆناغه‌كه دابین له چوارچێوه‌یه‌كى نیشتیمانى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌نگ وقورسایی كورد به‌دیار بكه‌وێت كه ئیستاكه له عیراق دا هه‌مان بیركردنه‌وه شۆڤێنى جاران هه‌ر ماوه كه‌ئه‌ویش برتیی یه له نه‌مانى كورد ونه‌دانى مافه‌كانى یه‌تى بۆیه‌ش هه‌رلێك ترازان وجیابوونه‌وه‌یه‌ك به‌زیانى خه‌لكى كوردستان وسوودى دوژمنانى گه‌له‌كه‌مان كۆتایی پێ دێت .