ارتی بۆتە کابووس

ارتی بۆتە کابووس
لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە شتێک روو بدات ئیسلامیەکان دەڵێن: دەستی ئەمەریکای لە پشتە، ئەوە لە کاتێکدایە ئسلامیەکان بە گشتی و شیعە و سوننە بە تایبەتی ژن و کچ و ماڵ و سەروەت و خوێنی یەکتری حەڵاڵ دەکەن، ئێ کە دەزانن دەستی ئەمەریکای لە پشتە بۆ ئاقڵ نابن و ئەو دەستە نابڕن؟!
لە سلێمانیش حزبەکان خۆیان کەرت دەکەن و دوای ئەوەی چەندین تۆمەت بۆ یەکتری هەڵدەبەستن و دوور لە هەموو یاسا و رێسا سیاسی و ئەخلاقیەکان پەلاماری یەکتری دەدەن و دەڵێن: دەستی پارتی لە پشتە، نەوشیروان مستەفا دوای دەیان ساڵ حزبەکەی خۆی کەرت کرد و پەلاماری ئەوە مێژووەشی دەدا کە خۆی کاراکتەری سەرەکی بوو لە نەخش کردنی و پارتیشی تاوانبار دەکرد.
ئێستا بەرهەم ساڵح لە یەکێتی هاتۆتەدەر و وەک ئەوەی لە پارتی دەرکرابێ، بە راست و چەپدا پەلاماری پارتی دەدا، لەولاشەوە نەیارەکانی بە دەستی پارتی تاوانباری دەکەن.
هیچ نەما شاسوار بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و خودی نەوشیروان مستەفای نەکات، دوای ئەوەی نەوەی نوێی درووست کرد هەڵسووڕوانی بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێن: دەستی پاراستنی پارتی لە پشتە، ئەوە لە کاتێکدایە خۆی و خۆبەخشەکانی بە راست و چەپدا پڕ دەدەنە پارتی و خۆیان بە شوێنکەوتەی رێبازی نەوشیروان مستەفا دەزانن.
باڵێکی یەکێتی کۆمەڵێک سەرکردەی ماندووی ناو یەکێتی بە پارتی بوون تاوانبار دەکەن و تەنانەت بە پارتیەکانی ناو یەکێتیان ناو دەبەن، ئەوەی لەو ناوەدا جێگای پرسیارە هەموو ئەو کەرت و باڵانەی یەکتری بە پارتی بوون تاوانبار دەکەن، لە خاڵی دژایەتی کردنی پارتی دەچنەوە پاڵ یەک و موو بە بەینیانەوە ناچێ.
پارتی چۆن بۆتە کابووسی هەر چەوار داگیرکارەکەی کوردستان، ئاواش بۆتە کابووسی حزبەکانی سلێمانی، تەنانەت ئەوان و داگیرکارانی کوردستانیشی تووشی نەخۆشی دەروونی کردوون و ئەگەر خەونی ناخۆشیش ببینن هۆکارەکەی دەخەنە پاڵ پارتی و دەڵێن: ئەوە (پارتی)یە لێمان بۆتە کابووس و ناهێڵێ بە ئیسراحەت بخەوین، ئای دەبێ شەوانە چەند جار بە کابووس بوونی پارتییەوە لە خەو راپەڕن و دوای شایەتمان هێنان بڵێن: ئۆخەی شوکر یۆ خوا خۆ خەون بوو.
Top