ژینێکی پڕ شکۆ

ژینێکی پڕ شکۆ
ئێمە دەبێت بڕوامان بە ژیانێکی نەمر هەبێت ، ژیانێک کە تێیدا بۆ خۆمان بژین و کەسیتر نا ، دەبێت خۆمان بین و کەسیتر نا ، ئاخر مرۆڤ تەنها ئەوکاتە ئازادە کە خۆی بێت و بجەنگێت بۆ بوونی ، مرۆڤی موقەلید هیچکات ناتوانێت لەزەت لە بوونی ژییاندا ببینێت.

پێش ئەوەی هەرشتێک بکەی ، هەرکەسێک بناسیت ، هەرچۆنێک بژیت ، بۆهەرکەس بژیت ، خۆت بناسە ، بزانە کێی ، بۆ دەژیت و چیت دەوێت لە ژیان.
مرۆڤی مەزن ناتوانێت کەس بناسێت تا ئەوساتەی خۆی نەناسێت ، ناتوانێت ئاشنای هیچکەس بێت تاکوو ئاشنا نەبێت بەناخی خۆی. بۆ ئەوەی بگەیت بە ترۆپکی سەرکەووتنەکانت ، دەبێت بەر لەهەر شتێک خۆت بیت و خۆت بناسیت.
Top