گەرانەوە بۆ رەچەڵەكی بەنی ئەسەد
February 19, 2018
وتار و بیروڕا
ئەوە جاری یەكەم نەبوو كە ئاڵا ئەسەدی بە و جۆرە دەركەوت بەڵكوو پێشتریش لە پێناو دروشمەكانی پاراستنی یەكپارچەی عێراق تێكۆشیووە تەنانەت خۆی یەكەك لەو كەسانە داناوە وەكوو بنەماڵە و یان رەچەڵەكی بەنی ئەسەدییان.
ئەوە كۆتایی ئەو داستانە نییە بەڵكوو لە دوایین هەڵوێستی خۆی لەلایەن یەكێتی و لەسەر داواكاریی گرووپی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، بۆ ئەندامێتیی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە سنووری پارێزگای بەغدا كاندید كراوە. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە گرووپەكە پێیانوایە بەهۆی ئەو پێگە جەماوەرییەی ئاڵا تاڵەبانی لە سایەی هەڵوێستە عێراقییەكانی لەنێو بەغدا درووستی كردووە، دەنگی پێویستی دەنگدەرانی عەرەبی بەغدا بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی عێراق دەهێنێت