گەلی كورد لە ئێستادا ، بە گەورەترین نەتەوەیی سەر زەوی هەژمار دەكرێت كە بە هۆی زوڵی زڵهێزانەوە زیاتر لە سەدەیەكە خاوەنی خاك و نیشیمانی خۆی نییە و بەردەوام بەهۆی بەدەوڵەتیی و سەربەخۆ نەبوونی تووشی داگیركاری و جینۆساید و سرٍینەوە شوناس بۆتەوە .دوای كۆتایی هاتنی سایكس پێكۆ لە ئێستادا ناوچەكە لە گۆرانكارییەكی نوێیدایە ، لەم گۆرانكارییە خێرایانەدا چیتر زڵهێزان و داگیركەران ناتوانن پێگە و بوونی كورد لە بەر چاون نەگرن و ناتوانن جارێكی تر بیر لە سرٍینەوە كورد بكەنەوە .له ڕۆژههڵاتی ناوەرٍاستدا له زۆربهی ههره زۆری جهنگهكانیشدا ههر له خاكی كوردستان جەنگ و بڕین و وێرانكاری و جینۆساید ڕووی داوه وهك بهدرێژای مێژوو باس له ناكۆكی و پێداگری ووڵاتانی زلهێزكراوه جهنگیان بهرپاكردووه . لەھەموویان گرنگتر پرۆژەی ئەمەریکا بۆ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوین کەچەندین ساڵە کاری بۆکراوە و بەرنامە و پلانە تۆکمەکانی بۆ داڕێژراوە کە تا ڕادهیهك گۆڕانکاریەکی گرنگی بەخۆیەوە بینیووه، کە دەتوانین بڵێین ئەم گۆڕانکاریە سەرەتای بەرنامەکە بوو کە ئەمەریکا ڕژێمی عێراقی گۆڕی و پاشان لە زۆربەی ھەرە زۆری ووڵاتە عەرەبیەکان شۆڕش و پێکدادان ڕوویدا کە ناوی بەھاری عەرەبی بەخۆیەوە گرت. گرنگی تەواو بوونی ئەم پرۆژەیەش ئەمە لەخۆ دەگرێت کەوا ئێران بکەوێت و ڕژێمهكهی لهناوببردرێت و ههڵوهشاندنهوهی هیلالی شیعی، كه بهههبوونی ئهم هیلالی شیعه كه ئهمه زهبرهكی كوشنده دهگهیهنت به بهرژهوهندیه ههمهجۆرهكانی ئهمریكا له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا. وهههروهها ئەو ڕووداوانەی تا ئێستا بەردەوامن لەھەمان کات و ساتدا درێژەی و بەردەوامی گۆڕینی نەخشەڕێگای سیاسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە. لەھەموو ئەوانە گرنگتر ئەوەیە، گەر نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گۆڕدرا بێشک ئەوا کە یەکەم دەوڵەت دروست دەبێت لەناوچەکە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانــە چونكه بهدرێژایی سهد ساڵهی مێژووی نهتهوهی كورد خهبات دهكات و دهجهنگێت له پێناو بهدیهێنانی ووڵاتێكی دیموكراسی سهربهخۆ. ئەمە جگە لەوەی کە کورد وەک نەتەوەیەکی ئازا و چاونەترس کار دەکات خەبات دەگێڕێت لە ناوچەکە بۆ ئەوەی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی بونیات بنێت و خۆی دووربخاتەوە لەھەموو ئەو دەمارگیری و شەڕوشۆڕە مەزھەبییەی کە لەناوچەکە بوونی ھەیە و وەئەم شەڕوپێکدانانەش کۆتای نایەت ھەر بەردەوام دەبێت له نێوان سونه و شیعه ، چونکە لۆژیکی ناوچەکە ئهوه دهخوازێت. ئێمەش وەک نەتەوەیی کورد کە جەنگاوین بەدرێژای مێژوو لە بەخەباتی چەکداری كه ئهم خەباتە بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە تا ئەمڕۆ، بێجگە لەھەموو ئەو قوربانییانەی داومانە بۆ ئەم ئازادیە کە به تهواوهتی بەرجەستە نەکراوە بۆ میللەتی مەزلومکراومان . بەڵام گرنگ لەوە دایە کە چەکی دەستی ئێمە ئەمڕۆ ئەوەیە بەجیھانمان گووتوە کە ئێمهی كورد وهك ههموو نهتهوهكانی تری دوونیا بهخۆمان دهمانهوێت خۆمان بهڕێوهببهین و ئازاد بین لهسهر ئاستی دهرهو و نێودهوڵهتیشدا ،بههۆی ئهو ڕیفراندۆمەی كه له 25/9 2017 ئهجامماندا لە ئایندەدا ھەموو ئەوناوچانە ئاوا بەشوومی وبێ شوناسی کورد نامێنێتەوە و ھەموو ئەم خاکانە دەگەڕێندرێنەوە سەرخاکی پیرۆزی کوردستان و كورد دەبێتە خاوەن دەولًەتی سەربەخۆیی خۆی و بۆ هەتا هەتایە لە چەنگ داگیركەران رزگاری دەبێ..دەبێ زیاتر لەرووی كۆمەڵایەتی،سیاسی ودیپلۆماسی تێبكۆشین و دەوڵەتیی كوردستان بەدەست بێنین. ئەگینا دەبێ سەدەیەكی تر چاوەروانی زوڵم و زۆرداری داگیركەرانی كوردستان بین . چونكە ئەوان هیچ كات باوەریان بە مافەرەواكانی گەلی كوردستان نەبووە و نابێ.دەوڵەتبوون مافێكی سروشتی هەموو گەلێك, نەتەوەیەك, كۆمەڵە نەتەوەیەك كە چەند خاڵێكی بنەڕەتی پێكەوەیان دەبەستێتەوە وەك: ڕەگەز, زمان, خاك, ئاڵا, مێژوو, سنوور, كولتوور. ئەم مافە رێپدراوە لەلایەن زۆربەیی یاسا و رێساكانی نێودەوڵەتییەوە, بەڵام رێگە لێگیراوە لەلایەن چەندین وڵاتی زۆردار بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.كورد یەكێكە لەو میللەتانەی كە دەیان ساڵە بە زۆر خاكی دابەشكراوە و ئەو مافەی پێ نەدراوە یان زۆرجار دەوترێت خۆی كارا نەبووە لە داواكردنی.
بە دڵنییاییەوە دەبێ زیاتر لە جاران تێكۆشین بكەین لە پێناو ئەو مافەرەوایە چونكە "ماف نادرێ, بەڵكو ئەسەندرێ", بە شیكارێكی ورد لەم وتەیە دەردەكەوێت كە ئەوان چ لە سادەیی و ساكاریی خۆیانەوە یان بە ئەزموونەوە گەیشتوون بەو دەرئەنجامە كە هەرگیز دوژمن رازی نابن بە داننان بە مافی بەرانبەرەكەیان, چونكە عەقلیەتی ستەمكاری زاڵە بەسەر عەقلیەتی داننان بە مافی بەرانبەر لەو وڵاتانەی هاوسنووری كوردن، میلەتێكی چل ملیۆنی بەبێ دەوڵەت لە ناوچەكەدا بە تایبەتی لەم سەردەمەدا, بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگرە لەسەر نا لۆجیكی عەقلیەتی بەرانبەر. بۆیە پرسیار ئەوەیە كورد چی كردووە بۆ سەندنەوەی ئەو مافە مێژوویە, ستراتیجییە , نەتەوەییە؟
دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی گەلی كورد لە باشووری كوردستان, جار جارێك لێرەو لەوێ یان لەلایەن چەند كەسایەتییەكی كوردەوە, باسی خەونی بە دەوڵەتبوون دەكرا، بەڵام زۆربەی ئەو دەنگانە نامۆیی, ترس, شەرم, یان دوودڵی پێوە دیار بووە، تا رۆژی 25/9 كە بینیمان لە كەرنەڤاڵێكی جەماوەری دا هەمووان بە رێژەی 93 لەسەدا دەنگیان بە سەربەخۆیی كوردستان دا . هەموو ئەو هەوڵانەش بۆ كارامەیی و سەركردایەتیی ژیری سەرۆك مەسعود بارزانی دەگەرێتەوە كە نایهەوێ كە چیتر كورد بێ دەوڵەت بێ .
ئەگەر ئاوڕێك بدەینەوە لە مێژوویی گەلانی ئازدیخواز لەپێناو ڕزگاری و بە دەوڵەتبوون, دەردەكەوێت ئەوە تەنیا میلەت خۆیان دەچەقێنن لە رێگە, شەقام, گۆڕەپانەكان بۆ بە دەستهێنانی مافی چارەی خۆیان, واتا میلەتان خۆیان بڕیاردەرن و دەبنە كۆڵەكە و هەوێنی سەندنەوەی ماف كە زۆرجار باجەكەی بە سەدان بگرە بە هەزاران خوێنی شەهیدە، كەواتە میلەت بە گشتی دەبێت ماف بسەنێتەوە نەك تاك. نەمبینیووە و نەیشمبیستووە ڕۆژێك خۆپێشاندانیكی سەرتاسەری كە یەك لە سەدا، تەنیا یەك لە سەدی ئەو 50 ملیۆن كوردە بێنە سەر شەقام و بمێننەوە و تا هاوچەشنی گەڵانی تری دونیا كوردیش لە بێ دەوڵەتیی رزگاری بێ و ببێتەوە خاوەن ئەو مافەرەوایە