داڤۆس و میونخ كۆتایی بۆنبەستی سیاسی

داڤۆس و میونخ كۆتایی بۆنبەستی سیاسی
دوا بە دوای ئەوەی كورد توانی لە رووی ئابوری و سیاسی زۆر هەنگاوی ئەرێنی بهاوێژیت و ببیتە خاوەن پێگەی سیاسی خۆی لە ئاستی جیهان و ناوچەكەدا ،وبە دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەو رێچكەیە بشكێنیت كە كورد هەتا هەتایە كۆیلە دەستی داگیر كەران نابیت ،بێشك هەموو ئەو هەنگاوانە لە ئاستی سیاسەتی دەرەوە دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەوەی كوردی زیاتر لە هەموو جارەك تورەتر كرد.
حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی بە شێوەیەكی بە رچاو لە ئاستی جیهانیدا لە رووی ئابوری و سیاسی هەنگاوی ئەرێنی بنێت ئەوەش هۆكارەك بوو تاوەكوو جیهان خوێندنەوەیەكی ئەرێنی بۆسیاسەتەكانی كوردستان بكات، تەنانەت لە كۆنفرانسەكانی ئابوری و ئاسایشدا حسابی تایبەتی وەكوو هەموو ئەو ووڵاتانەی كە لە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەكگرتووەكان كراوە سەرەرای هەموو ئەوانە بوو بە یەكەك لە ئەو ووڵاتانەی كە لە ئاستی جیهاندا بە پارێزەری ستەم لێكراوان و لێقەوماوانی شەڕی داعش.
هەموو ئەوانە، ئەو فاكتەرانەبوون كە حكومەتی ناوەندی، توانای بینینی پێشكەوتنەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی نەبوو هەر بۆیەش پیلانی حكومەتی ناوەندی بە هاوكاری دوژمنانی ناوخۆیی و چاوپۆشی هەردوو ووڵاتی زڵهێزی بەریتانیا و ئەمریكا لە 16ی ئۆكتۆبەر جێبەجێكرا.
ئەو پیلانە بۆ سرینەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو وەكوو ئەوەی كە لە دەستوری هەمیشەیی دا ئاماژەی بۆ نەهاتبیت..
ئەو پاڵپەستۆ و گوشارانە گەیشتنە ئاستەك كە رێگە بە گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسیدا نەدەن، بەڵام هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەت وەكوو بەرزترین پێگەیی سیاسی لە كاتی ئێستادا، هەموو ئەوو لوغمانەی پۆچەڵكردەوە و داڤۆس و میونخ، ئەو شوێنانە بوون كە كورد دووبارە خۆی سەڵماندەوە وئەو پێگەی كە هەیبوو پاراستی و ئەو پیلانەی كە لە 16ی ئۆكتۆبەر دارێژرا بوو پوچەڵكرایەوە
Top