ئێمە وابەستەی تێفکرینی خۆمانین، مەرج نییە بۆ گەیشتن بە لوتکەی خۆشەویستی بەناو دۆڵی ڕک و کینەدا تێپەڕ بین تا بەهای خۆشەویستی بزانین، چونکە خۆشەویستی هەر ئەوەیە کە لە زەینماندا چاندوومانە و هەر ئەوەی کە لەگەڵ هەمووان تەبا و شاد بین و ڕکمان لەکەس نەبێت ئەمە ترۆپکی خۆشەویستی و بەهاکەیەتی، ئەم هاوکێشەیە بۆ خۆشبەختی و شادومانیش هەر وایە چونکە ئاگایی مرۆڤ ئەوپەڕی خۆشبەختی و شادومانییە ئەوانەی هەمیشە سەرمەست و نائاگان ئەوانەن کە لە وەهمی خۆشبەختیدا دەژین بەڵام لە لا کۆڵانەکانی گۆشەگیری و تەنیایدا بەدیار خەمەکانیانەوە تەنیا و بێچارە گوزەر دەکەن، ڕێگای گەیشتن بە (خۆشەوستی و خۆشبەختی) سامان و موڵکی دنیا نییە، تەنها ئەوەندە بەسە مرۆڤ خۆی لەسەرو یان لە خواروی کەس نەبینێت، چونکە مرۆڤ خۆی سەروەتێکی مەزنە و تاکە دروستکراوی یەزدانی باڵایە کە توانای تێفکرینی قوڵ و دوری بۆ ڕووداوەکان هەبێت و دوور لە هەر کاریگەریەکی دەرەکی تەواو وابەستەی ئەو بیرکردنەوانەیە کە لە مێشکیدا چاندویەتی، بۆیە ڕەفتاری چاک بەرهەمی بیری باش و چاکە.