كردنەوەی پەیمانگای پەرەپێدانی ووتار بێژان هەنگاوێكە بۆ رێكخستنەوەی ووتاری ئایینی و مینبەری مزگەوتەكان

كردنەوەی پەیمانگای پەرەپێدانی ووتار بێژان هەنگاوێكە بۆ رێكخستنەوەی ووتاری ئایینی و مینبەری مزگەوتەكان
لە چەند رۆژی رابردوودا خۆشحال بووین بە بیستنی هەواڵی كردنەوەی پەیمانگای كوردستان بۆ پەرەپێدانی ووتاربێژان كە دەرئەنجامی بەستنی كۆنفرانسی رێكخستنەوەی ووتار ئایینی بوو كە لە مانگی 11ی ساڵی 2016لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف كاوباری ئایینی سازكرا، بەكردنەوەی پەیمانگایەكی لەم شێوەیەدا بۆ پەرەپێدانی وپێشخستنی ووتاری ئایینی لە هەرێمی كوردستاندا گرنگ وپێویست بوو چونكە هەست بە بوونی گلەیی وگازندە دەكرا لە بەشێكی ووتاری ئایینی كە لە ئاست داخوازی هاولاتیاندا نەبوو كە بەدڵنیایەوە ئەم پەیمانگایە دەبێتە هۆكارێك بۆ دانانی میكانزمێكی سەردەمیانە وهاوچەرخ بۆ ووتاری مامۆستایانی ئایینی بەو پێیەیی كۆمەڵگای كوردستانی زۆرینەیان موسلمان وپەیوەستن بە ئەركە ئایینی یەكان هەفتانەش لە مزگەوتەكان گەورەترین كۆبوونەوەی جەماوەری بە بەشداری هەموو چین وتوێژەكان بەرێوە دەچێت پێویست دەكات ووتار وپەیامەكانی مامۆستایانی ئایینی لە ئاست داخوازی و داواكاری ئامادەبووانی مزگەوتەكان دابێت وەرێگری بكرێت لە هەموو فیكرە وبیر وباورێكی توندرە وتەكفیری كە كە لەگەل پەیامی پیرۆزی ئیسلام یەكترناگرێتەوە كە ناكرێ نكۆلی لەو راستیە بكرێت كە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەنگاوێكی گەورەی نا بەدورخستنەوەی هەڵگرانی فیكرەی توندرەوی و تەكفیری كە لە میبنەری مزگەوتەكان هەستی پێ دەكرا كە خودی ئەم جۆرە فیكرانە ناكۆكە لەگەل پەیامی رەسەنی ئیسلام كە خۆی دەبینێتەوە لە پەیامی برایەتی ولێبوردەیی وپێكەوەژیان و میانرەویی كە بەدرێژایی مێژوو هەمیشە ئەم پەیامە پیرۆزە لە مینبەری مزگەوتەكان بلاودەكرایەوە تا دوایی راپەرین و سەرهەڵدانی بیری ئیسلامی سیاسی كە ئایین بۆ مەرامی سیاسی قۆزرایەوە بەداخەوە فیكرەی توندرە و تەكفیریش تێكەل بەمینبەری مزگەوتەكان كرا بەمەش زیانێكی گەورە بە پیرۆزی مزگەوتەكان كەوت چونكە ئەم جۆرە فیكرەیە مەترسێكی گەورەیە بۆ سەر ئێستا و ئایندەی كوردستان كە لەماوەی چەند ساڵی رابردووشدا لەگەل سەر هەلدانی داعش زۆربەروونی هەستمان بەم مەترسی یە كرد بۆیەش گەرەكە هەموو تاكێكی كوردستانی هەریەكەیان بەپێ تایبەتمەندی كاركردن لە سەرووی هەمووشیانەوە مامۆستایانی ئایینی پەرپەچی ئەم فیكرە نامۆ وتوندوتیژانە بدەنەوە كە دوژمنان بۆ مەبەست ومەرامی گلاویان لە ژێر ناوی ئیسلام ئاودیووی كوردستانیان كردووە و دەیانەوێت لەم رێگایەدا گەنج ولاوانمان لە رێگای راستی دوور بكەونەوە كە سەرئەنجام هەر هەمووان لێ ی زەرەرمەند دەبین بۆیەش كردنەوەی پەیمانگای كوردستان بۆ پەرەپێدانی ووتار بێژان كارێكی پیرۆز و سوود بەخش دەبێت بۆ زیاتر كاركردنی رۆلی مامۆستایانی ئایینی و ئاشناكردنیان بە بابەتە سەردەمیانەكان كە كاریگەرێكی گرنگی دەبیت لەسەر رێكخستنەوەی ووتاری ئایینی و مینبەری مزگەوتەكان .
Top