سەردەمی ژێر دەستكردنی كورد بە سەر چووە ..

سەردەمی ژێر دەستكردنی كورد بە سەر چووە ..
دوژمنانی و داگیركەرانی كوردستان دەبێ‌ ئەو واقیعە بزانن كە هیچ پیلان وگوشارێك ناتوانێ‌ لە گەیشتن و گەرٍاندنەوەی مافەرەواكانمان پاشگەزمان بكاتەوە .دەیان ساڵە خەبات دەكەین و قوربانیی دەبەخشین ، بۆ ئەوەی بە هەموو دونیا بڵێن كە ئێمە خاوەن مافین و خاك و نیشتیمانمان داگیركراوە و ژێر دەستی قبوڵ ناكەین .ئەوەی تا بە ئیمرۆمان لە کوڕەپانی سیاسی ناوچەکەمان دەگوزەرَت دا لە ڕاستیدا هەڕەشەیەكە كە زیاتر لە سەدەیەكە بەردەوامە وسەرجاوەکەی دەگەڕێتەوە بو ڕێککەوتنامەکەی سایکس پێكۆ هەتا کو ئیمرۆ ئەو دەوڵەتە دەستکردانە وەک خویان ماون و گوڕانکاریان بە سەردا نەهاتووە و ئەو نەخشە سیاسیە ی کە براوەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی دایانڕشتبوو . بویە تا ئێستاش دەینین بەریتانیا بەرگری لە مانەوەی نەخشە سیاسیەکە دەکات وەک خوی بهێڵتەوە و دژی هەر گوڕانکاریەکی تازەیە کە بکرێت لە نەخشەی سیاسی ڕووژهەڵاتی ناوەڕاست دا. نەتەوەی کورد لایەنێکی زور گرنگی نێو هاوکێشە سیاسیە کانە لە ڕابردو وە لەئێستا دا ، ،بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی،، کوردو خاکی کورستانیان بە جورێکی زور نامەردانە دابەش کرد بەسەر دڕندانەترین دەوڵەتانی ناوچەکەد ،کورد و خاکەکەی بە چەشنێک گەمارو درا، بو ئەوەی هەرگیز نەتوانێت ئامانجی نەتەوەیی خوی بپێکێت و ببێ بە خاوەن دەوڵەتی سەربەحو بەخوی و ئێستاش بەریتانیەکان بە پلەی یەکەم دێن ، لە ڕێگریکردن لە سەربەخوبونی کوردستان و هەمان سیاسەتی سەد ساڵ بەر لە ئێستا ئەمڕوش پیادە دەکەن و پشتگیری نەیارانی کوردو کوردستان دەکەن. بو لە نێو بردنی هەر هەوڵێک کە کورد بو سەربەخویی بدات. شایانی گوتنە لە ئااکامی نەبونی تەبایی لە نێو ماڵی کوردی دا کورد بە گشتی دوچاری ئەم هەمو نەهامەتی و ماڵوێرانیە بوتەوە تا ئەمڕو ئەگەر کورد ماڵێکی یەکگرتووی هەبایە پێش سەد ساڵ دەوڵەتی کوردستان بەرپا دەبو بە پێی پەیماننامەی سیڤەری سەرەتای ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو ئێستاش بە هەمان شێوەیە تەنها سەردەم جیاوازە و سیستەمی جیهانی گوڕانکاری بەسەردا هاتووە ئەگینا هەمان سیاسەت و بوچون لە ئارادایە لە دژی چێبونی دەوڵەتی کوردستان و هوکاری سەرەکی دواکەوتنی ئەم ویستە ڕەوایەی نەتەوەکەمان کە سەربەخوییە هەمان پەرتەوازەیی نێو ماڵی کوردیە و نمونەی زیندوش ۱٦/ئوکتوبەری/۲۰۱۷ هەمومان بینیمان چون و بە چ شێوازێک خیانەت کرا وخاکی کوردستان فروشرا بە دوژمنە سەرسەختەکانی دوزی ڕەوای نەتەوەکەمان. لە کوتایی دا بویە دەڵێم هەتا کو ماڵی کورد یەکگرتوو و یەک هەڵوێست نەبێت کورد بە گشتی لە پێگەیێکی زور لاواز دا دەمێنێەوە و ڕوژ دوای ڕوژ لاوازتریش دەبێت وە نە لە سەر ئاستی دەرەکی و نە لەسەر ئاستی ناوخو دا ناتوانێت ئامانجی خوی بپێکێت کەواتە یەکگرتنی کورد مەرجە بو سەرکەوتنی یەکجارەکی هەر چەند دوژمنان بە هێزو گەورە بن ناتوانن ڕێگا لە سەرکەوتنی کورد بگرن گەر کورد یە ک دەنگ و هەڵگری یەک خیتابی سیاسی بێت لە چوارچێوەی یەک ئامانجی پیڕوز دا کە ئەویش دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە . كە هیواو ئاواتی شەهیدان و پێشمەرگە و هەر تاكێكی دڵسۆزی كوردستانە ..
ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە 25/9 ی 2017 پەیامیی یەكریزی میللەتێكی كوردپەروەر و خاك و نیشتیمان داگیركراو و ئەنفالكراو و كیمیابارانكراو بوو ، كە بە هەموو جیهانی ئازادیخواز و سەربەخۆیخوازی گووت كە ئیتر بەسەر داگیركاری و ژێر دەستی و ئابڵوقەدان و ئەمرۆ میللەتی كورد بە یەكریزی و یەكدەنگی گووتی تا بۆ عێراقی دروستكراو و بێ‌ دەوڵەتیی. ئێمە میللەتێكین كە دەیان ساڵە بەرگەی هەموو جۆرە پیلانگێرییەكمان گرتووە و دەگرین و بەردەوام دەبین تا گەیشتن بە ئامانجەگەورەكەمان . هەر بۆیە پەیڕەو كردنی سیاسەتێكی ڕوونی بێ دەمامك و ستراتیژێكی گونجاو كە هەڵگری قوڵاییەكی نەتەوەیی كوردستانی لە دۆخێكدا كە ناوچەكەی شەڕو ناجێگیری لە فراوان بوون دایەو تیایدا ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كردە ئامانج جگە لە بەجەرگی و بوێری بەرامبەر ئەم بڕیارە قورسە، بێ چەندو چوون دەربڕی ویست و ئیرادەی ڕاستەقینەی میللەتی كوردە، ئەگەر لە دەستدانی كەركووك و ناوچەكانی تر بە یەكێك لە لێكەوتەكانی ریفراندۆم و چڕبوونەوەی قەیرانەكان دابنرێت درووست نییە، چونكە سوودی ریفراندۆم جگە لە دەنگدانەوەی خواستی كورد بە هەموو جیهاندا وەك بەڵگەنامەیەكی مێژووییش بێ خوێن ڕشتن وەك دەسكەوتێكی زێڕینی مێژوویی گەلی كوردستان بە زیندوێتی دەمێنێتەوەو هاوكات ڕووە دەمامكدارەكانی یارو نەیارانی ناوخۆو دەرەوەی دەرخست وە خیانەتی 16 ی ئۆكتۆبەرو هەڵوێستی ئێران و توركیا و وڵاتە گەورەو دێوەزمەكانی جیهان دیارترین نموونەن، نەبوونی یەكڕیزیش بەتایبەتی دوای ریفراندۆم ڕەنگدانەوەی سیاسەتی وابەستەی هەندێك لایەنە كە ڕەهەندی نەتەوەیی و كوردستانی تیایدا كاڵ بۆتەوەو بە ئاقارێكدا تەیار كراوە بەرژەوەندی تایبەت هێندە تۆخ بۆتەوە بۆتە میحوەری بەرنامە سیاسیەكەی و ڕەهەندی واقعی كوردستانیش كراوە بە كارێكی سەر پێی و فەرامۆش كراوە ...! هێڵی پێشەوەی جیۆسیاسی هەرێمی كوردستان كەلە ژێر كاریگەری توخمە كلتوری و مێژوویی كەلەكەبووی چەندین سەدەدایە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە دانان و دیاریكردنی شوێنگەی حكوومەتی هەرێم لە مەیدانی سیاسی ئابووری سەربازی ناوچەیی و نێو دەوڵەتیدا ، بۆیە دەبێ‌ هەموو نیشتیمانپەروەران كار بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان بە تایبەت ریفراندۆم و حكومەت و پەرلەمانی كوردستان تا رۆژی ئامانجەگەورەكەمان ..
Top