هەندێک جار مرۆڤەکان، نەیارو ناحەزە

هەندێک جار مرۆڤەکان، نەیارو ناحەزە
هەندێک جار مرۆڤەکان، نەیارو ناحەزە راستەقینەکانی خۆیان بەباشی دەستنیشان ناکەن و بەهەڵە خەڵکی تر بە نەیار و ناحەزی خۆیان دەزانن ، ئەو بەدگومانیە لەوەدا سەرچاوە دەگرێت کە ئەو مرۆڤانە(یان ئەو دوو لایەنە) نزیکی یەکتر نین و هەر لەدوورەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ یەکتری هەیە، هەر بۆیەشە گومانی خراپ بەیەکتری دەبەن .
ئەو خەنجەرانەی لەدواوە لێت دەدرێن جا بەهۆی ئیرەییەوە بێت یان بە هەر هۆکارێکی تر، بەردەوام هی ئەو جۆرە کەسانەن کە متمانەت پێیان هەبووە و هەردەم نزیک بوونە لە خۆتەوە ، ئەوانەی لێتەوە دوورن و لەبەرامبەرتن ئەگەر نیازی خەنجەر وەشاندنیان هەبێ ، دەستیان ئەوەندە درێژ نیە ، هەرگیز دەستیان بە پشتت ناگات تا خەنجەرەکانیان بوەشێنن،،،،،،
کاتێک دۆستەکەت لەدواوە خەنجەرت لێ دەوەشێنێت ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت کە تۆ لە پێشەوەیت و بونی خۆت لە پێشەوە سەلماندووەو دواوەت قبوڵ نەکردووە.
خەنجەر وەشاندن لە دواوە کاری مرۆڤی ئازا نیە، بۆیە ئەو کارە هەرچەندە ئازار بەخشیش بیت، بەڵام ناتکوژێت ، نازانن بەو کارەیان ئازایەتی و متمانە و دوستایەتی خۆیان دەدۆڕێنن و تۆش هەنگاوەکانت بۆ پێشەوە هەر بەردەوام دەبێت و پاشەکشەی لێ ناکەی .
Top