نوسینی کرچ و نووسەری کرچۆڵ.

نوسینی کرچ و نووسەری کرچۆڵ.
بەدبەختی ئەم گەلە لەوەدایە کە کۆمەڵێک بەناو نوسەر بێ پاشخانێکی فیکری و مەعریفی گەرەکیانە بەناوی ڕەخنەو خستنەڕوی چارەسەر قسە لەسەر هەموو پرسێکی جۆراوجۆر بکەن.
بابەتێک لەژێر ناونیشانی گۆڕانکارییەکانی سوڵتان محمودو نێچیرڤان بارزانی یەکێکە لەو نوسینە کرچانەی کە نووسەرێکی بێ ئاگا لە هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی نوسیویەتی و بە ناوی دەمدان لە ڕەخنە و خەمی بۆ چاکسازیی لە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان خۆی خستۆتە دۆخێک کە خۆیشی نازانێت فریای کامیان بکەوێت جێبەجێکردنی ئەرکە پێ سپێردراوەکەی یان خەمی چاکسازیی،بێ خەبەر لەوەی پرۆسەی چاکسازی لە سەردەمی نێچیرڤان بارزانی دا دەمێکە دەستی پیکردوەو هەر ئەو هەنگاوانەشە وای کردووە کە نێچیرڤان بۆتە مۆتەکە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بەر بەو هەنگاوانە بگرن.
جیا لەوە گۆڕانکارییەکانی ئێستا هاوتەریبی مەرجەکانی سیستەمە نمونەییەکانی ئەمڕۆیە،نوسەری ئەو بابەتە کە خۆی خستۆتە ئەو دۆخە دەبوو کورتەیەکی لەسەر مەرجەکانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاری کردنی وڵاتان و قۆناغەکانی گواستنەوەی دەسەڵاتی لە ڕەیعیەوە بۆ ڕەشید بخوێندایەتەوە ئەوجار ئاسایی بوو لەو ڕێگەیەوە بکەوتایە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی کە ڕەخنەی کرچ بوو لە سەرۆکی حکومەت.
دواجار
نوسینی هەر بابەتێکی ڕەخنەیی ئامانج لێی خستنەڕوی زانیاری و ڕاستکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و خستنەڕوی پێشنیارو چارەسەری گونجاوە نەک نوسینێکی کرچ،من دڵنیام سەرۆکی حکومەتیش خۆشحاڵ دەبێت لاوانی ئەم وڵاتە نووسەرێکی ناوازە بن نەک کرچۆڵ چونکە ئەوە خەمی لە مێژینەی نێچیرڤان بارزانی یە
Top