هەڵبژاردنەکانی عێراق و پەیامیک بۆ لایەنە کوردستانیەکان

هەڵبژاردنەکانی عێراق و پەیامیک بۆ لایەنە کوردستانیەکان
باشترین بژاردە بایکۆتی پرۆسەی سیاسییە، بەڵام کە بە قسەم ناکەن و بایکۆتی ناکەن، تکایە رەچاوی ئەو پەیامەی خوارەوەم بکەن.
١ــ پارتی دەموکراتی کوردستان:ــ
تکایە نموونەی شاخەوان عەبدوڵا و دکتۆر موکەڕەم و ئەشواق جافەکان کاندید بکەن.
٢ــ بزووتنەوەى گۆڕان:ــ
تکایە نموونەی مەسعود حەیدەرەکان کاندید بکەنەوە و خۆتان لە کاندید کردنەوەی وشیار عەبدڵا و سروەکان ببوێرن.
٣ــ یەکگرتووی ئیسلامی:ــ
تکایە نموونەی دکتۆر موسەنناکان کاندید بکەنەوە.
٤ــ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:ــ
نموونەی جوانتان نییە، بەس تکایە نموونەی ئاڵا و حەمەسوور دووشیوانی و رێبوار تەها و شوان داودیەکان کانید مەکەنەوە.
٥ــ کۆمەڵی ئیسلامی:ــ
نموونەی جوانتان نەبووە و ناشتان بێت، بەس ئەگەر نموونەی ئەحمەد رەشیدەکان کاندید دەکەنەوە، تکایە شوێنەکە بە بۆشی جێبێڵن و با عەرەبەکان خۆیان پڕی بکەنەوە.
Top