بایەخی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژئاواییەکان

بایەخی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژئاواییەکان
دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەرهەمی‮ ‬رەنجكێشان و خوێن و خەباتی ‬شۆڕشگێڕانی‮ ‬کوردن کە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی دوای جەنگی جیھانی یەکەم کە خاکی کوردستانی تێدا دابەشکراوە بەسەر چوار وڵاتی ناوچەیی و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ھەمیشە کورد لە جەنگی بەرگریکردن و سەربەخۆییدا بووە لەپێناو خاک و شەرەف و کەرامەتی خۆی و ئەوانەی کە لە کوردستان ژیاون بە تەواوی نەتەوەو پێكهاتەو ئاینزاکانەوە، بەڵام هەموو کات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێز ڕێگربوونە لەبەردەم بوونی بە دەوڵەتبوونی کوردستان. کاتێكیش باس لەو بارەیەوە کراوە هەمیشە پشتیان لە کوردستان و خەڵکەکەی کردووە و ئەو مافە ڕەوایەی کە هەموو تاك و کۆمەڵگەیەك شایەنی ئەوەیە ئازاد بێت و ببێت بە وڵاتێكی سەربەخۆو خاوەن ئابووری و سەروەری خۆی، بەداخەوە بە گەلی کوردستانیان بە ڕەوا نەزانیوە، لە کاتی ڕیفراندۆم بۆ سەرەبەخۆیی کە دەنگی زیاتر لە 92 لە سەدای بە دەستهێنا، بەمەش کوردستانییان بڕیاری جیابوونەوەیاندا کە ببن بە دراوسێیەکی باش بۆ عێراق، بەڵام وڵاتانی هەرێمی و زلهێزیش بە بیانووی شەڕکردن لە دژی داعش، جارێکی دیکە بوونەوە بە ڕێگر لەهەمبەر لە دایكبوونی وڵاتێكی نوێ ئەم هەڵوێستەی ڕۆژئاواییەکان وای لە عێراق کرد بە هاوکاری وڵاتی ئێران هێرشێکی زەمینی چڕ بکاتە سەر خاكی کوردستان و ئەو شوێنانەی کە بە خوێن ئازادمان کردبوون لە شەڕی دژ بە داعش لە دوای )16 ئۆکتۆبەر(لەدەستیان بدەینەوە ، پاشان بەهۆی پاڵپشتیکردنی هەندێك لایەنی سیاسیی کوردستان لە بەغدا خەریكبوو ئەو قەوارە سیاسییەی بە درێژایی ئەو چەند ساڵەی پێشوو بە دەستمان هێنابوو، دیسان لە دەستمان بچێت، بەڵام دوا بە دوای ئەو هەموو بەربەست و ئابلۆقە و سزا سیاسییانەی بەسەر خەڵكی کوردستان سەپێندرا، جارێكی دیکە ئەمەریکا گڵۆپی سەوزی بۆ نێچیرڤان بارزانی هەڵكرد تاکو کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە ڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکات و پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتکردەوە، سەرۆکی حکوومەت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لە رێگەی سەردانیکردنی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و سەرۆكوەزیران و وەزیرانی وڵاتان پاڵپشتییەکی زۆری بەدەستهێنا و وایکرد گوشارەکان لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە زیاترببنەوە لەسەر حەیدەر عەبادی و ناچاریان کرد کە ڕێگەی دیالۆگ بگرێتە بەر و پابەند بە دەستوور بێت، بەڵام ئەوەی سەرنجی خەڵكی کوردستان و چاودێرانی سیاسی ڕاکێشاوە ئەو پاڵپشتییە بەهێزەی وڵات و خەڵكی فەرەنسایە کە بە درێژای ئەو کارەساتانەی کە بەسەر گەلی کورد هاتوون، تاکە وڵات فەرەنسا بووە کە سەربەخۆ و ئازادانە و بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری بەغدا لە هاوکاریکردنی گەلی کوردستان و حکوومەتەکەی و هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بووە، چونکە حكوومه‌ت و گه‌لى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى دێرینییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ له‌ قۆناخه‌ جیاجیاکاندا پشتگیرى و پشتیوانی خۆیان پێشكه‌شی گه‌لى كوردستان كردووه‌، لە کاتی قۆناغە سەختەکەی دوای 16 ئۆکتۆبەر و سەردانی سەرۆكوەزیرانی کوردستان بۆ پاریس ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستوور دووپاتکردەوە دوابەدوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەڕەنسا لە دوو رۆژی ڕابردوودا حکوومەتی فەرەنسا پەیامێكی دیکەیان بە دەنگێكی زوڵاڵ و ئاشکرا بە بەغدا گەیاند کە ئەمەش بەناردنی ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بۆ هەولێر و دابەزینی لە فڕۆکەخانەی پایتەخت بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری بەغدا هاوشێوەی وڵاتان فەرشی سووری بۆ ڕاخرا و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە بەمەش جارێکی دیکە فەرەنسا بە گوێی عەبادی و وڵاتانی هەرێمی چرپاند و گوتییەوە ئێمە ئەو ئابلۆقە سیاسییەی سەپێنراوە بەسەر خەڵكی کوردستان و حکوومەتی هەرێم دەشکێنین، چونکە هەولێر و حکوومەتەکەی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس گرنگن و دەبێ بە بەهێزیش بمێننەوە.
Top