ئەگەر ئەو دارە زمانی هەبوایە

ئەگەر ئەو دارە زمانی هەبوایە
چەند ساڵ لەمەو بەر كە جادەی پیرمام لە زێر سیانە بوو و هاتوو چۆی راستەوخۆ لە شارۆچكەی كۆرێ‌ بۆ پیرمام نەبوو ئەو دەرفەتەم بۆ رەخسا كە بە رێگەی دار بزمار دا برۆین دیارە لە بارەی ئەو دارە چەندین رای جیاواز هەیە هەندەك بۆ ئەوە دەگەرێننەوە كە لێدانی بزمار لە ئەو دارەدا ئەو مرا و ئارزوەی كە هەیانە حاصڵ دەبیت وبیرۆكەیەكی تر هەیە كە دەڵێن ئەگەر بزمارەك لە لاشەی ئەو دار بدرێت ئەگەر ئازاری ددانت هەبیت لە بەین دەچیت.
هەرچەندە كە من بە هیچ شێوەیەك لە گەڵ ئەو رایە دانیم و دژی هەموو بیرۆكەیەكی لەو جۆرەم چوون ئەگەر وابیت كە باسی لێوەدەكەن دەبیت هەموو پزیشكەكانی ددان نۆرینگەكانی خۆیان دا بخەن بەڵم نەوەك یەك بزمار ئەگەر 1000 بزماریشی لێبدرێت هیچ كاریگەری نابیت بەداخەوە روویەكی ئەو بیرۆكانە بۆ ئەو سەردەمە دەگەرێنمەوە كە خەڵك لە ئاستی بیرو بۆچوون و ئاستی رۆشەنبیری وەكوو ئێستا نەبووە و كەسانەك بە رێگەی جۆراوجۆر هەوڵی هەڵ خەڵتاندن وەرگرتنی باج یان هەبووە بە تایبەتی كە لە تەك ئەو شوێنە صندۆقەك بۆ خێرات دانراوە.
لە لایەكی ترەوە لە ووڵاتانی دەرەوە بە جۆرەك گرینگی بە ژینگە دەدرێت كە بۆ هەر دارەك پرۆفایلەك دروست دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی بكەن و لە كوردستانیش سەرەرای ئەوەی كە ئەو دارە لە كاتی سەوز بوونی ئەوندە بزمار لە لاشەكەی دراوە تەنانەت كە لە كاتی ئێستادا ووشك بووە وازیان لێ‌ نەهێناوە ئاخۆ ئەگەر ئەو دارە زمانی هەبوایە دەبیت چی بگوتبایە؟؟؟
Top