ئایە کارتی گشتپرسی سوتا؟

ئایە کارتی گشتپرسی سوتا؟
لە دوای ئەوەی گەلی کوردستان سەرکەوتو بوو لە ئەنجامدانی پرۆسەی گشتپرسی ٢٥ ئیلولی ٢٠١٧, سەرەڕای دژایەتی و فشاری زۆری ناوخۆی و دەرەکی بۆ ئەوەی ئەم گشتپرسیە ئەنجام نەدرێت, بەڵام سوور بوونی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە سەرووی ھەمووشیانەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مسعود بارزانی لە سەر ئەوی کە دەبێت ئەم گشتپرسیە ھەر ئەنجام بدرێت. وفعلن گەلی کوردستان روویان کردە سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیان دا بەبەڵێ بە رێژەی ٩٢.٧%.
لە نێو سەر سورمانی عەرەبە شوفینیەکان و کوردە ناحەزەکان کە دژی پروسەی گشتپرسی بوون ,ئەوانەی دەیان گوت کە ئەم گشتپرسیە ناکرێت و تەنھا بۆ ئەوەیە کە بارزانی وەک کارتێکی فشار بەکاردینێت لە ھەمبەر حکومەتی عیراق بۆ بەدیھێنانی چەند دەسکەوتێکی دیاریکراو لەعیراقدا. بەڵام گشتپرسیە ئەنجام درا و کاردانەوەیکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا چ لە ئاستی دەرەوە یاخۆ لە ئاستی ناوخۆی عیراقدا, تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی کە حکومەتی عێراقی ھەندێک ھەنگاوی توند بکرێتە بەر بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان , وەک داخستنی فرۆکەخانەی ھەوڵیر و سلێمانی و دەست بە سەرداگرتنی خالە سنووریەکان و جۆلاندنی ھێزی سەربازی بۆ شاری کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری , بەھەماھەنگی لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە ھەرزەکارانی نێو یەکێتی و بنەماڵەی تاَلەبانی بەتایبەتی , بۆ رادەستکردنی شاری کەرکوک و ناوچە کوردیەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە حەشدی وەحشی شیعی و ھندێ لایەنی عێراقی بەبێ جەنگ.
لە دوای ئەم رووداوانە, عەبادی و ھەندێک لە سەرکردەکانی عیراقی لێدوان دەدن کە کارتی گشتپرسی سوتا , بووە بە رابردوو بەڵام ئەوانە ئەوە نازانن کە گشتپرسی ئنجام درا و بووە رووداێکی گرنک لە مێژووی مللەتی کورد و گەلی کوردستان , ئەگەر لە بەر ھەندێک ھۆکاری ناوچەی و دەرەکی نەبوایە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئەیتوانی ئەم گشتپرسیە بەکاربێنێت بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستانی لە کاتی ئێستادا, بەڵام لە ھەر کاتێکی گونجاودا سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەتوانێت ئەنجامی گشتپرسی گەلی کوردستان بەکار بێنێت بۆ مەبەستی سەربەخۆی کوردستان, بۆیە زۆر ھەڵەن کاتێ دەڵێن گشتپرسی بووە بەشێک لە رابردوو. لەوانەی ئەم دەرفەتە دوور نەبێت ھەر وەک ھەندێک لە شڕوڤەکاران و ناحەزانی کورد بۆی دەچن , زۆر بەدووری نابینم کە سەررۆک بارزانی ئەو پرۆسەیە تەواو بکات و دەوڵەتی کوردی رابگەینێت, چونکە وەکو ئاشکرایە لەلای ھەمووان ھەڵوێستی دەوڵەتە ئەقلیمیەکان و دەوڵەتە زل ھێزەکان لەوانەیە بە روودانی رووداوێک یاخۆ ھەرەشەیەکی بەرپرسانی وڵا تانی دەوروبەر , ئەو وڵاتانەش ھەڵویستی خۆیان بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان بگورن , چونکە وڵاتانی زل ھێز ھەمیشە بەدوای بەرژەوەندیە خویان دەگەرین , ئەمەش دوور نیە لە ناوچەیکی وەک و رۆژ ھەلاتی ناوەراست.
بۆیە زۆر ھەڵەن کاتێ دەڵێن گشتپرسی سووتا و ئیتر ھیچ بەھایەکی نیە, چونکە گشتپرسی ئەنجام درا و کورد قسەی خۆی کرد , ھیچ کەس ناتوانێت کات بەرەو دوواوە باتەوە .کوردستان بەئەنجامدانی گشتپرسی پەیامەکەی بۆ تەواوی جیھان نارد کە ئیتر نایانەوێت لەگەڵ عَیراق بژین, عێراقێکی تایفی مزھەبی دوور لە پرەنسیپەکانی دیموگراسی و پێکەوە ژیان و یەکتر قەبۆل نە کردن , ئەم رووداوانەی دوایی دەریخست ئەگەر بۆیان بچێتەسەر زۆر تاوانی گەورەتر لە ھی رژێمی پێشوی بەحس ئەنجامدەدەن, چونکە وڵاتێک نەماوە بەناو عیراق نە خاوەنی سیادەی خۆیەتی و نە خاوەن بریاری سیاسی خۆیەتی بەبەردەوامی وەک بەشێک یاخۆ پاشکوی کۆماری ئیسلامی ئیران دادەندێت.
لە کوتایدا دیڵَێم ئەوەی روویدا شکستی سەرۆک بارزانی نیە لە برۆسەکەدا, بەڵکو خیانەتی ھەندێک کوردە کە خۆیان تەسلیمی ئیرادەی دۆژمنانی کورد و کوردستانیان کرد , خۆیان فرۆشت تا وەکو شکست بە ئەنجامی گشتپرسی بێنن.بەڵام مێژوو دەنووسێت کە سەرۆک بارزانی لە ٢٥ ئیلولی ٢٠١٧ گشتپرسی ئەنجام دا لە باشووری کوردستان بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی, لەھەمان کاتیشدا دەنووسێت کە ماڵباتی تاڵەبانی کوردستان و کەرکوکی کە مام جەلال پێ دەکوت (قودسی کوردستان) کردە قوربانی لە پێناو بەدیھێنانی مەرامە تایبەتیەکانیان لە عێراقدا , کە بو ھوی ئەوە کورد ئەمجارەش بە خەونی خوی نەکات.
Top