ئایە ترکیا و ئیران دەتوانن کەماروی کوردستان بدەن؟

ئایە ترکیا و ئیران دەتوانن کەماروی کوردستان بدەن؟
لە کاتی ئنجامدانی گشتپرسی لە ٢٥ ئیلولی ٢٠١٧ تا وەکو ئیستا دەنکەکان بەرزدەبنەوە لەعیراق و تورکیا و ئیران بو کەمارودانی ھەرێمی کوردستانی عیراق,بو برسیکردنی گەلی کوردستان تا وەکو پاشگەز ببێتەوە لە ئنجامەکانی گشتپرسی. لەو وتارە دەمەوێت بەپێ سیوری پەوەندییەکانی نیودەولەتی وبە تایبەتیش سیوری لیبرەلیزم (Liberalism) وەلامی ئەوە پسیارە بدەمەوە: ئایە تورکیا و ئیران دەتوانن کەماروی کوردستان بدەن و نەھێلن نەوت و گازی کوردستان بیکەت بازارەکانی چیھان؟
خاوەنی سیوری بەرژەوەندی ئالوگۆڕی (interdependence) کە بەشەکە لە سیوری لیبرەلیزمە (Liberalism) دەاێن: ئەمرو دەولەت تەنھا ئکتەر نیە لە کورەپانی نیو دەولەتی بەلکو ئگتەری نوی پەیابونە کە پێی دەلین ئکتەری نا دەولەت (Non-state) وەک کومپانیەکانی فرە رەگەزی (MNCS) و دامەزراوەکانی کومەلی مەدەنی (NGOs) و پارتە سیاسیەکان و تاکەکان ..ھەتا. خاوەنی ئەو سیوریە باوەریان بەوەیە کە ئمرو ئێمە لە جیھانێک دا دەژین سنورەکان ھیج قیمەتی نیە. جیھانکەری (Globalization) دونیا ئوندە کەج کەی کردیە کە نەک تەنھا کوندەکی کجکە یە ھەر وەک دەیانکوت لەجاران بەلکو دەتوانین بلین جیھان ھەمو لە ناو دەستتە. ئەوە وەی کردیە کە پەیوەندیەکان لە نێوان دەولەت و کومپانیکان و دامزراوە ناحکومیەکان و تاکەکان زور ئاسان بێت, و ھەر وەھا ئەوە وەی کرد کە بەرژەوەندیەکانی ھەمو ئەو ئەکتەران پێکەوە ببستێت, ئەو بەرژەوەندیانە وە دەکات کە ئەو ئکتەرانە بو پارستنی بەرژەوەندی خویان بیر لە جەنگ نەکەن جونک جەنک ئەو بەرژەوندیانە دەخێتە مەترسیەوە بویە زور لەسەرەخو ھزر دەکەن بو ھەر ھەنکاوێ کە ببێتە ھوی تیکدانی سەقامکیری و ئەمنو ئاسایشی ناوجەکە. جونکە جەنک ئالوکۆڕی بازرگانی لەنیوان ئەو ئەکتەران دەخات ژێر مەترسیەو بویە زور ئەستەمە پەنا ببەن بو جەنک بو یکلای کردنەوەی ھەر کیشەێک لەنیوان ئکتەرەکان. بەمانایەکی تر ئەو بەرژەوەندیانە وەی دەکات کە دەولەت ھزر لە جەنک نەکات جونک جەنک بەرژەوندیەکان دەخات ژێر مەترسیەوە کە ئەوە ش دەبێت ھوی سەقامکیری و کەشەبیدانی ئابوری لە ناوجەکەدا.
بەپێی ئەو سیوریە نە ترکیا نە ئیران ناتوانن کەماروی کوردستان بدەن یان ھزر بکەن نەوت و گازی کوردستان نەکات بازارەکانی جیھان جونکە ھەر ھنکاویکی لەم جورە ئالوکۆڕی بازرگانی لەنیوان ھەرێم و ئە دەولەتانە دەخات ژێر مەترسیەوە و بەتای بەتیش ئەو شمەک و کەلوپەلەی کە لە تورکیا و ئیران ھاوردە دەکرێت بو ھەرێمی کوردستان, ئەوە لە لایک, لەلایەکی ترەوە پێش بڕکێیی لە نیوان تورکیا و روسیا و ئیران لەناوجەکەدا لەسەر نەوت و گازی ھەرێم وەی دەکات کە زۆڕ بە وشیاری ھنکاو بنین بو سەپاندنی ھەر کەماروێکی لە سەر ھەرێمی کوردستان, بویە ھەریک لەمانە ناتوانیت ھەنکاوێکی تاک لایانە بنیت بو کەمارودانی کوردستان, ئەمە زور ئاشکرایە لەو سەردانانەی خیرا کە دەکرین لە نیوان ئەو دەولەتانە عیراق ئیران تورکیا, و بەتایبەت تورکیا جونکە تورکیا لەوە دەترسیت کە روسیا لە ریگای سوریا وە نەوتی ھەرێم بکەینت بازارەکانی جیھان بەوەش تورکیا زەرەرێکی زور دەکات لەو ھەنگاو. بوتین نوقتەکان لە سەر پیت دانان کاتی کوت بریینی نەوت ی کوردستان لە بازاری جیھان دەبێت ھوی بەرزبونی نرخی نەوت. بویە حتی ئیستا تورکیا ھیج ھنگاویکی براغماتی نەھاویشتیە بو سەپاندنی سزا لەسەر ھەرێمی کوردستان.
بە قەناعەتی من نە تورکیا نە ئیران ناتوانن کەماروی کوردستان بدەن جونکە ھەر ھەنگاوێک لەم جورە ئەوان زیاتر لە ھەرێم زیان بێدەبەخشێت و دەبێت ھوی لەدەستدانی بازاری کوردستان بو ساخکرنی شمەک و کەلوپەلەی خویان. بویە ئەکەر ھەر ھنگاوێک لەو جورە بنین, بو رازی کردنی ناو خویە و لەداھاتویەکی نزیک پاشکەزو و پەشیمان دەبنەوە جونکە ئەوە کارە لە بەرژەوەندی وان نیە.
Top